دوو رووى یەك دراو ؟!

Friday, 22/08/2014, 12:00

2350 بینراوە





لەكەرمەى رووداوەكانى جەنكى (ئەنتى تیرۆر) دا كەویلایەتە یەككرتووەكانى ئەمریكا لەداوى تەقاندنەوەى سەنتەرى بازركانى ئەمریكا لەدزى كروبە ئیسلامیە توندرەوەكان بەتایبەتى ریكخراوى قاعیدە راى كەیاند ، جیهان ببووە دوو بەشەوە ئەوەى كەدزى تیرۆر نەبیت ئەوا دزى ئەمریكایە بەم شیوەیە دابەش بوونى جیهان بۆ سەر بەرەى تیرۆر وئەنتى تیرۆر دۆخەكەى بەتەواوى ئالوزكرد ، ئەمریكا ئوپەراسیۆنە سەربازییەكانى خۆى بۆ لیدان وتوببارانكردنى مولكەكانى تیرۆریستان لەوكاتەدا ئامادەكرد جونكە لەبیشەنكى ئەو وولاتانە بوو كەفیكرى ئیرهابی زیانیتكى زۆرى لەبەرژەوەندییەكانى دابوو ، وەكو دەزانین ریكخراوى قاعیدە بەسەرۆكایەتى (ئوسامە بن لادن) بەربرسیاریتى خۆى لەرووداوى یازدە سیبتەمبەر راكەیاند ، لەبەرامبەردا ئەمریكا هیجى لەبەردەم دا نەما جكە لەهیرش كردنە سەر ئەفغانستان نەبیت كەبیی وابوو حەشاركەى سەرەكى ریكخراوى قاعیدەیە .
مەبەستى من لەكیرانەوەى ئەم رووداوە ئەوەیە كەئەوكات نووسەرى بەناوبانكى میسرى (نەوال سەعداوى) ووتەیەكى بەناوبانكى دركاند وكووتى (جۆرج بۆش وبن لادن دوو رووى یەك دراون) جیهان بەم ووتەیە سەرسام بوو ، بەشیك لەنووسەران وئەكادیمیستەكان بەكزى دا جوونەوە جونكە هیج هەولیكى جۆرج بۆشى بۆ لەناوبردنى تیرۆریستەكان لەبەرجاو نەبوو ، بەلام ئەمە نابیتە مایەى ئەوەى كە جۆرج بۆش مروف دۆستە ، بەلى ئەم ووتەیە سەعداوى جۆرە حەقیقەتیكى تیدایە جونكە ئاشكرایە بەشیكى هەرە زۆرى دیكتاتۆرەكان وسەركردە ئیسلامیە توندرەوەكان سەرەتا لەلایەن ئەمریكا بەمەبەستى دابین كردنى بەرزەوندییەكانى خۆى هیناویانیتە كایەوە ، دواتر وەكو ئەزدیهایەكیان لیهاتووە وبوونەتە مایەى مەترسى بۆ سەرجیهان وئەمریكاش بۆ لەناوبردنیان زۆرجار بەهەزارەها خەلكى سیفیلى لەناوبردووە .
لەئیستادا كروبیك كەهاوشیوەى قاعیدەى سەردەمى 2001 دەركەوتووە بەلام بەشیواز وفۆرم ومیكانیزمیكى توندتر وخویناویتر دەركەوتووە كەتۆقاندن وسەربرین وكوشتن بەشیكى سەرەكى هەنكاوەكانیتى ئەویش (دەولەتى ئیسلامى لەعیراق وشام) ە كەبە (داعش isis) لەراكەیاندنەكان دا ناودەبرى ، ئەم كروبە توانیان لەماوەیەكى كورت دا لەسوریا جەند باریزكایەك كۆنترۆل بكەن ودواتر لەسنورەكانى رۆزئاواى بەلبهاویزنە نیو دەولەتى عیراقەوە ، وتوانیان سوود لەناكۆكیەكان نیوان هەریم وبەغدا لەلایەك ولاوازى سوباى عیراق ببین ،ئەوە بوو لەماوەیەكى كورت وخیرادا لە40% خاكى عیراقیان خستە زیر دەستى خۆیانەوە ، لەئیستادا ئەندامەكانى بیكهاتەى ئەم كروبە تەنها عەرەبی ئیسلامى نین بەلكو ئەفغانى وشیشانى وروسى وبەریتانى وئەمریكى وكورد ونەتەوەكانى دیكەشى تیدایە ، دۆخەكە وا ئالوز بوو كەدۆست ودوزمن لەیەك جوودا نەدەكرایەوە ، عەرەبە سوننەكانى عیراق لەزۆر شوین دا بیشوازیان لەم كروبە توندرەوە كرد ، كەیشتینە دۆخیك كەبۆ كورد هیج جیاوازییەك نەبوو لەنیوان مالكى وئەبو بەكرى بەغدادى كەهەردوو ئەم كەسایەتیانە دوو رووى یەك درابوون بۆ كورد ، كاتیكیش شەرى كورد وادعش لەشەنكال وجەلەولا وموسل وهەندیك ناوجەى دیكە سەرى هەلدا ، ولەدواى باشەكشكى كردنى هیزەكانى بارتى لەشەنكال وقەتل وعامى یەزیدییەكان بەدەستى داعش ، كوردەكان زۆر بی ئومیدبوون وترسان لەوەى كەبیشمەركە وداعشیش دوو رووى یەك دراوبن بەتایبەتى زۆریك لەسایتە ئەلكترونیەكان وئەكاونتى بەشیكى زۆرى هاورییانى فیس بووك بییان وابوو كەبەنهینى بارتى وداعش لەكەل یەك ریككەوتوون ؟! ئەمەش مەترسیەكى كەورە بوو كەدۆخەكەى لەلیوارى مەرك نزیك كردبووەوە بەتایبەتى هەنیك لەنووسەرانى بارتى باسیان لەهاتنى 31 ى ئابیكى دیكە دەكرد ، بەلام بەهۆى هاتنى هیزى ئاسمانى ئەمریكاوە ولیدانى مولكە سەربازییەكانى داعش دۆخەكە ئارامتر بوویەوە وبەلایەكدا كەوت كەلەبەرزەوەندى هیزى بیشمەركەدا بوو

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە