بەبێ توڕەبوون، پرسیارێک ؟!

Tuesday, 08/05/2012, 12:00

1904 بینراوە


لە هەولێرا گەر ویستت بپژمی ئەبێ مافی پژمینت هەبێ ومۆڵەتت وەرگرتبێ،کەچی بەوتەی پارێزگاری هەولێر(خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆبێ مۆڵەت بووە)*.ساڵێک بەرلەئێستا خۆپیشاندان بەشێکی زۆری کوردستانی باشوری گرتەوە،هەولێر نەبێت،خۆپیشاندانی هەولێر لەساڵپاردا ببووە ئازادکردنەکەی کەرکووک لەساتەکانی ڕاپەڕین دا.ئەودروشم وشێوازە خۆپیشاندانە جۆرێک بوو لە خۆنمایشکردن نەک خۆپیشاندان،نمایشی ئاینی ئەو جۆرە وتارو هوتافە لەحەج وعەمرەکاندا موسڵمانان دوبارەی ئەکەنەوە،تەنانەتی لەمانگرتنەکانی دوای زستانی عارەبیش شتی وابەدی ناکرێ

هاتنە سەرشەقام لە هەولێرا وبەوجۆرە مایەی پرسیارە،بەزاندنی دیواری پەرلەمان ڕەنگە لە ڕواڵەتدا زۆر بوێرانە بێ،کەچی لە ڕوانگەی دنیادا وەک بەزاندنی پەرژینی قوتابجانەو خەستەخانەیەکە ،هەرچەنە لە کوردستانا ئێرە،ئەو بالەخانەیە هیچ کات نەڕیزی هەبووە لای خودی لایەنەکان خۆیان نە خاوەنی دەنگ و ئیرادەی ڕاستەقینەی خۆی بووە.

لە گۆڤارێکا کە ئاشکرایە هی کێ یەو کۆمەک لە کێ وەئەگرێ،وتارێک هاودژ بەئاین وخوا ،والاکراوە ئەمەش هۆکاری ئەو قەرەباڵغی و خۆ مەشغوڵکردنەی هەندێ کەس ولایەنە چ لە سەر شەقام چ لە سەر تۆڕی ئینتەرنێت

کەچی لەچەند ساتێکی پێشووتردا لەکوردستانا لەسەر ڕوبەری زەوی نەک ڕوکاری گۆڤارێک کۆمەڵێک بارەگاو قورئان سوتێنرا ن بەڵام نیوەی ئەمەشی بۆ نەکرا، ئەو وتارە ش بەبێ خواستی نووسەرەکەی ولە سەرپرۆفایلەکەی خۆیەوە گوێزراوەتەوە و لەو گۆڤارەدا بڵاوکراوەتەوە،نەک لەبەر دڵسۆزی نووسەرەکەو کوالێتی نووسینەکە بەڵکۆ لە بەر هەندێ خاڵی سیاسی و بەلابردنی هەندێ مەسەلەی تر،ئەم ڕووداوە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی کوشتنی سەردەشت عوسمان.لەکوردستان هەموو شت ،هەموو ڕووداوەکان لە تەوقیتان بۆ کاتی خۆی،خۆڕەنگە ئەگەر ئەم وتارەیان دەست نەکەوتایەو بێ بارانی ،وشکەساڵی بووایە ئەوابەدورم نەئەزانی کە ڕێکخەران و سازێنەری ئەم خۆپیشاندانە خەڵکیان بهێنایەتە سەرشەقام و مەشخوڵیان کردنایە، بە بیانووی نوێژە بارانە


*ڕادیۆی نەوا

http://ku.radionawa.com/Detail.aspx?id=16801&LinkID=63&AspxAutoDetectCookieSupport=1

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە