كەركوك و لەژێر رەحمەتی دیموكراتییەتی ئەمریكادا دوبارە تەعریب دەكرێتەوە

Monday, 02/08/2010, 12:00

1415 بینراوە


گەلی كورد لەماوەی هەشتا ساڵی رابردوودا، لەباشووری كوردستان بۆ بەدەستهێنانی مافە رەواكانی تێكۆشاوە، هەرچەندە رژێمە یەك لەدوای یەكەكانی ئێراق هەمیشە دژایەتی گەلەكەمانی كردووە، گەلێ جاریش سەركردایەتی كورد دانوستانی كردوە لەگەڵ دەسەڵات دارانی عێراقدا بەڵام كاتێك باس هاتوەتە سەر كەركوك راستەو خۆ دانوستانەكان شكستیان هێناوە،وەك دەزانین شاری كەركوك كە یەكێكە لەشارە دێڕینەكانی باشووری كوردستان و بۆتە جێگەی ململانێی حكومەتە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق ،هەنووكەش لەدوای نەمانی رژێمی گۆڕبەگۆڕ هەموو جیهان وەكو گورگی برسی چاویان بڕیوەتە ئەم شارە، لەنەگبەتی كوردا ئەم شارە نەوتی لێیە، بۆیە هەمیشە بۆتە جێگای ململانێ،ئ ئەوەتا ئێستا تازە بەتازە خەریكی تەعریب كردنی كەركوكن ،لەسایەی بەناو دیموكراتیەتەداوبەرۆژی روناك بەبەرچاوی هەمووجیهانەوەئەم كارە ئەنجام دەدەن،ئەگەر چاوێك بەمێژووى نوێى كوردستان و بە تایبەتى عێراق دا بە گشتى بگێڕین، دەیان دیاردە بەدى دەكەین كە دوژمنانو ناحەزانى كورد لە كۆتایى كارە دزێوەكانیاندا پەنایان پێ بردووە ئەوەتا دەوڵەتى عوسمانى كاتێك، لە ڕووى ئیداریەوە لاواز بوو پەناى بردە بەر ئەم ڕژێمەو، سەرۆك هۆزو خێڵەكانى كۆ كردنەوەو زەوىو زارى فراوانى بەسەردا دابەش كردنو پلەى بەگو بەگلەر بەگى پێ دان، تاوەكو لە ڕێگایانەوە بتوانێ ئامانجە سیاسىو ئابووریەكانى جێبەجێ بكات. لە دواى ڕووخانى عوسمانیەكانو هاتنى دەوڵەتى ئینگلیزو داگیركردنى عێراق لە بەارمبەر خواستەكانى گەلى كوردستاندا كە ئەو دەم مەلیك مەحموودى سەركردە، ڕابەرایەتى دەكرد، مەندوبى سامى بەریتانى لە عێراق سەرۆك هۆزەكانى كوردى لە دژ، كۆ كردەوە لەبەردەم مشتێ پولو پارەدا چۆكیان داداو كەوتنە دژایەتى كردنى بەرژەوەندى باڵاى خەڵكى كوردستان، لە كۆماری جوانەمەرگ كراوى مهابادیش دا شاى گۆر بەگۆڕ كراوى ئێران هەمان سیاسەتى جێبەجێ كردوو لە ڕێگاى سەرۆك هۆزەكانەوە كە ویستو ئیرادەیان فرۆشتبووە ئێران، شارى مهاباد داگیر كراو كۆمارى مهابادیش وەك سەرۆك كۆمارەكەى لە دار دراو جوانەمەرگ بوون. ئەمڕۆش لە عێراق دا سوپاى ئەمەریكاو بەریتانیا هەمان كردار دووبارە دەكەنەوەو لەژێر ناونیشانى (سەحوەى عەشایەرى)دا، بەناوی دژایەتی كردنی قاعیدەو پیادەكردنی دیموكراتی، ئەو دیموكراتیەى كە ئەمەریكا هەڵیواسیوە بە لوولەى تانكەكانیداو وەك دروشم لەسەر تۆماهۆكەكانى نووسیویەتىو ، بە دیارى بۆ گەلى عێراقى هێناوەو پاش كوشتنى یەك ملیۆنو نیو هاووڵاتى عێراقى بۆ پاراستنى گیانى سەربازە، وورە بەزیوەكانى (سەحوەى عەشایەرى)و دیموكراتى دەرەبەگایەتى بۆ خەڵكى عێراق دروست دەكات، ئەوەى ئێمە جێگاى مەبەستمانە لەم كورتە ووتارەدا ئەوەیە كە سەركردایەتى سیاسى كورد چۆن لەبەردەم، ئەم تەجروبە تاڵەدا بێ دەنگ دەبێ كە دوور نیە لە پاشەڕۆژێكى زۆر نزیك دا، ئەم بە ناو سەحوانە لە ناوەڕاستو باشووردا یەك نەگرنەوە و بە یەك دەستو بە یەك مەبەستو بە ئیعازى ئەمەریكا پەلامارى كوردستان نەدەن، ئەوەى زیاتر جێگەى نیگەرانیە ئەو بەیاننامەیە، بوو كە بەناو سەحوەى باشوور (دۆستەكانى كورد) دەریان كردوو شارى (كەركوك)یان بە بەشێكى جیانەبووەوە، لە عێراقى عەرەبى لە قەڵەم دا. هەروەها نابێ ئەوەش لەبیر بكرێت، كە ئێستا لە ناوچەى حەویجە، كە ناوبانگیان هەیە بە بەعسىو دژە كورد، زیاتر لە شەش هەزار چەكداریان كۆكردۆتەوە لە ژێر ناوى سەحوەدا. كە ڕەنگە لەگەلأ یەكەم ئیعازى جەنگى چاوەڕوانكراوى نێوان سەحوەى عەرەبو كورددا، ئەوانە پەلامارى شارى كەركوك بدەنو جینۆسایدى ئەنفالو هەڵەبجە دووبارە بكەنەوە، ڕووداوەكانى ساڵى 2003 شارى كەركوكیش شاهێدى دڵڕەشى عەرەبى عەشایەرى ئەو ناوچەیەن. ئیتر ئەمەریكاش لەباتى برایەتىو مافى مرۆڤ و دیموكراتى، دیموكراتى دەرەبەگایەتى بكاتە دیارى دەستى خۆى بۆ عێراق. ئیدارەو دەستوورى عێراقیش لە قاموسى خۆیدا بسڕێتەوەو كوردیش هەتا ماوە لەژێر پۆستاڵى ڕەشەوە بناڵێو خەون بە كوردى بوونى كەركوكەوە ببینێ.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە