نێچیر نەیتوانیوە خۆى بگۆڕێت جا گۆڕێنى سیستەمی بنەماڵەیى.... نامەیەك بۆ ئەوانەى كە میكیاژى نێچیر ئەكەن

Wednesday, 30/11/2011, 12:00

1490 بینراوە




لەگەندەلێكەوە بۆ گەندەلێكى تر سیستمە ناگۆرێت . ئەوەى كە دەگۆڕێت تەنها دەمووچاوەكانە و هیچى تر ،بەڵكو زیاتر و قوڵتر ئەبێت ئەم سیستەمە بۆیە ناكرێت لە رێچكەى 17 شوبات ، بچێتە خانەى بەرژەوەندى حیزبى و بنەماڵەكانى دەسەڵات . هەر لەگەڵ بڵاو بونەوەى ڕاسپێردراوى پارتى بنەمالەى بارزانى ، بۆ سەرۆكى حكومەت ، شێوازێك خیتاب لە دەمى ئۆپزسیۆن ئەبینرێت كە شەرمنانەیە لە ئاستى ڕاستیە كان و نا روونى ئەدایەكەیان ، وە بوێرانە نیە، لە گۆڕینى سەرۆك حكومەت لە(بەرهەم ساڵح بۆ نێچیر بارزانى) . تەنها بە خیتاب و ئەداى شەرمنانەى ئۆپزسیۆن نەوەستاوە . بەڵكو بەشێكى زۆر لە ڕۆژنامە و گۆڤارەكانیش كەوتوونەتە ژێر كاریگەرى ئەو فێرو فێڵبازیەكانى بنەماڵەى بارزانى ، لەوەى كە نێچیر باڵێكى نەرم و سیاسیەكى كراوەیە ، بەڵام بەداخەوە جارێكى تر پارتى بنەماڵەى بارزانى (پ ، ب، ب) توانیان خۆیان بە رێگایەكى تر نمایش بكەنەوە و خۆیان بهێنە نێو گفتوگۆى لە مانەوە. بنەماڵەى بارزانى لە ساڵانى (60) كانەوە،تاوەكو ئێستا بەردەوام گەیشتونەتە بێ هێزى و بێ متمانەیى، نیزێك بونەتەوە لە مەڕگ. بەڵام ئەوەى مێژووى ئەو بنەماڵەیەى درێژ كردەوە بۆ رۆژى ئەمڕۆ ، ئەوە خودى جەڵال تاڵەبانى بوو ، لەهەر كەوتنێكى دا زۆر زێرەكانە و سیاسیانە ئەو بنەماڵەیەى خستۆتەوە سەر پێیەكانى خۆى . ئەو ڕستانەى كە من باسى لێوە دەكەم ، قسەیەكى هەنوكەیى نیە ، بێگومان تەواوى ئەو ڕاستیانە هەم ووتراونەتەوە، هەم لە پەڵەكانى مێژوودا نوسراونەتەوە. هەر لەگەڵ نسكۆى ساڵى (1975) جەڵاڵ تالەبانى سەرپەرشتیارى كەسانى دیارى ناو شۆرەشى كوردى كردووە كە قبولى سیستەمى مەڵا مستەفایان نەبووە ، تاوەكو رێكەوتنى ستراتیژى یەكێتى زۆر بە شێوەیەكى ئاشكرا لە ژێر باڵى كۆمەڵك دەمامكى سیاسى دا، یەكێتى گەڕاندەوە ناو بنەماڵەى بارزانى . لە ئێستادا ئەو جۆرە ئەزموونى پارتى بنەماڵە بارزانى ، مەوجودە لە ساحەى واقیعیەتى رابردووى ئێمە، ئێستا كە پرسیارێك لەو شێوەیە نێچیر دێتە ناو گۆڕەپانى خەلكى كوردستان چۆن ئەكرێت ، لێك دانەوەى بۆ بكرێت ؟ كە نێچیر بارزانى بە كەسێكى كراوە و نەرم لە نێو بنەماڵە پێناسە ئەكرێت، لە كاتێكدا ئەو سیستەمە سیاسیەى كە ئەمڕۆ لەكوردستاندا لە دژى رۆلەكانیەتى و لە بەرچاوى هەموو دونیا ئەیانكوژێت ، ئەوە دەستێكى سەرەكیەكەى نێچیر بارزانى ، چونكە نێچیر بارزانى كەسێكى دروسكەرى ئەم سیستەمەیە . كەسێك كە دارێژەرى سیستەمێكى گەندەڵ و ناعەداڵەت بێت ، چۆن ئەكرێت بە باڵێكى نەرم یان سیاسیەكى كراوە پێناسە بكرێت !، تەنها لەبەر ئەوەى چەند رسمێكى لە نێو كۆمەڵگا دا لە سەدەى (21) دا بڵاو كردۆتەوە ، بانگەشەكردنێكى لەو جۆرە شەرعیەت دانەوەى بە پارتى بنەماڵەى بارزانى (پ.ب.ب) یە. كە لەپاش (17) شوباتەوە ئەو شەرعیەتیەیان نەماوە . نێچیر بارزانى جۆرێكى ترە لە سیاسەتە دووفاقەكەى پارتى بنەماڵەى بارزانى ، واتا نیشاندانى مەسروو بە وێنەیەك و نیشاندانى نێچیر بەوێنەیەكى تر تەواو كردن وەرگرتنى تامى دەسەڵاتە لە نێوان هەموو رۆڵەكانى بنەماڵە و بەردەوامى دەسەڵاتى بنەماڵەى بارزانیە ، لە كوردستان.
لەپاشى هەڤدەى شوبات ئۆپزسیۆن بە شێوەیەك كەوتە هەڵە وە كە لە گەڵ دەسەڵات چووە سەر مێزى گفتوگۆ بەناوى بونى چاكسازى لە سیستەمى سیاسى و حكومرانى ئەو ووڵاتە ، بەڵام بەداخەوە ئۆپزسیۆن ئەوە لە بیر كرد كە چاكسازى لە سیستەمێك دا ناكرێت ،كە دەسەڵاتەكەى ئامادەیە لە سەر مانەوەى لەم سیستەمە بە دەیان ڕۆلەى ئەو ووڵاتە شەهید بكات ، چۆن ئەچێتە چاكسازیەوە . رووگەش كردنى دەسەڵاتە لە میكیاژى چاكسازى تەنها لە چامە رەشەكان تێپەر ناكرێََََـت. بۆیە با ئێمە و خۆى بەوە هەڵ نەخەلەتێنێت ، كە دەسەڵاتى بنەماڵەكانى كوردستان ، ئەچنە چاكسازیەوە . ئیرادەى لەو دەسەڵاتە بنەماڵەیانە و یاخوت دیكتاتۆریانە دا نە بووە ، كە بتوانن چاكسازى بكەن ئەوەتا ئێمە نمونەى زۆر زەقى سوریاو تونس و میسر و لیبیا و یەمەن ، مان هەیە كە سەرەتاى دەسپێكى نارەزایەكانى گەلەكان بە چاكسازى بوو بەڵام ئەوەتا ئەبینین ئیرادەیەك نەبوو بە ناوى چاكسازى لە سیستەم چونكە ئەو سیستەمانە ناتوانن بە پێى داوا كراوى خەلك چاكسازى بكەن . ئەوەى كە لەكوردستانیش هەیە نمونەیەكى زۆر ئاشكرایە كە بنەماڵەكانى دەسەڵات، نە ئەتوانن چاكسازى بكەن نە هێچ رەنگێكى نەرموو كراوەیان هەیە . چونكە ئەگەر هەر كەسێك سەیرى سیستەمى سیاسى و حكومرانى ئەو ووڵاتە بكات، چاكسازى واتا كۆتاى دەسەڵاتى ئەوان بەو فۆرمەى كە كۆمەڵگاى ئێمە داواى ئەكات. باڵە بیر نەكەین كە نێچیر نەیتوانیوە خۆى بگۆڕێت جا گۆڕێنى سیستەمی بنەماڵەیى.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە