مەكتەبى هاوكارى پارتى لە سلێمانى لەسەر بودجەى حكومەت بە ملیۆنەها دینار بە لایەنگرانى دەدات

Sunday, 24/07/2011, 12:00

1777 بینراوە


| زانیارى و دۆكیۆمێنت |
بەپێى كۆمەڵێك دۆكیۆمێنى یەكەى كارگێڕى مەكتەبى هاوكارى لقى چوارى پارتى دیموكراتى كوردستان، ساڵى 2007 بەدواوە لەسەر گیرفانى حكومەت مانگانە بەدەیان ملیۆن دینارى بە ناوى هەژارانەوە و هاوكاریەوە بەخشیوە بە دۆست و لایەنگرانى و لەگەڵ مامۆستایانى ئاینى سنورى پارێزگاى سلێمانى.
ئەو دۆكیۆمێنتانە كە لاى سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى پارێزراون، ئەوە دەسەلمێنن" مەكتەبى هاوكارى لقى چوارى پارتى دیموكراتى كوردستان، مانگانە بڕى "90" هەزار دینارى لەماوى هەموو 90 ڕۆێك جارێك داوە بە لایەنگرێكى بەناوى هەژارانەوە و 200 هەزار دیناریشى بۆ هەر مامۆستایەكى ئاینى بڕیوەتەوە".
// دۆكێۆمێنەكان ئاماژە بۆ ئەوەدەكەن 4 هەزا و 66 كەس وەك هەژار و 309 هەزار كەسیش وەك مامۆستایى ئاینى لە سنورى پارێزگاى سلێمانى بەشداربوون لە و هاوكارییەى مەكتەبى هاوكارى لقى چوارى پارتى، كە ئەگەر موچەكانیان كۆبكەینەوە لەماوەى هەر سێ مانگ جارێكدا 365 ملیۆن و 940 هەزار دینار دراوە بەو ژمارە كەسەى كە ناویان وەك هەژار هاتووە، لەهەمان كاتدا 61 ملیۆن و 800 هەزار دیناریش دراوە بە مامۆستیانى ئاینى، وە كۆى هەموو ئەو بڕ پارەیە بەهەر كە ئەوو دوچینە بەناوى هاوكارییەوە وەریان گرتووە دەكاتە 366 ملیۆن و 1800 هەزار دینار//
ئەو كەسەى دۆكیۆمێنتەكانى بۆ سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى ناردووە، ئاماژەى بۆ ئەوەكرد// مانگانە ئەو كەسانەى پارەكەیان وەرگرتووە سەرجەمیان لەلایەن لیژنەیەكەى تایبەتى حكومیەوە لەناو بارەگاى مەكتەبى هاوكارى لقى چوارى پارتى پێیان دراوە و لەسەر بوودجەى كابینەى 5 مى نێچیرڤان بەرزانید ئەو بڕ پارەیەیان بۆیان سەرفكراوە، بەڵام مەكتەبى هاوكارى بەناوى هاوكارى پارتى دیموكراتى كوردستانەوە ئەو هاوكارییەى پێداوون بۆ ئەوەى بۆ مەرامە حیزبیەكان بەكاریان بهێنێت// .
|| شیكرەوەیەكى ئابوورى لەگەڵ بینى دۆكیۆمێنتەكان ئەوەى بەكارەساتێكى گەورەى ناوبرد و پێى وابووە بڕینەوەى ئەو پارەیە جگە لەوەى خیانەتێكى ئابوورى و گەندەڵیەكى گەورەیە لە بوودجەى وڵات دەكرێت، هاوكات ئەوەشى ڕوونكردەوە ئەو جۆرە هاوكارییە ئەگەر بەپێى سیستمێكى تەندروست نەدرێت بێ كارى ژێر پەردە و تەمەڵى دروست دەكات ||.

سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى
24 ى تەمووز






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە