نێچیر دزى لە فەرمانبەرە یاساییەكانى وەزارەتى دادو ئەنجومەنى دادوەرى دەكات

Thursday, 17/09/2009, 12:00

1717 بینراوە


لەسەرەتادا دەلێم بۆیە دەڵێم نێچیر لەبەر ئەوەى ئەم شتانە لەكاتى دەسەڵاتى ئەودا ڕووى داوە:
بێ گومان ئەگەر مافێك لەیاسادا هاتبێت و حكومەت نەیدات ئەوە دزییە، هەرچەندە من خۆم بە عێراقى نازنم و پێم وایە ئێمە وڵاتێكى جیامان هەیە، بەڵام سروشتى شتەكان وا دەكات باسى دەوڵەتى عێراقى بكەم:
لەوەتەى دەوڵەتى عێراقى دروست بووە هیچ كاتێك لە بوارى دادوەریدا وەك و ئەمڕۆى هەرێم نادادوەرى نەبووە، لە كاتێكدا دادوەرێك(بە ئەندامانى داواكارى گشتیشەوە) كە بە واسیتە دامەزراوەو خۆیان لە هیچ مەترسییەك نادەن، وەك چون بۆ جێگاى ڕوودانى تاوان لە كاتى تاوانداو ئەو شتانە، كە ئەو شتانە هەمووى پۆلیس دەیكات، لە كاتێكدا دادوەرو ئەندامانى داواكارى گشتى لە كوردستاندا هیچ مەترسییەكییان لەسەر نییەو كارەكەیان وەك و هەر وەزیفەیەكى دیكە وایە، دەبینین موچەو ئیمتیازاتیان وەم و باقى ناوچەكانى دیكەى عێراق لێكرا، لە كاتێكدا تا ئێستا لە عێراقدا زیاتر لە(30) دادوەر كوژراون، سەیر لەوەدایە هەر لەو عێراقە (50%) موچە زیادكرا بۆ هەموو فەرمانبەرەكانى وەزارەتى داد و ئەنجومەنى دادوەرى لە خزمەتگوزارەوە بۆ پلەكانى دیكە، بەڵام ئەمەیان لە كوردستان پەیڕەو نەكرا، ئێستا لە كوردستاندا ئەندامى داواكارى گشتى كە بە ئەركى خۆیشى هەڵناسێت بەلاى كەمەوە (3000) سێ ملیۆن دینار زیاتر وەردەگرێت لە دادنوسێك یان جێبەجێكارى داد یان لێكۆڵەرى داد یان یاریدەدەرى دادوەرى، كە هەمان بڕوانامەو هەمان خزمەتیان هەیە، ئەمە تەنها لەبەر ئەوەى واسیتەیان نەبووە ببن بە دادوەر یان ئەندامى داواكارى گشتى، ئەمە جگە لەوەى حكومەت ئەو دەرماڵانەیان لێدەدزێت كەلە یاسادا بۆیان هاتووە، بۆ نموونە لێكۆڵەرى دادوەرى بە پێى یاسا (50%) دەرماڵەى خۆى هەیە، جێبەحێكارى داد (30%) دەرماڵەى خۆى هەیە، بەڵام هەمووى دەدزرێت و دەخرێتە پاڵ موچەى پلە تایبەتەكان، تەنها ئەو ئۆتۆمبێلەى هەندێك لەدادوەرەكان و ئەندامانى داواكارى گشتى لە عیماد ئەحمەد وەریانگرد هەر یەكەیان بایى موچەى پێنج ساڵى فەرمانبەرێكى وەزارەتى دادە، بەڵێ بەڵێ سەد جار بەڵى بۆ ڕووخانى ئەم دەسەڵاتە دزو نادادپەروەرە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە