لەهەولیر شۆرش بەریوەیە هاكا بلیسەی كرد

Wednesday, 19/01/2011, 12:00

879 بینراوە





حكومەتی هەریمی كوردستان لەبانگیشەی ئازادی و دیموكراتیەوە بۆ ترس و تۆقاندن و تیرۆ و بیدەنگ كردن و خنكاندنی دەنگی ئازادی. ئەگەرسەیری هەلویست و رەفتارو رووداوەكانی ئەم دواییەی حكومەتی هەریم و دەست و پیوەندەكانی بكەین بەجددی ئەو راستیەمان بۆ دەردەكویت كە هەولیكی چروو پرلەئارادایە بەرەو بنیاتنانی سیستەمیكی سەركوتكەر و دوور لەبنەماكانی ئازادی و مافی مرۆڤ و نزیك لە ستەمكاری و خوینرشتن و تیرۆر و تەرهیب و تەنانەت تەبعیس و تەهجیرەكەی بەعسیش پیستر؟...
یاسای خۆپیشاندان سەرەرای رەخنەی زۆرینە لەسەری و هەولدان و نارەزایی دەربرین لەبارەی ئەو یاسا یە كەبۆخۆی تیایدا ئازادیەكانی مرۆڤ و سەرەتاییترین مافی تیا دەستبەسەر و دیل ئەكریت و ریگەنادات بەهیچ كلۆجیك خەلكی یاخود چاكتر وایە بلیین میللەت بۆ دەربرینی ئیش و ئازارو كیشە جۆراو جۆراكانی كۆمەلگا و نەتەوەكەی پەنا بەریتە بەر خۆپیشاندان ئەگەر رەزامەندی دەستەلاتی لەسەرنەبیت ئائەمەیە خنكاندنی دەنگی ئازادی زولال و یان راستتر بلیین ئەی ئەمە چییكەمترە لەئەنفالەكەی بەعس؟ لەلایەك ئەنفالی دەكردین و بەئاشكرا لەجادە و كۆلانەكان گەنجانی لی دەرفاندین و گوللەبانی دەكردن و بۆكەسیش نەبوو وورتە لەزاری بیتەدەرەوە هەر ئەوەندە نا, بەلكو ریگەنەئەدرا تازیەشی بۆدابنیین. ئەی ئەمەی ئیستای حكومەتی هەریمی كوردستانی بەناو حكومەتی خۆمالی چەندی جیاوازی هەیە لەگەل سیاسەتەكانی ئەو دكتاتۆرە؟بۆچی ئەبیت من ئیش و ئازاریكم هەبیت و بۆم نەبیت هاوار بكەم تا جەنابت ریگەم پیبدەیت؟ ئاخۆ بنەماكانی ئازادی لەكام سووچی دونیا بەم شیوەیەیە؟ سەیرە سبەینی پەرلەمان یاسایەكیتر دەربكات تیایدا عارەبانە سوتاندن یاخود كەل و پەل سوتاندنیش بەبی مۆلەتی دوودزو تیرۆریستەكەی گۆرەپانی كوردیتان قەدەغەبكا.
ئەودۆخە پرمەترسیەی ئیستا لەسەر رۆژنامەوانان دروستتان كردووە و ئەتانەویت لەریگەی رۆژنامەوانانەوە میللەت چۆك پیدابدەن و چاوترسین بكەن ئەبی باشبزانن كە ئەوریگەیە بەرەو هەلدیر و چارەنوسیكی خراپتر لەچارەنوسی سەرۆكی هەلاتووی تونس ئەتان بات؟ گەر دەرگەی ئازادیەكان دابخەن و دەستبخەنە بیناقاقای میللەت و دەستەلات بۆخۆتان قۆرخ بكەن و ۆیگەنەدەن لەسەددای دەنگی خۆتان بەولاوە دەنگیكیتر ببیستن؟ ئەوا چۆن ئەتوانن ئەو هەموو ئاهوو حەسرەتەی ناخی دایكی شەهیدان و كەس و كاری ئەنفالكراوان و هەژارو لیقەوماوانی ئەم كوردستانە گۆڕٍ وون بكەن؟ پیتان وایە دەزگاكانی زانیاری و ئاسایش و دژە تیرۆرتان لە شەرارە و كڵپەی ئاگری ناخی نائومیدی ئەم میللەتە ئەتان پاریزن؟
هەموو ئەو بارودۆخەی ئیستا كوردستان پیادەگوزەرت لەهەموو رووێكەوە لەبارە بۆ هەلگیرساندنی شۆرشیكی نوی بۆ رامالینی دەستەلاتی بنەمالەیی هەردوو حیزب و سەرجەم كلك و ئەلقەلەگویكانیان و كۆتایی هینان بەنەهامەتی و بینرخكردنی خاكی پرۆزی نیشتمان وبە هەدەردانی سەروەت و سامانی ئەم ولاتە و خوینی بەناهەق رژاوی رۆلەكانى؟
ئەوەی ئەمرۆ لە هەولیر روویدا جەنابی سەرۆك ئەوە لەبوغرایی و تیری و خۆشگوزەرانیەوە روویداوە؟ بەلكو لەئاكامی ئەو هەموو بیزاری و نارەحەتی و نا ئارامی و نایەكسانی و نادادی حكومەتەكەی جەنابتانەوەیە.ئەمرۆكە عەرەبانە دەسوتینن سبەینی تایە دوسبەی ئەبیتە خۆسووتاندن سی سبەی ئاگر بۆ ئیوە و كلكەكانتن خۆشدەكەن تا تیا بسوتین؟!
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە