ووتارەکەی مەسعود بەرزانی و وەهمی راگەیاندنی دەوڵەتی کوردی

Wednesday, 21/03/2012, 12:00

1496 بینراوە







ماوەیەك لەمەو بەر لە زۆر راگەیاندن ومیدیاو رۆژنامەو سایتە هەواڵی یەکان ،پروپاگەندەی ئەوە کرا کە گوایە لە نەورۆزی ئەم ساڵ مەسعود بەرزانی بە بەوپەری چاونەترسی یەوە ،دەوڵەتی کوردی رائەگەیەنێ .ئەم پروپاگەندەیە کەم تا زۆرهەندێ لە ناوەندەکانی دەرەوەو ناوەوەی خرۆشان و بوە جێی تێرامان و جێی دڵەراوکێش بۆ دوژمنانی گەلی کورد.
بەوپێ یەی زۆر لە نوسەران ورۆشنفکرانی کورد وبیانی هەڵوەستەیان لەسەر ئەو بابەتە کردبوو ،ببوە جێ ی سەرنج و چاوەروانی ودوودڵی لە لای خەڵکانێکی زۆر .
هەر چەند مەسعود بەرزانی جودا لە مێژوی سەروەری وناسەروەری بنەماڵەکەی ،بۆ خۆشی خەرمانێ لە کرداری نا تەباو ناشیاوی عەمبار کردبو وە بەپەڵەی رەش دەسپێکی ژیانی سیاسی دەست پێکردبو، و تا لە گەرمەی شەری ناوخۆدا بە پاڵپشتی سەرسەخت ترین دوژمنی کورد و بە سواری دەبابە وزریپۆشەکانی یەوە هاتەوە ئەو شارەی کە بە زەبری شەرو چەك تیا دەرکرابوو .لە گەڵ ئەوەشدا بەراوردکردنی لە گەڵ مەسەلەیەکی نەتەوایەتی گەورەی وا ،تای تەرازوی بۆ خۆی لاسەنگ دەکرد.
زۆرجار ووتومە یەکێ لە نەهامەتی گەلی کورد ئەوەیە زۆر بەزووی کارەسات وناهەمواریەکانی لەیاد ئەچێتەوەو بەسەر روداوەکاندا بە چاوێکی داخراوەوە تێئەپەرێ .هەر بۆ یە هەندێ لە نوسەران و رۆشنفکرانی کورد بەسادەیی یەکی رادەبەدەر لە گۆشە نیگایەکی مۆراڵی بێ هێزەوە ، بۆ چرکە ساتێ کەسایەتی خیانەتکاریان لە یاد چوو و بەدەر لە یاساکانی سروشت لە خەیاڵی ،گورگی هاورێ ی مەر و درندەی بێ کەڵبەدا بوون .
لە کاتێکدا زۆر کەس هەبوون لە مێژوی رەش وهەگبەی پر خیانەت و لێواولێوی گەندەڵی بنەماڵەی مەسعود چاوبپۆشیان دەکردو بە کوردایەتی و سەروەری بێ وێنەیان لە قەڵەم دەدا، لە کاتێکدا خوێنی سەدان ریشە و قەڵەمی دەیان سەردەشت و جانتای قوتابخانەی دەیان گەرمیان و رێژوان دەبوون بە مێدالیای کوردایەتی و دەکران بەبەرۆکی نەمری یەوە ،بریاری دا کە بەردەوام لەسەر هەمان مەقام وقەتار وئاڵاوەیسی بە ئاشکراو روون برەو بە خیانەت وبۆ مەرامی شەخسی وبنەماڵە ئاوات وهیوای گەلێ پشت گۆبخات وهاوار بۆ بەشداری و چەند کورسی یەکی وزاراتەکانی حکومەتی ناوەند بکات .

ووتارە مێژوویەکەی مەسعود کە گەلی کورد لە چاوەروانی بەدەوڵەت بوونی لێ دەکرد ،،ئامانجی سەرەکی تانە دان وهەرشە بوو لە مالکی و حزبی دەعوە . بەو پێ یەی کە ئێستا گەورەترین هەرەشەن بۆ سەر پەلهاویشتنی دەسەڵاتی بنەماڵە لە ناوەندا .

سایکولۆجی یەتی پارتی بەگشتی وبنەماڵە بەتایبەتی نەفەس درێژی یە نەك لە خەبات و خۆراگرتن ،بەڵکو بێدەنگ بوون لە لەدەست دانی دەستکەوتە بچوکەکانیان بۆ پارێزگاریکردن لە دەسکەوتە گەورەکان،هەر کاتێ گەیشتە ئەوەی هەرشەبێ بۆ دەسکەوتە گەورەکان ، بەبەرنامەیەکی تۆکمە وبە پیلانێکی دارێژراو لە بۆنەیەکی نەتەوایەتیدا ،کێشەکە لە کێشەیەکی تایبەتی یەوە ئەکرێتە کێشەیەکی نەتەوەیی ورای گشتی کوردی بۆ ئەکرێتە خزمەتەوە . بنەماڵە لە لەدەستدانی زۆر دەسکەوتی پچوك بورا ،،دەرکردنی خزم وکەس وکاری بنەماڵە لە وزارەتەکان ، دەرکردنی زۆر لە ئەندامان ولایەنگرانی پارتی لە حکومەت ، بەتاڵ کردنەوەی زۆر گرێبەستی بازرگانی ،هەڵوەشانەوەی زۆر گرێبەستی کرین وفرۆشتنی مەزراو خانووی حکومی وشوێنی تایبەتی سەردەمی رژێمی پێشوو ،ترۆکردنی سوپاسالار وزۆر لە فەرماندە تەزویرەکانی پارتی وبەرپەرچدانەوەو هەڵوەشانەوەی گرێبەستە نەوتی یەکان ولەهەموشی هەستیار تر کۆ کردنەوەی خەڵکانێکی زۆر لە معارەزەی عیراقی کە کەس وکاریان لە هەولێر تیاچوون وگوژران لە ٣١ ئاب کاتێ پارتی دەستی سەدامی گرت وبەرو هەولێر هێنای وقەید کردنی دەعواو شکات کردنیان لە شەخسی مەسعود بەرزانی .دیارە ئەمانە هێڵە سورەکانن ،بۆیە کەوتونەتە کۆکردنەوەی رای گشتی کوردی وبەتەمان کێشەی نەتەوەیی زەق بکەنەوە .مەسعودبەرزانی گەمەیەکی ناشەرعی زۆر ناپوخت بە هەست و پیرۆزی گەلی کورد ئەکات ومخابن خەڵکانێکی زۆر هەن تەپڵی بۆ لێ ئەدەن .زۆر قەڵەم هەن هەوڵی ئەوەئەدەن مێژو هەڵاوژێر بکەنەوە .
ئەو بنەماڵەیە لە دەسکەوتی تایبەتی و بازرگانی زیاتر چ باکی بەخەبات وتێکۆشان و خوێنی لاوانی کورد نی یە .ئەوانە مردوو دەکوژن ودەچنە ژێر دارەمەیتەکەشی یەوە .هاشمی یەکێ کە لە قوربانی یەکانی دەستی بنەماڵە کە لە هاوکێشەیەکی سەیرا گرێبەستێکی جهەنمی لە گەڵ هێزەشیعەکان کردووە بۆ ئەوەی بە دەیان کردەوەی تیرۆریستی تێوەی بگلێنێ وئێستاش بە بیانووی بەرگری کردن لێی وەك کارتی فشار بەکاری دەهێنێ وخۆشی بێ ئاگا لە دنیا پشتی بەکەرەم والاخلاق و دار والزیافەی کوردی ومەردایەتی کوردی بەستووەو لە لایەکی تریشەوە،داڵدەی شۆڤێنی یەکان ئەدات وهەستی دایکی شەهیدان وکورە شەهیدەکان قوربانی دەسکەوتێکی مادیی دەکات . بریار دانی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی پێویستی بە هەرەشەنی یە ، پێویستی بە هەل قۆستنەوەش نی یە .
باشوری سودان نە بەژێر خانێکی پتەوەوەو نە بەهەرەشەو گورەشە دەوڵەتیان دامەزران . پلاندانان بۆ دامەزراندن و بریاردانی دەوڵەتی کوردی زۆر لەتۆ گەورەتر چی تر بەهەست و خوێنمان گەمە مەکە .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە