هەڵدانەوەی دۆسێی گەندەڵی مەساحەكانی شارەوانی سلێمانی و تاپۆ

Wednesday, 08/06/2011, 12:00

1412 بینراوە


قاژوو چەند بەتەما بێ سپی نابێتەوە
گروپی ئەندازیاران لەسەرجەم بەشەكانی شارەوانی سلێمانی
دوای ئەوەی ئێمە وەكو گروپی ئەندازیارانی سەرجەم بەشەكانی شارەوانی دەست مانكرد بەهەڵدانەوەی دۆسێی مەساحەكانی شارەوانی و تاپۆ. چەندین دۆكیومێنت و بەڵگەی زیندومان كەوتە دەست. ئەمانەش بێبەش نین لەو گەندەڵیەی كەشار و دەزگاكانی داپۆشیوە. ڕەشی ئەمانە سپی بونەوەی بۆ نیە لەو كارانەی كە كردویانە. ئەگەر بچنە ناو ئاوی مەسیح و دەست بەكەعبەی پیرۆزیش بگرن هێشتا هەر پاك نابنەوە. ئەمانە خەرخەرە دەدەن لە ڕەشی و بۆگەن و چڵكاوخۆری خۆیان. شەوان خەونیان بەردەوام لەترس و دادگای كردن و ئابڕو چوونیانە. ئەم مەساحانەی كە ئێستا لە زۆر شوێندا بونەتە مەسینە هەڵگری زۆر بەرپرس و كاسەلێسی كردن و قۆندەرە ماچ كردنی ئەم مەسول و ئەو مەسول بۆتە پیشەی هەنوكەییان. ئیتر لەوێنە گرتن و ئاوێنەی ماڵەوەیاندا وەك قاژوی ڕەش خۆیان دەبیننەوە! تاوان و دزی و فزی و ڕەیشوەت وەرگرتن و بەرتیل خۆری تێكەڵ بەمۆخیان بوە. لێرەدا دۆسێی ئەو مەساحانە هەڵدەدەینەوە كەبەهاوكاری چەندین ئەندازیار و كۆمپانیا دۆسێیەكانمان كەوتۆتە دەست. ئایا سەرۆكی شارەوانی سلێمانی و جێگری سەرۆكی شارەوانی و سەرۆكی حكومەت و دادگای سلێمانی و ...هەتاد چی ئیجرائاتێك دەكەن بەرامبەر بەم گەندەڵیانەی ناو شارەوانی سلێمانی كەدەتوانن خۆتان بەدواداچوونی بۆ بكەن و وردبینی تەواوی بۆ بكەن. مەساحەی تیایە چەندین شتی بەناوی سەرۆكی شارەوانی سلێمانی كردوە. ئایا سەرۆكی شارەوانی سلێمانی تۆ چی دەڵێ لەبەرامبەر ئەم كردارانەی ناو دەزگاكەت؟ ئایا ئەندازیار عەبدول كەریم تۆ كەبەناو جێگری سەرۆكی شارەوانی سلێمانی بۆ سەرخۆش بویت و ئاگات لە ڕەشماڵی دوای دەوار نیە. چی لێ بەسەرهاتوە؟
ئەمانەش ناوی هەندێك لەو مەساحانەیە كە بەناو لەدائیرەن و لەكاتی دەوامدا لەگەڵ كۆمپانیاكان ئیش دەكەن و كڵاوێكی حەوت رەنگی جوانیان بۆ سەرۆكی شارەوانی و ئەنجومەنەكەی دوریوە.
ناوەكان:
(کوردستانپۆست ناوه‌کانی سانسۆر کرد)
ئەمانە بەشێكن لەوە مەساحانەی كە لەناو بەشەكانی شارەوانی سلێمانی كار دەكەن و چەندین كاری لابەلایان كردوە بۆ كۆمپانیاكان بەناوی ئیشی دائیرەوە. وەچەندین دۆسێی تریشمان لەبەردەستدایە كە لەداهاتویەكی زۆر نزیكدا مەلەفی ئەو مەساحانەش لەبەشەكانی تریشدا دەخەینە ڕوو. 
گروپی ئەندازیاران

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە