په یامێك له شاری هه ولێره وه بۆ باوكی شه هید سوركێو‏

Thursday, 03/03/2011, 12:00

1396 بینراوە


له شاری ته لبه ندی ئاسن و ئابلوقه ی ده ستی جه للاده كان به تاسه و حه سره تێكی زۆره وه له ئاپۆرای خۆپیشاندانی جه ماوه ری شاری خۆراگری سلێمانیم ئه روانی یه ك یه ك لێتان ووردبوومه وه ،،،له تۆ،،له كه س وكاری شه هیدان له و گه نجه خوێن گه رمانه ی به كۆ مه لێك دروشمی ره وا شه قامی شاریان ئه هه ژاند،،،،له دوعاو نازی دایك و خوشكی شاره كه،،،له دیمه نی ئه و مێرد منداله ی كه له سه ر پارچه كارتۆنێك نووسیبووی ...مه م كوژن ئێواره دایكم چاوه رێم ئه كات.....هه ست و رۆح و هه ناسه مانتان تێكه لی خۆتان ئه كرد،،،، له و ساته دا تۆیی دل پر له حه سره تی ده ستی ئه م رۆژگاره له نێو ئاپۆرای خۆپیشاندانه كاندا ئه ت فه رموو له سلێمانی ته عزیه و شینه له هه ولێر شایی و هه لپه رین.....
باوكی شه هید سوركێو،،، به درێژایی ئه و چه ند رۆژه ی خۆپیشاندان به چاوتروكانێكیش لێتان غافل نه بووین رۆحمان له هه موو مالێك و كوچه وكۆلانه كانی ئه م شاره بوو،،،هه ر به سه ركه وتنی ئێوه ئه مان ووت,,,, به گه نجی قارونی ناده ین خاشاكی كوچه و كۆلانی به دڵ هۆگری ئه و 0شاره ین ناژین به بێ سوله یمانی،،،،،،ئه زانم ئێوه هه موو سپێده یه ك به دڵێكی پر له هیوا هه نگاو به ره و ده ركی،،،سه رای ئازادی،،،ئه نێن، له وێ به تێكرا به ده م دروشمی ئازادی ئازاره كان هه لئه رێژن ،بوونه ته هاورێ و هاوده می شه قام، هه موو رۆژێ په یمان تازه ئه كه نه وه.
باوكی شه هید سوركێو، ئه زانم ئێوه چاوی هاوبه شی و هاوخه میتان بڕیوه ته هه ولێری قه لاو مناره، ئه زانم چاوتان برێوه ته ئێمه ی سه ركوتكراو،،، ئه تانه وێ هاوارو ناره زایی ئێمه ببیستن، ئه تانه وێ شه قام و كوچه و كۆلانه كانی شاری هه ولێریش وه ك و به رده ركی سه رای ئازادی جمه ی بێت له خه لكی سته مدیده،،،،وه لی باوكی شه هید سوركێو،شاره كه ی من ته لبه ند كراوه ،،،، شاره كه ی من پراو پره له خۆفرۆش و نشتمان فرۆش،،،ئه وان ده نگی ئازادی كپ ئه كه ن،،،ئه وان كورانی قه لاو مناره ئه گرن زیندانیان ئه كه ن،،ئه وان ئاپۆرای به رده م بازاری نشتمان ئابلوقه ئه ده ن روی تفه نگه كانیان ئاراسته ی خه لك ئه كه ن .
به لام باوكی شه هیدسوركێو ئێمه ئێمه نه ك هه ر چۆك داناده ین به لكو ئێستا له جاران رق ئه ستور ترین ،،،ئێستا له جاران زامدار ترین دلنیابه ته قینه وه ی بوركانی رق و قینه ی شاری هه ولێر نزیكه.
باوكی شه هید سوركێو،ئه وه ی بینیت زه ماوه ندی ئێمه نه بوو،،، ئه وه ی بینیت زه ماوه ندی سه ره مه رگی جاشه كان بوو،،،،،زه ماوه ندی كورانی 31 ی ئاب بوو،،ئه وه زه ماوه ندی خیانه ت بوو،،،ئه وانه كوری قه لاو مناره نه بوون ئه مانه دوژمنی نه فره ت لێكراوی هه ولێر بوون،،ئه مانه به عس ئاسا كورد كوژه كانی دوێنێ و جاشه كانی ئه مرۆی مه سعودبوون،،،،ئه وانه به كرۆكه ی نێوان خه لكی هه ولێر و سوله یمانی بوون،،،دڵ گران مه به باوكی شه هید،،،ئهوانه ئێمه نه بووین ئه وانه دوژمنی ئازادی ئێمه و ئێوه بوون.
موژده ت ئه ده مێ ئه مانه ئاهه نگی كۆتاییانه،،ئێمه ش له گه ل ئێوه ئاهه نگی سه ركه وتن ئه گێرن،،،له گه ل ئێوه ین،،،،له گه ل ئێوه ئه گرین،،، له گه ل ئێوه ش پێ ئه كه نین ،،،،،ئێمه ئێوه ین ئێوه ش ئێمه ین یه ك ئاهه نگ و یه ك ئازادی .



 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە