NRTدیموكراسى سوتاندى

Wednesday, 23/02/2011, 12:00

1416 بینراوە


NRTدیموكراسى سوتاندى
دیارى محمد
(NRT)كورتكراوەى ڕادیۆ و تەلەفیزیۆنى نالیایە ئەو كەناڵەى بارەگاى سەرەكى دەكەوتە گوندى ئەڵمانى و نزیك دەباشان ئەو كەناڵە كەچاوەڕوانى زۆرى لێدەكرا بەڵام درەنگانى شەو بەكورتە نامەیەك لەشیرینى خەو بەئاگایان هێنام نوسرابوو (لەئەنجامى كوڵینى دیموكراسى گڕ لەكەناڵى ئاسمانى نالیا بەردەبێت) باوەڕتان بێت هیچ زانیاریەكم نیە لەسەر ئەوەى دیموكراسى چیە و كەى و لەكوێ سەریهەڵداوە و كێ بەكاریهێناوە بەڵام ئەو كورتەنامەیەى بۆ من هاتووە لێكدانەوەى زۆر هەڵدەگرێت و ئەو كەسانەى شیكارى سیاسى دەكەن و لەو بارەیەوە خوێندنەوەیان هەیە دەتوانن قسە لەسەر ئەم كورتە نامەیە بكەن چونكە نابێت ڕێگە بدرێت دیموكراسى بەمشێوەیە گەرم بكرێت و بگاتە ئەو ڕادەیەى كەببێتە هۆى سوتاندنى كەناڵێكى تەلەفیزیۆنى لەكاتێكدا هەوڵ و تێكۆشان بۆ ئەوەیە كە دیموكراسى فێنك و ئارام بێت نەك ببێتە هۆى ئەوەى كەناڵى تەلەفیزیۆنى بسوتێنێت چونكە ئەگەر ڕێگە بدرێت دیموكراسى بەمشێوەیە پلەكانى گەرمى بەرزببێتەوە چاوەڕوان دەكرێت ئەم دیموكراسیە و ببێتە هۆى سوتاندنى گیانى مرۆڤەكانیش لەبەرئەوە وەكو بینەرێكى ئەم كەناڵە داوا لەدیموكراسیخوازانى كوردستان دەكەم ڕێگە بگرن لەوەى دیموكراسى بەمشێوەیە گەرم دا بێت و سەرەنجام شۆرتى لێ دروست ببێت و دواجار دەوروبەرى خۆى بسوتێنێت باشتر وایە دیموكراسى وەكو شنەبا فێنك بێت و ئارامكەرەوە بێت نەك گڕ بەربداتە كەناڵێكى ئاسمانى.
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە