لقى دوو و کۆنگرەى 13ی پارتی

Saturday, 09/10/2010, 12:00

1554 بینراوە




هەر لەسەرەتاوە تێبینى دەکرا (پشتیوان سادق) بەرپرسى لقى دووى پارتى دیموکراتى کوردستان پەنابباتە بەر تەزویرکردن بۆ دەرچونادنى ئەو بەرپرس و کادیرانەى کوتلەى ئەون لە بەر ئەوەى خۆیى و کوتلەکانى بێتوانا و بێکەسایەتى و بێ جەماوەرن لەبە ئەوە پێشتر سەدان کادیرى بەتوانا دڵیان لەهڵسو کەوتى بەرپرسى لقى دوو زوویر ببوو دەیانیش دەستیان لەکار کێشا بۆوە بۆیە بەر لەدەست پێکردنى هەڵبژاردنى ناوچەکان بەرپرسى لقى دوو بڕە پارەکى زۆری تەنها بۆ کوتلەکانی خۆی بۆ ئەم مەبەستە ئامادەکردبوو پێیانی دابوو بۆ ڕیکلام کردن و جەماوەر بەپارە بۆخۆیان کۆ بکەنەوە تاوەکو بیسەلبمێنێ ئەوکەسانە شایەنی پلەن بۆ ئەوەی دوبارە نەکەونە بەرشاڵاوی ڕەخنە هەروەها دەیان کارگێڕو ئەندام و کادیرى تایبەت بەخۆی لە لیژنە ناوچەکان ئامادەکردبوو بۆ ئەوەى کار لە دژى ئەو کەسانە بکەن کە لە کوتلەى ئەوان نین وە بەهاوکارى بەرپرسى هەردوو لیژنە ناوچەی فەرمانبەران چەند فەرمانگەیەکى حکومى و ناسنامەى حزبی بەتاڵ ئامادە کرابوو بۆ ئەوەی لە هەرشوێنێک پێویست بکات ئامادەیان بکەن بۆ دەرچواندنى کاندیدانى خۆیان بۆیە گەورەترین تەزویریان لە هەردوو ناوچەی فەرمانبەران و ناوچەى منارە و ناوچەى ئاڵا و ناوچەى برایەتى و ناوچەى هێزی ناوخۆ بە ئاشکرا ئەنجامدا کە لافاوی کارمەندانى فەرمانگەکانی حکومی و لیژنە ناوچەکانى سەرەوە ئەو بنکەو ئەو بنکەیان دەکرد بۆ جێ بەجێ کردنى مەرامەکانى (پشتیوان سادق) بەراستى ئەمە هەڵبژاردنێکى دیموکراتیە دەست خۆش بەرپرسی لقى دوو لەگەڵ هەڤالە دڵسۆزەکانت ، بەو هیوایەم ئەم کۆنگریەش ببێتە دەست کەوتێکى ماددى گەورەتر لە هەڵبژاردنەکانى تر بۆ ئەوەى قەرەبووى ئەو (2) دوو ملیۆن دۆلارە بکەیتەوە کە لەم دواییە لە (دبى) دۆڕاندت .




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە