دکتۆر بەرهەم لەنێوان بەرداشی چاکسازی و ڕێگری حزبەکاندا

Sunday, 13/03/2011, 12:00

1790 بینراوە





لە کاتێکدا خۆپیشاندانی خەڵکی کوردستان لە ٢٢ یەمین رۆژیدا بوو بەرهەم سالح سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چووە بەردەمی ئەندامانی پەرلەمان ولە چەند ووتارێکی سیاسی ودروشمی بریقەداری زیاتر چی تری پێنەبوو ،هەر چەندە بانگهێش کردنی بەرهەم ساڵح بۆ هۆڵی پەرلەمان بۆ تاوتێکردن و ووڵامدانەوەی پرسیارەکەڵەکبووەکان وپیشاندانی بەرپرسیارەتی کابینەکەی بوو لە بەرامبەر پێشێلکاریەکانی یاسای هەرێمی ودەوڵەتی ونێودەوڵەتی بە بێرێزی کردن بەرامبەر مرۆڤ و گرتن وئازاردانی خەلکی بێ ئاگای دادگاو بەکارهێنانی زەبروزەنگ ودواجاش کۆشتنی مەدەنی وبێ چەک ولە ناویشیاندا کوشتنی مناڵ وگەنج وپیر وپەککەوتە ،ئەوەی لێرەدا ئەمەوێ ئاماژەی بۆ بکەم وویستی خودی دکتۆر بەرهەم وادەرنەکەووت کە داخوازی چاک سازی یە ،چونکە وەک ئاماژەمان بۆکرد دوای دەیان رۆژ لە رۆژانی یاسەمینی و نارەزایی وداواکاری رەوای خەڵکی بەدەستی پەتاڵ چووە بەردەمی پەرلەمان وبێجگە لە دوروشمی سیاسی هیچ پرۆژەو رێگا پلانی هانووکەیی بۆ داخوازی و چاکسازی پێنەبوو ،هەر بۆیە زۆر بە ساوایی لە ئەندامانی پەرلەمان داوای پرۆەی دەکرد بۆرزگار کردنی کابینەکەی ،بەڵام بەدڵنیایەوە رێگا پلانیان بۆ بەردەوامی گەندەڵی وبێ یاسای هەیە چونکە ماوەیەکی کراوەیان لەبەردەمبووە.برینی خەڵکی وئازارەکانیان وداواکانیان کاتێ هیچ کەس ناتوانێ بڵێ کە رەوانی یە دەی بۆچی چارەسەرناکرێ ،گەندە ڵی وناعەدالەتی وسستی کاتێ حوکومەت پێش معارەزە دانی پیا ئەنێ بۆچی چارەسەر ناکرێ ،زوڵم وستەم وپێشێلکردنی مافی مرۆڤ کە هەیەوئیسبات ئەکرێ بۆ چارەسەر ناکرێ ،ماوەی بیست ساڵە بەدوو قۆڵی بە دووحزبی چڵێسەوە داهات وپارەو داهاتووهیوای خەڵکی بەتاڵان ئەبرێت وگەمەیەکی سەیر بە ئیرادەی خەڵكی دەکرێ تەنها لەپێناوی مانەوەو دەسکەوتی تەسکی تایبەتی ،ئەوەی دەڵێ هەرێمی کوردستان دیموکراتیەتی تیا هەیە گەمە بە عەقڵی خۆی دەکا پێش کەسی تر ،ئەوەی دەڵێ مەسعود بەرزانی مەزڵووم وکڵۆڵ دووخولە سەرۆکی هەرێمە خۆی لەخشتە ئەبا ،چونکە لەوەتی سەرۆکی پارتی یە خۆی بریاردەرە لەوەتی باشوری کوردستان نیمچە ئازادی هەیە ئەو بریاری مێژووی ئەداو ،ئاکامەکەشی رۆژی رەشی بێ ئامانە بۆ هەموان ،یەکێتیش بەهەمان شێوە بە کەمێ روتوشی ساکارەوە ،،بۆیە بیست ساڵ لە دەسەڵات وبریار دان بۆ بۆ خۆ موڵك کردن وبە هیخۆ زانین زۆر ئەستەمە بەئاسانی دەرگا لەبەردەم چاکسازی واڵا بکات وبشهێڵێ کەس چاکسازی بکات ،بۆ ئەوەی ستەم لە هیچ لایەک نەکەم پرسیارەکانی پێشووم دووبارەدەکەمەوە،ئەگەر گەندەڵی ودزی وتەزویر هەیە و ئێوە چاکسازن بۆ نایکەن ،ئەگەر ناعەدالەتی وناحەقی هەیە ئێوەش چاکسازن بۆچی نایکەن زوڵم وستەم هەیە وئێوەش چاکسازن بۆچی نایکەن ،بەرهەم ساڵحیش ئەگەر وویستی چاکسازی هەبوایە،بەرێگا پلانێکەوە ئەچووە پەرلەمان ولەماوەیەکی دیاریکراودا جێ بەجێی دەکردویان ئەیەوێ چاکسازی بکات دەبێ زۆر لەوە ئازاتربێت وپەنجە لەسەر برینەکان دابنێ ،رێگای سەدان کیلومەتر بە هەنگاوێك دەست پێئەکات ویەکەم هەنگاوی ئەویش پاککردنەوەی کابینەکەیەتی لە دەستکاری حزبی و لجنەی (ممن این لك هژا ا) پێك دێنێ و لە ماڵی خۆیەوە دەست پێدەکات ،ئەگەر ئەوەش ناتوانێ با زۆر سادقانە بۆ سوێندکەی وبۆ خوێنی شەهیدان وخاکی کوردستان دەست لەکار بکشێتەوەو ببێتە یەکەم سەرۆکی کابینەی حکومەت کە دیموکراتیەت ئەچەسپێنێ وپیادەی دەکات وناویشی بەپاکی بچێتە مێژووەوە

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە