سەری خۆتان دەرمان کەن باشترە

Friday, 13/06/2014, 12:00

1534 بینراوە



بە رێزەوە بڕواننە کوردەکانی رۆژهەڵاتی کوردوستان ! ئەو رستەیە فەرمایشی بەڕێوە بەرانی سیستمێکە کە ناوی خۆیان ناوە، حیزبی دێمۆکڕاتی کوردوستان!(لەبەر فێڵ وتەڵەکەی سیاسی خۆیان بە درۆ وشەی ئێرانیان لابردووە) . بەرپرسایەتی ئەو لەتە دێمۆکڕاتەش دراوە بە کەسێک کە لە رابووردوودا ئەندامی بەڕێوە بەری حیزبێکی بەناو کومونیست بووە (خالید عەزیزی).لەوسەردەمەشدا لێمان بۆتە ناسیونالیستێکی دوو ئاگرە بەڵام ئوردووگا نشین! و جار ناجار بە فشە رستەکان ریز دەکاولە ناو ئاشوفتە گێژاوی سیاسەتی ئاڵۆزی کۆمەڵگای کوردەواریدا کڕیار بۆ خۆیان وەگیردێنن . داوا لە لە بەرپرسانی نەوت فرۆشی باشور دەکەن کە،، بە ریزو حورمەتەوە چاو لە کوردەکانی رۆژ هەڵاتی کوردوستان بکەن!؟،، .
پێشەوای نە مر قازی مەحەممە ئەگەر سەراسەری ماوەی تەمەنی سیاسی خۆی پڕ بووبێ لە هەڵەی سیاسی ولە چۆنیەتی بەڕێوە بردنی ئەرکەکانی لە ئاست کۆماری کورد لە مهابادو کەمتەرخەمی کردبێ لە رێبەرایەتی،چون شیرینترین وپر بایخترین سەروەتوسامانی خۆی کە دەبێتە ژیان وجەستەی خۆی فیدای کوردو کوردوستان کرد ولەو رێگوزەرەدا شەهید کرا.ئەوەی کە لە پاش خۆی بە جێی هێشت ناوێکی مێژوویی وهەڵویستێکی مێژوویی و کوردخوازانە بوو.هەر بۆیە نەتەوەی کوردو رێڕەوی مێژووی سیاسیش بە تاوانبار پێناسەی ناکا.(روحی شاد بێ) پرسیار ئەوەیە کە دەبێ لە گیرۆدە کراوانی ٣٤ ساڵی رابوردووی ئوردووگا نشینەکانی خۆبەزلزانو خۆ ویست کە هیچ تسۆنامییەک نایان جوڵینێ بکرێ.
ئایا قەت لە خۆتان پرسیوەکە بۆ خۆتان چەندە رێز وحورمەتتان بۆ کوردەکانی رۆژهەڵات هەیە؟ جا ئەو جار چاوەڕوان بن دەسەڵاتی بن هڵۆڵی باشور رێزتان لی بگرن.دوای رووداوی کۆماری کوردوستان هەتا ئەوڕۆ ١٥ کۆنگرەتان ،، بە جووت ،، گرتووە لەو پازدە کۆنگرەیەدا چەند پەڕتووکتان نوسیوە لە حاند هەڵە کانتان؟ چەند هەزار کەس منداڵی کوردو بە کوشت داوە؟ دەسکەوتی ئەو ٣٤ ساڵە تێکۆشانتان لە کام ئارشیوی مێژوودا تۆمار کردووە؟رێزو پێزانی ئێوە بۆ بنە ماڵەی شەهیدا لە کوێ تۆمار کراوە؟ئاشت دەبنەوە بەکەس ناڵێن! لێکدەترازێن بە کەس نالێن؟وێنەی دوو خەتی هاوتەریبی پڕ لە بێ بەختی رۆژەکان بەسە ردەبەن مێژووی سەراسەر درۆ تۆمار دەکەن بەرۆژی روون دەڵێن ،، دێمۆکڕاتین،،!؟ دونیاونەتەوەی کورد خەریکە تووشی گێژەڵووکەیەکی سیاسی دەبێ وئاوری توونی ئەو جەهەننەمەش بە دەستی ئەو زلهێزانە هەڵدەگیرسێ کە دەسەڵاتی بێ ریزی ئەو دوو بنەماڵەیە پشتی سیاسی خۆی پێ بەستووە.لەوانەشە مەبەستی ئێوە ئەوە بی کە پارەی مانگانەتان لێ ب نەبڕن ولەوەش دەست بەتاڵتر بمیننەوە.
مەحمودی بێ زەواد دەزانێ کە بارودۆخی سیاسی بارودۆخی کۆمەڵگایی و ئابوری دەسەڵات لە ئیران چی لێ بەسەر هاتووە.گرانی وشکەنجەو زیندان و،،،،،،بە پێی فیلانە کە چی ئێوە لە فکری ئەوەدان نەکا خودای ناخواستە بارزان بێ رێزی بە رۆژهەڵاتیان بکا! لە حاڵێکدا ئەگەر بوێرانە بڕیار بدەین مەزنترین بێرێزی سیاسی مەڕحومی بارزانی کردی کە باوەڕی بە شای ئێران کرد کە شێ بۆ خۆی نۆکەری دەربەستی ئامریکا بوو.ساڵی ١٩٧٥ مێژوویەکی تاڵی نەتەوەکەمانە کە لە کەسایەتی سەرۆک عەشیرەکاندا بوو بە تاڵاوێکی مێژوویی بۆ کورد.
ستڕاتژی شکست خواردووی ئێوە لەسەر ناوی وشەی ،، دێمۆکڕات،، وخودموختاری خوازی لە ساڵی ٧٨ ١٩لە رۆژهەڵاتی وڵات خاڵێکی هەرە ناخۆش بوو کە بە فیتی کار بەدەستەکانی حیزبەکەتان چێ بوو.ئەویش دەرکردنی ماددەی ٨ بوو بۆ وەدەرنانی ،، قیادەمووەقەت،، ی ئەو کات کە ئەوە ٣٤ ساڵە بەرهەمەکەی لە کەمپەکاندا دەدوورنەوە.ئەو کات هاوارو دەکرد ،،قیادە رەنجی کوردی بەبادا،،!ئەوە نییە ئێوەش چۆن رەنجی هەزاران شەهیدوو بە فیڕۆ دا.ئەگەر ئێوە رێزو بۆ کوردی رۆژهەڵای هەیە بۆ دارو بەرد تکاتان لێ دەکا لەو گێژاوەی کە تێی کەوتون نایەنە دەرێ؟ بۆ ریزەکانی خۆتان پتەو ناکەنەوە.؟ ئاخرعەرز وئاسمان خۆ لیک دا ئێوە مرۆڤی بەڕێوە بردنی ١٠تا١٢ میلیون کورد نین لە رۆژ هەڵات.
کەسانێک کە خۆیان بە میراتگری کۆماری کوردوستان بزانن نیوەی تەمەنی حیزبیان لە ژێر سێبەری بەرهەڵیخ وچاولە دەست بونی ئەومو ئەو نازانن.ساڵی ١٩٧٨ دوای شۆرشی ئێران هەلێکی دیکەی مێژوویی بۆ کورد هەڵکەوت بەلام خاوەنی ریبازی چارەسەری نەبون. ئێستێش چاوتان لە عاسمان بڕیوە ئاخۆ کەی کۆماری ئیسلامیتان بۆ بروخینن ئێوەش سەلانە سەلانە داگەڕێنە وە وڵات وکۆپی ئەو دەسەڵاتەی باشورمان بۆ دابەزێن. لە جیاتی وردەگلەیی لە دەسەڵاتی باشور بە خۆتان دا بچنەوە.هەر چەند ئەو کارە لەلای ئیوە زۆر زەحمەتە و لە بەرنامەو ئەساسنامەی حیزبەکەتاندانییە.
جەعفەر کەریمی
١٣/٦/

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە