كاتى خۆى گوێتان لێ نەدەگرتین ئێستاش ئەپاڕێنەوە

Saturday, 19/09/2009, 12:00

1831 بینراوە


ئەو كاتانەى لەو پەڕى هێزو دەسەڵاتدا بون واتان لێ هاتبوو گوێتان لەكەس نەدەگرت , هەمومان دادو فیغانمان بوو بەدەست ناعەدالەتیەوە بەدەست زوڵم و زۆرى ئێوەوە دەستان خستبوە سەر گوێكانتان و قوڕقوشمتان تێً كردبوو كەستان بە هیچ نەدەزانى , نەكادرو ڕێكخستنەكان , نەنوسەران و نەڕۆشنبیران , نە دڵسۆزان و خەم خۆرانى یەكێتى , هەر ئێمە ئەمان ووت و ئێوەش جڕتتان بۆ لێ ئەداین ,یەكێك لەكەم و كوڕییەكانى ئێوە ئەوەبوو گوێتان بە كەس نەدەدا تەنانەت بەو كادر و ئۆرگانانەى خۆشتان كە خەم خۆربوون , تاڵەبانى سكرتێر كۆمەڵێك دزو درۆزن و گەندەڵى لە چوار دەورى خۆى كۆ كردۆتەوە , تەنها گوێ بۆ ئەوانە دەگرێ كە درۆى بۆ دەكەن , هەتا ئێستاش تاڵەبانى بە ڕاپۆرتى ئەوانە سەرسامە كە درۆى بۆ دەكەن , ئەم سەرسامیەى تاڵەبانى واى كرد كە یەكێتى توشى ئەم شكستە بێت , ئێمەى یەكێتیەكان دەمانوت , ئەوانى قوڕقوشم لە گوێ و بێ منەت لە مەكتەب و ڕێكخستن و ئۆرگانەكانى خۆیان ئێمەیان پشت گوێ دەخست تاواى لێ هات بێجگە لە خۆیان كەسى تریان نەدەبینى ,ئەو هەموو كادرو ئەندامە هەبون تەنهاخۆیان و چوار دەورە ماستاوچى و دزو گەندەڵەكانیان دەبینى , ئەوانى قوڕقوشم لە گوێ لە هەموو شتێك بێ منەت بوون , درزێكى زۆر گەورەیان خستە بەینى خۆیان و ئێمەوە , خۆیان و ئەو جەماوەرە دڵسۆز و خەم خۆرەى یەكێتى , درۆ بوو بە هەمووشتێك بوو بە برا گەورە و بەرنامە و پەیڕەومان , بوو بە خشتەى كارمان , لە شانەوە درۆمان ئەكرد , تا سكرتێر بە درۆ دڵ خۆشى خۆمان ئەدایەوە , ئەو هەمو ڕاستیە ئەوترا بەڵام نەیان دەبیست , كاتێك بیستیان كە دەستیان لە بنى هەمانەكە دەرچوو بوو , ئەو كاتە ئەمانە هۆش خۆیان هاتنەوە كە زۆر درەنگ بوو , ئەگینا ئەگەر كاتى خۆى بە ووردى گوێیان لە دڵسۆزان بگرتایە و بە تەنگ یەكێتیەوە بونایە , ئەوەى ئێستا ڕووى نەدەدا ,لە خەوى غەفلەت خەبەریان بوە وە بەڵام زوونوستنەوە , وامان زانى ئیتر دەبنە داڕێژەرى بەرنامەیەكى وورد بەڵام نەك بەرنامەى نوێ بەڵكو لە سەر هەمان بەرنامە دەستیان كردەوە بە كارەكانیان ئەوەى ئێستا دەیكەن , هیچى كەم تر نیە لەوەى ڕابوردوو , ئێستاش بۆ جارێكى تر بە ئامارى هەڵە خەریكن چوار دەورەكەى تاڵەبانى , دوبارە لە خشتەى بەرنەوە ,ئەو فۆڕم دابەش كردنەى ئێستا كە مەكتەبى چاودێرى و ڕێكخستنەكان ئەیكەنەوە دوبارە سەرلەبەر هەڵخەڵەتاندنەوەى سەرجەم ئۆرگانەكانى یەكێتى دوبارە دەبێتەوە و جارێكى تر تەنها تاڵەبانى گوێ لەوانە دەگرێتەوە كە درۆى بۆ دەكەن , ئەو فۆڕمانەى ئێستا كۆمیتەكان دابەشى دەكەن كە بە زۆر ئەیدەن بە فەرمانگە و مامۆستایان و خەڵكیدا تەنها بۆ پڕ كردنەوەى ئەو ژمارە درۆینەیە كە ئەیانەوێت تاڵەبانى پێ بخەڵەتێنن ,ئەوا بۆ جارێكى تر تاڵًەبانى هیچ نەبیست كەوتەوە ژێر درۆى مەكتەبەكەى عارف ڕوشدى و ئەرسەلان بایزو مەلا بەختیارو لێپرسراوى مەڵبەندو كۆمیتەكان , نازانم تاڵەبانى چەندە ئاگادارى ئەمەیە كە چۆن جەماعەتى درۆ كردن درۆى لەگەڵ ئەكەنەوە , كاتى خۆشى ئەیانوت ڕێكخستن نەماوە و تەنها ژمارەیە , كەچى ئەیانوت نەبابە وانیە ڕێكخستنەكان باش گەشەیان كردوە كەچى كاتێك زانیان ڕێكخستن نەك گەشەى كردوە بەڵكو هیچى نیە , مەكتەبى ڕٍێكخراوەكان نەك گەشەى كردوە بەڵكو بونیشى نیە , تەنها بۆ پارە خواردن ئەمانە هەن , ئەگەر ئەو قوڕقوشم لە گوێیانە گوییان لەو ڕاپۆرتانە بگرتایە , گوێیان لەو نوسەرە ڕاست گۆیانە بگرتایە كە ڕەخنەكانیان تەنها بۆ چاك كردنى یەكێتى بوو ئێستا یەكێتى لەو پەڕى بەهێزیدا ئەبوو بەڵام تاڵەبانى خەڵەفاو ئەوەندەى گوێى لەو چوار دەورە ى گرت تا قوڕیان بۆ گرتەوە و توشى گەورەترین شكستیان كرد كە تا ماوە ئەبێت باجەكەى بدات , ئێستاش ئەم پیرە خەڵەفاوە گوێ ناگرێت و هەر گوێ لە چوار دەورەكەى دەگرێت و ئەوانیش وایان لە تاڵەبانى گەیاندوە بە دەركردنى كادرو ئەندامانى یەكێتى وەزعى یەكێتى چاك ئەبێت بە نان بڕینى خەڵك وەزعەكە ڕاست دەبێتەوە , بەڵام تاڵەبانى نازانێ چۆن ڕۆژانە دوژمنى تر بۆ خۆى زیاد ئەكات , ئەو ڕۆژ ەنزیكە لەشكرى نان بڕاوەكان شۆڕشێكى تر بەرپا بكەن و دام و دەزگاكانى ئەم جەلالیە دۆڕاوانە ڕاماڵن , كەسێكى ئاسایش پێى ووتم ئێوە ئەگەر ڕاست دەكەن بچنە سەر مەڵبەند و ڕایان ماڵن ئەو كاتە وەزعەكان باش دەبێت , چونكە مەڵبەندەكان هۆكارى سەرەكى نان بڕینى خەڵكن , با تاڵەبانى هەر گوێ نەگرێت تا گوێى با ئەدەن


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە