من چیم هه‌یه گه‌ر تۆ‌م نه‌بێ
Wednesday, 31/10/2012, 12:00
1251 بینراوە
من چیم هه‌یه گه‌ر تۆ‌م نه‌بێ
جگه ، خامه و شیعره‌کانم....
چی شک ده‌به‌م گه‌ر تۆ‌م نه‌بێ
جگه ، له خه‌م و گریانم........
من چیم هه‌یه گه‌ر تۆ‌م نه‌بی
زمانی پڕ و پژاوی فه‌نتازیای هۆنراوه‌کانم......
من چیم هه‌یه گه‌ر تۆ‌م نه‌بێ
تا ببێته ئه‌و به‌نداوه‌ی
کۆده‌بێته‌وه له ناویا
شه‌پۆلی گشت سۆزه‌کانم......
کێ شک ده‌به‌م گه‌ر تۆ‌م نه‌بێ
بدا له قژی قردێله‌ی
پڕ له حه‌زی په‌یڤه‌کانم.......
کێ هه‌یه ڕابخات بۆ من
ته‌نافی نه‌رمی ئه‌وینی
تا هه‌ڵبخه‌م به سه‌ریدا
جوانرتین خه‌وی ژیانم.....
من چیم هه‌یه گه‌ر تۆ‌م نه‌بێ
غوربه‌تم بۆ بگۆڕێت و
وه‌ک مه‌له‌کێ له فیرده‌وسا
پڕکاته‌وه جامی باده‌ی
شه‌وه ئه‌رخه‌وانیه‌کانم.....
کێم هه‌یه نورم نیشان دا
له نوته‌کی ئه‌م عه‌ده‌مه و
شه‌وی قه‌قنه‌سی زیندانم.....
من چیم هه‌یه گه‌ر تۆ‌م نه‌بێ.... .... ...
به‌کرحه‌بیب
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست