نامەیەك بۆ گردى درۆزنان

Thursday, 17/02/2011, 12:00

1168 بینراوە




ئەو گردەى كە تاكو دوێنێ جەماوەرى كوردستان لایان وابوو خۆر لەوێوە هەڵدى و روناكیەكى نوێ دەدات لە وولات كەچى ئاشكرا بوو بۆ جەماوەر كە كەسەكانى سەر گردەكە هەموو شتێكیان هەبوو تەنها هەڵوێستیان نەبوو بۆ جەماوەرى سڵمانى كە خۆیان بە خاوەنى ئەم شارە دانابوو ئاخۆ ئەبێت چ هەڵوێستێكیان هەبێت بەرامبەر شارێكى وەكو هەولێر ، قودەر وایە راستیەكان رۆژ بە رۆژ بۆ گەلى كورد دیار دەكەوێت بۆیە ئەمرۆ سلێمانى ئیسپاتى كرد كە بزوتنەوەى گۆران فێلى لە لایەنگیر و دۆست و هەوادارانى خۆى كرد بەوەى كە بزوتنەوەى گۆران تەنها بەرگرى لە پارەى دزراو دەكات بەلام بەرگرى لە رێشتنى خوێنى لاوانى ئەمرۆ ناكات. تەك ئەم دەنگانەت لێ حەرام بیت بزوتنەوەى گۆران كە بە فێل و بە چەواشەكردنت بە دەست هێناوە.

ئەمرۆ گەلى كوردستان بە شێوەیەكى ئاشكراى بینى و لەسەر زمانى وتەبێژەكەتان كە لە ترسى دەنگى تەقە هەناسەى نەدەهات وەكو بینى ئاو دەلەرزى تەنها بەرگرى لە بزوتنەوەكەى خۆتان كرد بەوەى كە راتانگەیاند كە بزوتنەوەى گۆران لەگەل خۆپێشانداندا نیە...

ئێمە دواى ئەوەى كە بینیمان هەلوێستان ترسنۆكانە بوو داواتان لێ دەكەین كەناڵ و رادیۆ و بلاوكەراوەكەتان دابخەن چونكە میسداقیەت نەما لەنێوان ئێمەى جەماوەر و ئێوە ئیتر جارێكى دیكە هەردەم باوەرتان پێناكەین ئەگەر هواریش بكەن بلێن ماڵمان سووتا.

ئێمە زانیمان كە ئێوە لەو هەزار مێردەى بنەمالەى بارزانى زراوتان رژاوە بەلام ئێمەى جەماوەر بەهەموو واتایەكى كوردایەتى ئێمەین گۆران ئێمەین ئۆپۆزسیۆنى راستەقینە و ئێوەش دۆرانن و بازرگانێكى دیكەى ئەم وولاتەن.

بژى شەهیدانى 17 شوبات ، شەهیدانى شۆرشى نێرگزى سلێمانى

بژى جەماوەرى راپەریوى سلێمانى

مردن و سەرشۆرى بۆ پیاوانى ترسنۆكى دووفاقە

بروخێ دەستەلاتى بنەمالەى بارزانى ئاشبەتال

هەر زەلیل ومردۆخ بێت دەستەلاتى بنەمالەى تالەبانى
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە