خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له یاسا سه‌روه‌رتره
Monday, 15/06/2009, 12:00
2071 بینراوە
سه‌ره‌نجام یاساش بوه کۆیله‌ی بڕیاره‌کانی ده‌سه‌ڵاتی فیوداڵ و دۆگمای خۆسه‌پێنی باشوری کوردستان هه‌ر دادگا‌و یاسا مابوئابڕووی به‌رن ئه‌ویشیان خسته ڕیزی کۆمیسیۆنی باڵا،ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین لێره‌وه ئه‌و ڕاستیه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت یاسای هێز بڕیارده‌ره‌و هێزی یاسا له بڵقی سه‌رئاو زیاتر هیچی تر نیه،وه هه‌رگیز ناتوانێت ببێته پێوه‌رێکی ئه‌خلاقی نه‌ک سه‌روه‌ری خۆی بپارێزێت به‌ڵکو مافی ته‌نیا تاکێکی پی ناسه‌ندرێت،هه‌ڵبه‌ته ئێمه پێشتر دڵنیا بوین که یاسا نه بونی هه‌یه و نه سه‌روه‌ری له باشووری کوردستان بۆیه مۆسادهقهکردنی بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردنی لیستی هیوا له‌لایه‌ن دادگاوه شتێکی جاوه‌روان نه‌کراو نه‌بوو له‌به‌ر ئه‌وه وه‌ک کۆمیته‌ی پشتیوانی کردنی لیستی هیوا_به‌ریتانیا چالاکیه‌کانمان به‌رده‌وام کرد،لیستی هیوا و PCDK بۆیه‌که‌مجار به پراکتیک په‌رده‌یان له‌ڕوی وابه‌سته‌یی و پاشڤه‌ڕۆیی ده‌سه‌ڵاتی کوردی هه‌ڵماڵی و سه‌لماندیان که ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له پێناو مانه‌وه‌ی خۆی دادگا‌و یاسا‌و کۆمیسیۆنی سوک و ریسوا کردوه بۆگهرهنتیکردنی ئامانجه‌کانی دوژمنانی کورد هه‌رده‌م خۆفرۆشێکی وه‌فادارن،ئهمهڕاستیهکی به‌ڵگه‌نه‌ویسته که PCDK و لیستی هیوا ئافرێنه‌ری هیوای یه کێتی نه‌ته‌وه‌یی ئازادی ئیراده‌یه بۆ گه‌ل ده‌بێت قه‌ده‌غه‌بکرێت،به‌ڵام به‌ره‌ی تورکومانی که نه باوه‌ڕی به کوردستانی بونی باشووروکهرکوک هه‌یه و خاوه‌ن میلیشیایه و ئه‌جیندای ده‌وڵه‌تی تورک ده‌پارێزێت نابیت قه‌ده‌غه‌بکرێت،ئه‌گه‌ر سه‌ره‌نجی یاساکان بده‌ین که لیستی هیوا و PCDK پێی مه‌حکومه به قه‌ده‌غه‌کردن ده‌بوو یه‌کێتی و پارتی و به‌ره‌ی تورکومانی قهدهغهبکرایهبهڵام چونکه ئه‌وسێ یانه خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ئافرێنن،ئه‌جیندای ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که ده‌پارێزن ده‌بێت له سه‌روو یاساوه بن،که‌واتا خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له یاسا سه‌روه‌رتره.
کۆمیسیۆنی باڵاش ههرزووتر پاشڵی خۆی له خیانه‌ت هه‌ڵسوو به فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری و دار‌و ده‌سته‌که‌یه‌وه سه‌ربازێکی وه‌فاداری رێبازی خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بوون له لقی به‌غداوه ده‌ستیان پێ کردبوو به‌ڵام ئه‌مجاره له باشوور په‌یمانیان تازه‌کرده‌وه بۆ دۆژمنانی گه‌له‌که‌مان تا ماون ده‌ست لهوڕێبازه به‌رناده‌ن دروشمی جاشایه‌تی و پاشایه‌تی که له‌دێرزه‌مانه‌وه به‌رزیان کردۆته‌وه نانه‌وێنن.
ئێمه وه‌ک کۆمیته‌ی پشتیوانی لیستی هیوا_به‌ریتانیا دوا له سه‌رجه‌م لیست و پارتیه سیاسیه‌کانی باشوور ده‌که‌ین که هه‌ڵوێست نیشان بده‌ن ئێستا ڕووی ڕاستیه‌کان به پراکتیک هه‌ڵماڵرا که ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له پێناو مانه‌وه‌ی خۆی رێز له هیچ پێوه‌رێکی ئه‌خلاقی،ئازادی،دیموکراتی ناگرێت ئه‌وه‌ی لای ئه‌و مه‌به‌ست نیه ده ستکهوتهکانی گه‌له له باشور و پارچه‌کانی تری کوردستان بۆیه هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له به‌رامبه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌رپرسیارێتیه‌کی مێژوویه و ده‌که‌ووێته سه‌رشانی هه‌ر که‌س و لایه‌نێک بانگه‌شه‌ی ئازادی،دیمۆکراتی چاکسازی ده‌کات و باوه‌ری به پاراستنی ده‌سکه‌وته‌کانی گه‌له‌که‌مان هه‌یه له باشوور و پارچه‌کانی تری کوردستان له‌هه‌مان کات هه‌ڵوێست وه‌رگرتنه به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی عێراق هه‌لپه‌ره‌ستانه ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی قۆستهوهکه ده‌سه‌ڵات بۆی ره‌خساندوه سه‌وداو مامه‌ڵه به گه‌له‌که‌مانه‌وه ده‌کات و ته‌ڤگه‌ری ئازادی کورد به تیرۆریست ناوده‌بات به‌هاوکاری ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که ئه‌و ده‌ستکه‌وته‌ی که به‌خوێنی هه‌زارن ڕۆڵه‌ی کورد له باشوور بۆته هیوایه‌ک بۆ گه‌له‌که‌مان روبه‌رووی مه‌ترسی ده‌کاته‌وه،هه‌روه‌ها ده‌بێت هه‌ڤاڵانی لیستی هیوا و PCDK گوڕوو تینی زیاتربده‌ن به تێکۆشانی ئازادی،دیموکراتی زیاتر سووربن له‌سه‌ر پێکهێنانی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی وئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ده‌سه‌ڵات وه‌ک سه‌رکه‌وتنێک ببینن که نه‌یارنی ئه‌وان سه‌لماندیان هه‌م لییستی هیوا و هه‌م PCDK راستینه‌یه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گری پێکهینانی ئۆپۆزیسیۆن وگۆڕنکاری و ناچارکردنی ده‌سه‌ڵاتن که ملکه‌چی داواکانی گه‌لبن و قه‌ڵای دیکتاتۆری و وابه‌سته‌یی و نۆکهرایه تیکردن بۆ دۆژمنانی گه‌له‌که‌مانی هه‌ژاند بۆیه ده‌سه‌ڵاته ڕزیوه‌که‌ی باشوور دادگا،یاسا،کۆمیسیۆنی سووک وڕ یسوا کرد تا خۆی له‌م نه‌یاره سه‌رسه‌خته ڕزگاربکات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست