گەندەڵیەكان و دزیەكانى (بەیار تقى الدین) بەڕێوەبەرى ئاوى دەوروبەرى هەولێر

Saturday, 02/07/2011, 12:00

1468 بینراوە


بەشى یەكەم
ئێمە كۆمەڵێك ئەندازیار و فەرمانبەرین لەبەڕێوەبەرایەتى ئاوى دەوروبەرى هەولێر سەربە بەڕێوەبەرایەتى گشتى ئاو و ئاوەڕۆكان سەربە وەزارەتى شارەوانى دەمانەوێ چەند زانیاریەكى گرنگ ڕابگەیەنین كەلە بەڕێوەبەرایەتیەكەمان ڕوو دەدات كە ئەویش بەشێكى زۆرى دزیەكانى بەرێوەبەرەكەمانە كە ناوى (بیار تقى الدین)ە ئەمیش ئەودزیانەیە كە ئێمەو زۆرى ئەندازیارو فەرمانبەرانى دائیرەكەمان لێى ئاگادارن كەئەمانەى خوارەوەن كە بەچەند خاڵێك روونى دەكەینەوە:-
1- بیار تقى الدین دزێكى زۆر گەورەیە ویەك عەێابەى بەقوەتى دروست كردووە كە دزیەكانى لەگەڵیاندا دەكات وەیەكێك لە دەست راستە دزەكانى مهندس (ماهر تحسین قۆجە) كە توركمانێكى بەعسیە ئێستا (بیار تقى الدین) كردوویەتى بە بەڕێوەبەرى پرۆژەكان وەلەوكاتەوە كە(بیار تقى الدین)مدیرە پیش نزیكەى (9) نۆ ساڵ زۆرى پرۆژە گەورەكان بەشێوە جێ بەجێ كردنى راستەوخۆ دەدات بە(ماهیر تحسین)وەك پرۆژەكانى (ئاوى بلێ ,ئاوى دۆرێ , ئاوى بالیسان) كە سێ پرۆژەى زۆرگەورە بوون بەهەرسێكیان نزیكەى باى شەش ملیار دیناردەبێت وە گرنگترینیان پرۆژەى ئاوى بالیسان كە بیار تقى الدین و ماهیر تحسین قۆجە زیاتر لە یەك ملیار دیناریان دزى لەم پرۆژەیە وە هەر لەگەڵ ئەم پڕۆژانەش ساڵانە چەندەها پڕۆژەى تریش كەبەشێوەى راستەوخۆ و مقاولات دەیكاتە مشرف كەچى ماهیر مهندس (میكانیكە) هیچ اختێاێى ئەو نیە ئیشەكانیش دەدات بەئەو تا زۆرترین پارە لەگەڵ ماهیر بدزێت وە لەهەمان كاتدا لەسەر هەر پرۆژەیەكیش ئۆتومبێلێكى وەهمى بۆ دادەمەزرێنێ واتە زۆر جار هەبووە 3 تا 4 ئۆتۆمبێلى بۆ دامەزراندوە لەیەك كاتدا واتا لەیەك مانگدا وە هەریەكەیان نرخەكەى لەنێوان 1,000,000 تا1,500,000 دینار واتە مانگانە نزیكەى 4,000,000 تا 5,000,000 دینارى وەرگرتووە بەم جۆرە كەچى ئۆتومبێلى دائیرەى لەلا بووە وە هەروەها هیچ كاتێك مهندسێك لەگەڵى دانانێت لە لیژنە تەنها (ملاحڤ فنى)یەكى زەعیف نەبێت وەدەتوانى هەموو ئەو لیژنانەى كە بەیار تقى الدین پێكى هێناوە بۆ (ماهیر)كەچەندەها ساڵە هەموو تەنها ملاحیز فنیەك لەگەلى دانایە كەچى زۆر لیژنەیى تر هەیە (5) پێنج ئەندازیارى لەیەك لیژنە داناوە وە بۆزانیاریت تەنها خوادەزانێ ئێستا بیار تقى الدین وماهیرتحسین چەند دزیان كردووە وە زۆر بەئاشكرا سەروەت وسامانیان لەماوەى ئەم هەشت ساڵەى دزى هەریكەیان چەندەها خانوو پارچە زەوى و مەزرەعەو دواجن ومفقێ هەربۆ نموونە ماهیر كەدزى یەكەمى بیارە پێنج خانووى هەیە لەگەرەكەكانى 94 و شارەوانى وئازادى دوو خانوو لە رۆناكى كۆن وە زیاتر لە 10 پارچە زەوى وە چوار دووكان لەناو بازارى قەیسەرى وە هەمووساڵێك سیارەكى لەشركە دەردەهێنى بۆ خۆى وسیارەیەك بۆ ژنەكەى ئەوە ماهیر ئەوەندەى هەبێت دەبێ(بیار) چەندى هەبێت وە (بیار)یش دوو خانووى لەگەرەكى ئازادى دروست كردووە وە دوو خانوى ترى لەنزیك شەقامى گوڵان وە مەزرەعەیەك و مەفقەسیشى هە یە بەڵام زۆرى ئەو پارانە كە (بیار) دەیدزێت ڕەوانە (المانیا) دەكات بۆلاى دوو برایەكەى كە ناویان (ئازاد و نەوزاد)ە كەلەسالەكانى كۆتایى نەوەتەكان لەبرسان چوون بۆخاریج وە (بیار)زوو زوو سەردانى المانیا دەكات لەو ماوانەى دوایدا وە تائێستا (6) شەش جار چووەتە المانیا هەمووشى بە ایفاد بۆى حساب كراوە وە پارەشى وەرگرتووە وە هەموو پارەكانى لە بانكەكانى ئەلمانیا داناوە وە برایەكانى سەرپەرشتى بۆ دەكەن وەتائێستا (بەیار تقى الدین) , (ماهیر تحسین)ى شە ش جار ناردووە بۆ ئیفاد (سێ َجار بۆ ئوردن وجاریك بۆ یابان وجارێك بۆ لبنان وە جارێك بۆئەوروپا). كەچى ئەندازیار هەیە خزمەتەكەى سێ جارى ماهیرە هێشتا جارێكیش نەچۆتە ئیفاد.
2- وەدزێكى تر ئەویش لێپسراوى بەشى یاسایى (جواد احمد حسین) وەعقدى دامەزراندنى ئەم هەموو ئۆتۆمبێلانەى كەبە وەهمى بۆ ماهیر و چەند ئەندازیاریك دادەمەزرینێ هەموو لەبەشى یاساییى دەكرێت وە لێپرسراوى ئەم بەشە (جواد احمد حسین) كەئەویش یەكێكە لە پیاوەكانى (بیار تقى الدین) كە زۆرى عقودەكان ئەو بۆیان ترتیب دەكات وە ئەم (جواد)ە مانگانە زیاتر لە (2,000,000) دووملیون دیناربەدزى وەردەگرێت كە(بیار) بەشێوەیەك بۆى ترتیب كە گوایە ئیشى زەرعە دەكات ئەویش جواد خۆى خریج قانونە (بیار تقى الدین) لەزرعەى بۆریەكانى مشروعەكان دایدەنا كەچى ئەم ئیشە ئیشى مهندسە وە ماشااللە زیاتر لە 85 مهندس هەیە لەدائیرەكەمان بەهەموو اختێاێەكان. وە ئەم (جواد)ە خانووەكى دروست كردووە لەگەرەكى شارەوانى نزیكە ى (10) دە دەفتەر دۆلارى لێداوە وە زەوییەكەى بە (5) پێنج دەفتەر كڕیوە. ئەوە بیچگە لەوەى كەئێستا ئۆتۆمبێلێكى لە شركە دەرهێنا مۆدیل 2011 كەچى پێش ئەو دوو ساڵ ئەم (جواد)ە تواناى خانوو بەكرێ گرتنى نەبوو لە ژوورێك لە ماڵى خەسووى كەوتبوو لە گەرەكى مفتى. هەر لەبەر ئەوەى (جواد) زۆر دڵسۆزى بیار تقى الدین لەم دواییەدا كردوویەتى بە بەڕێوەبەرى كارگێریش واتە لەهەمان كاتتدا دوو مەنێەبىە هەیە چونكە سەرۆكى بەشى یاسایى یە لەدائیرەكەمان.
3 بیار تقى الدین بەراست وچەپ دزى دەكات نموونەیەكى زۆر گەورە لەدزیەكانى بیار دزینى نزیكەى (2,000,000) دووملیون (بلۆك)ى خانووكردن لەسالەكانى 2002 و 2003 رێكخراوى یونیسیف هەڵسا بەدابین كردنى ئەم دووملیون بلۆكە وە دائرەكەمان هەلسا بەوەرگرتنى وە هەمووى لە كۆگاى قەتەوى دانرا وە هەمووى سەرۆكى بەشى كۆگا (زرار ێدیق) وەرى گرت ئینجا ئەم بلۆكانە یونیسیف دایبووە بەرێوەبەرایەتیەكەمان بۆ ئەوەى لە پرۆژەكانى ئاو و دروست كردنى ئاودەست بۆ دانیشتوانى گوندەكان دروست بكریت هەر لەپاش سالى 2004 بیار تقى الدین هەلسا بەرە بەرە بەدزینى ئەم بلۆكانە بەتنسیق لەگەل زرار ێدیق بەهەزاران بلۆكى توزیعى سەر دزەكانى خۆى كرد بۆ خانوو دروست كردن ئەوەى تریشى وەجبە وەجبە بەلۆرى باریان دەكرد و دەیاندزى بەبیانووى ئەوەى كە بۆ مشاریع بەكارهاتووە وە لەسالانى 2004 وتائیستاش وێولاتى مشاریعەكان تەماشا بكرێ كەهەموو بلۆكى بەكارهاتوو لەبازاڕ كڕدراوە واتە ئەوەى لەكۆگا بەكار نەهاتووە كەبیار تقى الدین واى دەزانى لەماڵى باوكى هێناویەتى بەكەیفى خۆى پیاوەتى پێدەكات وە دەیدا بە پیاوەكانى خۆى واتە دزەكانى خۆى كە لەگەڵى شەریكن ئینجا بزانە دووملیون بلۆك دەكاتە چ مبلغێك؟؟؟؟ نزیكەى بایى ملیاریك و پێنج سەد ملیون دینار دەبیت ئەوە بیجگە لەزۆر كەل و پەلى تر كەلەگەل ئەم بلۆكانە دابین كرابوو هەر لەلایەن یونیسیف كە ئەویش بەهەزاران دەرگا و پەنجەرەى ئاسن و كاریتەو جملون و ئاسنى دروست كردنى دەرگا و پەنجەرە وە نزیكەى 2000 تۆن شیشى تسلیح كە بیار تقى الدین هەر لەگەل ئەم بلۆكانە ئەوانیشى دەدزى و لەگەل زرارێدیق .
3- بیار تقى الدین چەند دزێكى تریشى هەیە هیچیان كەمتر نیە لەماهیر بەڵام هەریەكەیان لەشوێنێكى حەساسى پڕ پارەى داناوە بۆ ئەوەى دزى لەگەڵیاندا بكات دزەكانى كە لەبەشى جێ بەجێ كردنى پڕۆژەكانن ئەوانیش ئەمانەن ( م .پێشرەو عمر و م.دانا احمد وم. شاخەوان احمد و تێبینەرى تەكنیكى رزگار نورى و ێبحى ێدیق).
4- بەڵام گەورەترین دزەكانى بەشى ژمێریارى كەهەموو حساباتى بوودجە و راتب لەدەست ئەوانە سێ كەسن (لێپرسراوى بەشى ژمێریارى بوودجە (ئارەزوو خلیل) و (باسگ ولى) و(جوان چالاك)كە هەموو مانگێك زیاتر لە 500 ملیون دینار نەسریەو نزیكەى (2)دووملیار دینار مووچەى فەرمانبەرانى هەمیشەیى و كاتى یە ئەمە بێجگە لەو پرۆژانە كەمانگانە تەموویل دەكرێتە سەربوودجە وە ئەو پرۆژانەى كە لە پارێزگا تەمویل دەكرێ وە هەڵقەى سەرەكى دزینەكە (ئارەزوو خلیل و باسگ ولى) كە (ئارەزوو خلیل) پێش دوو ساڵ كۆلیژى تەواو كرد یەكسەر (بیار تقى الدین) كردیە لێپسراوى بەشى ژمێریارى بوودجە كە ئەمەش هەموو كەسێك لەدائیرەكەمان دەزانێ بیار تقى الدین و ئارزوو خلیل چ جۆرە پەیوەندیەكیان هەیە كە بەراستى جێگاى شەرمەزاریە چونكە لەناو دائیرە هەموو شتێكى بێئەخلاقى دەكرێت بەتایبەتى پاش دەوامان. وە دابەش كردنى مووچەش هەمووى(باسگ ولى)ى ژمێریار كە یەكێكە لە دزە هەرە گەورەكان لەكاتى مووچە دابەشكردنى چوارهەزار كەس كەزۆربەى زۆرى خەڵكى گوندو قەزاو ناحیەكانن كەهیچ زانیاریان نیە لەسەر مووچەكانیان نیوە بەنیوە مووچەكانیان دەدزێ.
5- دزێكى زۆر گەورەى تر هەیە كە (خلیل محمدامین سلیمان)كەدەكاتە باوكى (ئارەزوو خلیل محمدامین) لێپرسراوى بەشى ژمێریارى بوودجە , ئەم (خلیل)ە دووئیشى سەرەكى هەیە لەدائیرە یەكێكیان لیپسراوى كۆگاى ناو دائرەیە كە بیار تقى الدین دایناوە كە دزیەكانى خۆى پێدەكات وەخۆشى خلیل دزێكى گەورەیە وەبۆ زانیاریت خلیل عنوانى وەزیفى شوفێرە وە ئیشى دووەمى خلیل , بیار تقى الدین دایناوە بۆ كرینى گازوایل لەمستودعى هەولێر كەمانگانە نزیكەى (250,000)لتر گازوایل دەكرێت نزیكەى باى (120,000,000) سەدو بیست ملیون دینار ئینجا دزیەكە لێرە دەست پێ دەكات كە خلیل لەگەل بیار تقى الدین مانگانە چەند تانكەرێك لە گازوایلانە یەكسەر لەبازار دەیفرۆشنەوە كەزۆر مانگ هەبووە نزیكەى حەفتا هەزار لتریان فرۆشتۆتەوە كە دەكاتە بایى نزیكەى (35,000,000) سى و پێنج ملیون دینار بەبیانووى ئەوەى كە قەرزارى بازارین. وەبۆ زانیار یت ئەم (خلیل)ە دەبوایە پێش دووساڵ تقاعد كرابا هەلسا تەمەنى خۆى سێ ساڵ بچووك كردەوە تا تقاعد نەكرێت كەچى بریارێك هەیە دەڵێت هەتا ئەگەر یەكێك تەمەنى خۆشى بچووك كردەوە كەچى بۆ مەسەلەى تقاعدى نابیت بەلام (بەیار) لەبەر ئەوەى دزێكى باشى خۆیەتى وە باوكى ئارەزووە تقاعدى نەكرد.
6- دزێكى ترى بیار تقى الدین یەكێكى ترە بەناوى (زرار ێدیق احمد) كە ئەم زرارەى كردۆتە سەرۆكى بەشى هەموو كۆگاكان كە ئەم منێەبە لەهەیكەلى دائیرە دانیە ئەم كۆگایانە باى ملیۆنەها دۆلار كەلوپەلى پڕۆژەكانى ئاوى تێدایە كە بیار تقى الدین لەگەڵ زرار وەبەتنسیق لەگەل ئەندازیارەكانى پێڕى خۆى كەل و پەل دەردەكەن لەكۆگا بەناوى فلان پڕۆژە یەكسەر بەدزى دەیفرۆشنەوە بەتایبەتى دەدەن بە یەكێك كە ناوى (سەعید)ە كە دووكانى بۆرى فرۆشتنى هەیە هەرجارەك باى چەندەها دەفتەر دۆلارە وەتنسیقەكە هەمووى (زرار ێدیق) و (ماهیر تحسین)ە, ئەم زرارە زۆر دەوڵەمەند بووە بێجگە لەخانووى سێ قاتى خۆى چوار خانووى ترى لەگەرەكى حسارۆك/5 دروست كردووە و هەمووى بەكرێداوە وەتائێستا سێ موەلیدەى 50 كى ئەى ڤى بۆمالى (بەیار)ى ناردووە كە هەرموەلیدەیەك نرخى لەیەك دەفتەر دۆلار كەمتر نیە بەلام (بەیار) زوو زوو موەلیدەكان دەفرۆشێتەوە یەكێكى تر دەدزێت لەرێگاى (زرار)ەوە بەڵام پاش ئەوەى (بەیار) هەندێك قسە كرا لەسەر ئەم موەلیدانە هەموو موەلیدەكانى كە بردبووى فرۆشتیەوە نەوەكو جۆرى موەلیدەكان بناسرێن چوو بەپارەكانى موەلیدەیەكى نوێ ى لەبازار كڕى وە هەر بۆ زانیارى هەموو گازوایلەكەى لەدائیرەوە بۆى دەچێت لەڕیگاى (زرار). وە ئەم زرارە كردوویەتى بە مەسئولى گازوایل كە ئەو گازوایلانەى كە لەبازار دەیفرۆشنەوە شوێنیان بۆ دەكاتەوە لەسجلات هەر هەندێكیان ئەهاوێتە سەر پرۆژەیەك و یان سەر قەلابێك یان تانكەرێك
7- یەكێكى تر لەدزەكانى (بیار) لێپرسراوى بەشى بیرەكان مهندس (عارف رشید) كە ئێستا بەم دواییە كردویەتى بە لێپسراوى بەشى ئامێرەكان لەگەڵ دوو كەسى تر هەموو دزیارەكانى ئەم بەشەیان دەكرد ئەوانیش (مهندس نەوزاد عبدالرحمن)ە كەماوەیەكى كورتە دامەزراوە وە كەسێكى تر بەناوى (حسن ازاد بكر) كە عنوانى وەزیفى كارەباچیە وە بۆ نموونە (عارف رشید) كەماوەى سێ ساڵە ئەو مەنێەبەى وەرگرتووە كەپێش ئەم مەنێەبە كرێچى بوو ئیستا دوو خانووى هەیە لەگەرەكى 94 و یەكى فەرمانبەران كە بەهەردووكیان نرخیان لەسەرەوەى بیست دەفتەر دۆلارە وە دوو سیارەى هەیە كەیەكێكیانى بە دەفتەرێك كرى ئەوەى تریان لەشەریكە دەرى هێنا كەباى(20,000$) دوو دەفتەر كە ئێستا هەردوو ئوتومبیلى ماوە., وە هەروەها (نوزاد عبدالرحمن)لەماوەى چوارساڵى لەم دایەرەیە تائێستا سێ خانووى هەیە وە سەیارەیەك لەشركە لەبەر ئەوەش (بیار) اهتمام بە (نوزاد عبدالرحمن) دەدات چونكە براى (مهندس سردار عبدالرحمن) كەلێپرسراوى بەشى بیر لێدانە ئەویش یەكێكە لەدزە زۆر گەورەكانى (بیار),, وە دزەكەى تر كە(حسن ازاد بكر) كەیەكێكە لەخۆشەویستەكانى (بیار) ئێمە یەك شت دەڵێین ئەم (حسن) كارەباچیە شەهادەى سێ ى ناوەندى هەیە لەماوەى پێنج ساڵ دوو خانووى لەسەرێگاى كۆیە هەیە كەهەمووى مواێفاتە ئێستا نرخى هەردووكیان (25) بیست و پێنج دەفتەر دۆلار دەبێت وەلەم ماوەیەدا سیارەكى لەشركە دەرهێنا بە (30000$) سێ دەفتەر دۆلار نازانم ئەم هەموو پارەیەى لەكوێ هێنا .
8- گەندەڵیەكانى كە ئێستا لەئارادایە (پرۆژەى ئاوى بالیسان) كەگوژمەى پرۆژەكە زیاتر لە(3,000,000,000) سێ ملیار دینارە كە بەیار تقى الدین دزە خۆشەویستەكەى خۆى دانابوو بۆ جێ بەجێ كردنى پرۆژەكە كەئەویش ئەندازیار (ماهر تحسین قۆجە) بوو ئەم پرۆژەیە لە سەرەتاوە هەمووى دزى و غیر شفاف بوو بەلام تەنهایەكێك لەفقرە كانى پرۆژەكە كەدزیەكى گەورەى تێداكرا ئەویش فقرەى كڕینى پەمپەكان و موەلیدەكان بوو كە لەسەرەتا هەموو پەمپەكان جۆرى ئەلمانى بوو وە موەلیدەكان جۆرى بەریتانى دانرا بوو كەچى كە گەیشتنە كرینى ئەم فقرەیە ولەگەل نێب كردنى (بەیار تقى الدین و ماهر تحسین قۆجە) هەلسان كۆمپانیایەكى (لوبنان)یان دۆزیەوە كە هیچ فرعیان لەهەولێر نەبوو لەرێگاى خزمێكى بەیار هەلسان لەگەل ئەم لبنانیە پێكهاتن هەموو جۆرو ماركە و قوەتى پەمپەكانیان و موەلیدەكان گۆڕى وە هەروەها موەلیدەكانیش كەهیچ كەس نازانێ چ جۆرێكە هەمووى لەلبنان تجمیع كرایە وە لەوانەیە ێینى بێت وە بەهیچ شێوەیەك نرخى ئەم موادانە ناگاتە 50% ى نرخى جۆرە باشەكان كەچى بەیار تقى الدین هەلسا بەدروست كردنى كەشفێكى ئیزافى بەنزیكەى (500,000,000) پێنج سەدملیون دینار وە موافەقەكەشى هێنایەوە وە هە رلەگەل ئەم دزیە (بیار تقى الدین)هەلسا بەناردنى (ماهر تحسین قۆجە) و سێ كەسى تر بۆ لبنان كەگوایە دەچن تەماشایى دروست كردنى پەمپەكان و مولیدەكان دەكەن كە ئینجا ئەگەر پرسیاریان لێدەكەى بۆ چى چوون بۆلبنان ئەگەر مەوادەكان لەوێ دروست نەكراون ئێستا دەلێن مەوادەكان لەئیتالیا دروست كراون كەس تێیان ناگات لەبەر چى جۆر و ماركەی ئەم مەوادانەیان گۆرى من وەڵامتان دەدەمەوە چونكە ئەگەر جۆرە باشەكانیان هێنابا دزیەكانیان زۆر كەم دەبوو........ بەڵام لەهەمووى گرنگتر ئەوەیە خۆشبەختانە پاش ئەوەى ئەم مەوادانە گەیشت وەلەشوێنى خۆى بەسترا تائێستا ئەم پرۆژەیە بەتەواوەتى كارى نەكردووە هەر موەلیدەكان مەكینەكانیان عاتل بووە وەبخارى هەیە و روون سەرف دەكات نازانم ئەوە چۆن موەلیدەكە كە هیشتا(30) كاتژمێر كارى نەكردبیت تاواى بەسەربیت وەهەروەها پەمپەكان هەموویان گەرم دەكەن وەسۆر دەبنەوە لەكاتى ئیش كردن كەئەوانیش چوار پەمپى گەورەن وە هەروەها بەیار تقى الدین بەبێ پرسى وەزارەت ئەم چواركەسە ناردە ئیفاد وەهەربۆ زانیاریتان ئەو شركەیە لەسەر حسابى خۆى بیار تقى الدین و خیزان و مندالەكانى بردە لبنان بۆ سیاحەت وە ئەم فقرەیە رووحى پرۆژەكەیە كە بۆ چەند گوندێك دروست دەكرێن كە زیاتر لەبیست ساڵە چاوەروانى پڕۆژەیەكى ئاوى خواردنەوەن وە گەورەترین كارەساتى كیمیا بارانكردن بەسەر ئەم ناوچەیە داهاتووە بریاردرا كەئەم پرۆژەیان بۆ دروست بكرێت ئیتر ئەوە باسى یەك فقرەى پرۆژەكە كەچى فقرەى دابین كردنى بۆڕیش زۆر لەوە زیاتر دزى لیكرا كە زیاتر لەملیارێك دینار بوو بەلام گرنگترین فقرە . فقرەى دروست كردنى حەوزى ئاوەكان و ژوورى پەمپەكان بوو كەزیاتر لە(10) حەوزى ئاوى كۆنكریت مسلح بوو وە دروست كردنى چەندەها ژوورى موەلیدە و پەمپەكان و ژوورى ئیدارە و پاسەوان بوو كەهەمووى بەپێك هینانى لیژنەیەكى دوو كەسى كە (ماهر تحسین قۆجە) و ملاحیز فنیەكى پیاوى ماهر كەزۆر بێدەسەلاتە جێ بەجێ كرا كەئەمیش زیاتر لەملیارێك دینار گوژمەى ئەم فقرەیە بوو .. 

9- بیار تقى الدین زیاتر لەشەش ساڵ دەبێت كوڕێكى ئامۆزاى خۆى بەناوى (سروشت جوهر) عقدێكى لەگەڵ كردووە كە گوایە(ئاى تى) دائیرەیە كە ێیانە كۆمپیوتەرەكانى دائیرە دەكات كەچى ئەم كوڕە فەرمانبەرى دائیرە نیە وەتەنها بیارو ئارەزوو خلیل دەزانن كە مانگانە چەند دەدەنە (سروشت جوهر) كەچى ئەم كورە هەفتەى یەك جار سەر لەدائیرە دەدات وە دائیرەكەمان زیاتر لە (60) شەست كۆمپیوتەرى تێدایە كە چى بەشى ئاى تى لەدائیرە هەیە وە بیار تقى الدین ناهێلێ ئەم بەشە بەهیچ شێوەیەك تەداخولى كۆمپیوتەرەكانى دائیرە بكات وە بیار زوو زوو كۆمپیوتەر دەكڕێت وە هەموو موادێك كە پیویست بێت بۆ كۆمپیوتەرەكان هەمووى دەبێت (سروشت)ى ئامۆزاى بیكڕیت كەچى فەرمانبەرى دائیرەش نیە ئەمەش بۆ ئەوەیە كە هەموو دزیەكان لەگەل سروشت بكات وە هەر لەو ماوانەى دواییدا زۆربەى كۆمپیوتەرەكانى دائیرەى گۆڕى وەهەمووى سروشت كڕى كە نرخەكانیان دوو قاتى بازار بوو وە خراپترین جۆر بوو ئەویش كۆمپیوتەرى جۆرى (ایسر) بوو كەخراپترین جۆرە لەبازاردا وە تائێستا زیاتر لە (50) كۆمپیوتەرى گۆریوە وە كۆنەكان هیچى دیار نیە هەموو (سروشت) لەگەڵ بیار دەیدزن كە چە دەبێت ئەم ئیشانە بەشى ئاى تى دائیرە بیكات نەوەك ئامۆزایەكى بیار كە فەرمانبەرى دائیرەش نەبێت وە بۆ زانینى بەڕێزت سەرۆكى بەشى ئاى تى دائیرە ئەندازیارێكى زۆر زیرەك و پاكە بەڵام بیار اهتمامى پێنادا ئیشى ناداتێ تەنها بۆ ئەوەى دزى لەگەڵ (سروشت) ى ئامۆزاى بكات .
10- بیار تقى الدین ڕۆژ بەڕۆژ خزم و كەسى خۆى لە دائیرە گەورە دەكات هەرپاش ماوەیەك كەبووە بەڕێوەبەر هەلسا كچى پورى ژنەكەى خۆى كردە بەڕێوەبەرى كارگێرى (مدیر الادارە) كەناوى (ژیان مستەفا مولود)ە كەچى (ژیان مستەفا) دەرچووى پەیمانگەیەو چەندەها دەرچووى كۆلیژ لەبەشەكەیان هەیە وە هەروەها هەلسا بەوەرگرتنى خوشكى ژنەكەى كەلەوەزارەتى پیشەسازى هات بۆ دائیرەكەمان وەخوشكى ژنەكەى كە ئەندازیارە وە ناوى (جوان عزالدین نعمە الله) زیاتر لەشەش ساڵە لەدائیرەیە هەمووى ساڵیك دەوامى نەكردووە وە هیچ غیاب نادرێت وە لەم دواییەدا تنسیبى شوینێكى لاچەپى كردووە كە كارگەى بلوكە كە هیچ ئیشى ئەمى تێدانیە تەنها بۆ ئەوەى دەوام نەكات وە بەفەرمانێكى خۆى تەنسیبى بەشى بیرەكانى كردووە تا كەس قسە نەكات وە هەموو مخێێاتى هندسى فولى بۆ سەرف دەكرێت وە هەموو مانگێك (250,000) دووسەدوو پەنجاهەزار دینار مكافەئەى بۆ دەكات ئەوە چونكە خوشكى ژنەكەیەتى.
11- وە هەروەها ئارەزوو خلیل كەئەمیش رواندزیەو بیاریش رواندزیە خۆى چەند جار گووتوویەتى خزمێكى نزیكمە ئینجا فعلا خزمێكى نزیكیەتى چونكە ئەو رۆژەى ئارەزوو خلیل كۆلیژى الادارە والاقتێادى ئێوارانى تەواو كرد پێش دوو ساڵ یەكسەر چەند رۆژەك پاش ئەوە بیار تقى الدین فەرمانێكى دەركرد ئارزوو خلیلى كردە بەرێِوەبەرى ژمێریارى (مدیر حسابات) تا دزیەكانى باشتر بكات . وە هەروەها باوكى ئارەزووشى كردە لێپرسراوى كۆگا كە ناوى (خلیل محمدامین سلیمان) كە ئەم خلیلە یەكێكە لەدزەكانى بیار كەپێشتریش باسمان كردبوو وە هەروەها لەساڵى 2003 برایەكى (ئارەزوو خلیل)ى كە لەدائرەكەمان دامەزرا بەپشتگیرى بیار كەناوى (محمد خلیل محمدامین) ئەم كوڕە زیاتر لەحەوت ساڵە دامەزراوە تا ئێستا یەك رۆژیش دەوامى نەكردووە وە كەسیش لە دائیرە نەیبینیوە وە بیار تقى الدین هەلساوە بەفەرمانێكى وەهمى تنسیبى فەرمانگەى ئاوى مخمورى كردووە كەچى ئەو ماڵى لەگەرەكى برایەتیەو یەك رۆژیش دەوامى لەمخموور نەكردووە وە هەموو مخێێاتى ترسناكى وشوینى جوگرافى بۆ سەرف دەكات.
4- وە ئارەزوو خلیل دوو برادەرى زۆر خۆشەویستى هەیە ئەمیش (جوان چالاك و ژیان كمال) كە (جوان چالاك)ى بەتەنیا لە سە ركۆمپیوتەرى مووچە داناوە وە بە كەیفى خۆیان دەرمالە دەدەنە خزم و برادەرەكانى خۆیان وە بەكەیفى خۆیان دەسكارى لیستى مووچەى فەرمانبەران بكەن چونكە پێشتر بیار و ئارەزوو وجوان چالاك و باسگ وەلى كە كاتى لیستى مووچەیان دەكرد وە پارەكەیان رادەكیشا هەلدەستان لیستێكى تریان لەكۆمپیوتەر رادەكێشاوە وە راتبەكانیان كەم دەكردەوە ئەویش زۆرى لەلیستى گوند و ناحیەكان دەیانكرد وە جارێكیان ئەوەش كەشف بوولەلیستى فەرمانگەى ئاوى سیدەكان, وە هەروەها بیار تقى الدین (ژیان كمال) ى كردۆتە قلم سرى خۆى تا هەموو ئە فەرمانانەى بۆ ێادر بكاتن كە بە دزیوە دەریدەكات تا دزیەكانى پێداپۆشێت.
5- وەهەروەها بیار تقى الدین ژنێكى عەرەبى داناوە بە لێپرسراوى دۆسیە كەناوى (جنان یاسین)كەدەرچووى سێ ى ناوەندیش نیە وەبا بە بەڕیزتان بڵێین ئەم ژنە مامۆژنى (ماهر تحسین قۆجە)یە كە یەكەم دزى بیارە لە دائیرە وە بیار ئەم ژنەى ساڵى 2003 تعین كرد وە پاش ئەم ماوەیە نووسراوێكى تەزویرى بۆكرد كە گوایە هەژدەساڵ خزمەتى هەیە كەچى ئەو كات یەك سالیشى خزمەت نەبوو یەكسەر پارچە زەوى یەكى بۆ وەرگرت لە 94 ى باداوە وە هەر بۆ زانیاریت ئەم ژنە هیچ سمعە و ئەخلاقێكى باشى نیە و یەكێكە لەجاسوسەكانى بیار وەجاسوسى لەسەر فەرمانبەرە ئافرەتەكان دەكات بۆ بیار وە رۆژانە بەسەعات لەلاى بیار دەمێنێتەوە لەژوورەكەى.
كۆمەلێك َ فەرمانبەر و ئەندازیار
لەبەرێوەبەرایەتى ئاوى دەوروبەرى هەولێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە