هۆشیارزێباری تۆ رووی هەموو جاشێكت سپی كردوە

Monday, 17/01/2011, 12:00

2107 بینراوە




من لە وڵاتێكدا دەژیم كە زیاترلە ((350)) هەزار قۆربانیم داوە و ئەمڕۆ تەنانەت خاوەنی شەهیدەكانی خۆم نیم ، بە دەستی خۆم ئەنفال و كیمیا باران كرام و كچەكانی وڵاتەكەمیان فرۆشتە عەرەبەكانی خەلیج و رۆژنامەنووسەكانمیان لە رۆژی رووناك گولە باران كرد ، لە وڵاتێكدا دەژیم كە لە سەر خوێنی سەدان هەزار شەهید تەنانەت ناتوانم داكۆكی لە خۆم و نەتەوەكەم بكەم ، دەسەڵاتی خێڵ و بنەماڵەكان بوونە ئاغای ئەم وڵاتەو ئەوە منیش بە قەد رەعیەتێك مافم نییە، تا دوێنی جاشی بەعس بوون و هەر جارێكی یەكیان سەدام هێزەكەیان دەهێنایە كوردستان و پۆل پۆل گەنجەكانمانیان دەكردە قەلغانی گولەكانی و ئەمڕۆش بوونەتەجاشی ئێران و توركیا و سووریا ، لە سەر كورسی دەسەڵات دانیشن و لە بەرامبەر بە داگیركەرانی كودرستان دەم لە برایەتی دەدەن . باشە ئەم برایانەتان پیرۆز بێت چۆن ئێوە شایانی لەوە زیاتر نین و پێویستە لە گەڵ وەكوو خۆتان ببنە برا و كەس و كار. ئاواتە خوازبووم كە ئەو ڕۆژەی وا هۆشیار زێباری بزووتنەی رزگاریخوازی رۆژهەڵاتی كوردستانی وەكوو تێرۆریست بە ناو كرد لەوێ ببوام و پرسیارم لێبكردبایە كە تۆ دەزانی واتای تێرۆر و تێرۆریست چییە یان پێش هاتنت بۆ ئێرە 1000 دیناریان داوەتێ كە ئەم قسانە بكەی و ئەگەر كوشتن و لە سێدارەدان بە تیرۆر نازانی لانی كەم چاوت بكەوە هەر لەم پارچەی كوردستان كە تا ئێستا 5 هاوڵاتی كورد لە تۆپبارنی سنووركاندا شەهید كران و ئەگەر لە واتای تیرۆر تێبگەی ئەوە تێرۆریست تۆ و هاوتاكانی تۆ لە ئێران و توركیان و ئەگەر لەشە پارچەكراوەكەی ئەو كچە كوردە كە بە تۆپی هاوەنی فاشیستە توركەكان شەهید كرا واتای تێرۆری بە تۆ نەناساند ئەوە لە سێدارەدانی ئازادیخوازان بۆ تۆ ئەبێ چی واتایەكی هەبێت. بزووتنەی رزگاریخوازی گەلەكەمان لە رۆژهەڵاتی كوردستان تەنیا لە ماوەی ئەم چەند ساڵە تێكۆشانەیدا وەها ترس و دڵەڕاوكێكی خستووتە دڵی ئەو سیستمە پاشوەڕۆ دیكتاتۆرە كە پەنای بردووتە بەر پەتی سێدارە بەڵام ئێدی ئەو رۆژانە كۆتایی پێهات كە لە پەنای سیاسەتە چەپەڵەكانی ئێوە و ئێتفاقە ڕەشەكانتان جارێكی تر تێكۆشانی پارچەكانی تری كوردستان لە كەمپەكاندا كۆ بكەنەوە و مارژیناڵیان بكەن و بە گرتنی بە هزاران تێكۆشەر و زیندانی كردنیان بگەنە ئامانجە چەپەڵكانتان ئەوە سیری بكە كە بە هەزاراتن شارەوان و سیاسەتمەداری ئێمە لە باكووری كوردستان گیران و كرانە زیندانەوە بەڵام گەلەكەمان لەو پارچەی كوردستان هەر لەسەر پێ یە و تێكۆشان گەیشتووتە ئاستی هەرە بەرز و لە رۆژهەڵاتی كوردستانیش خەونی داگیركەران زڕاو ئەمڕۆ نە پەتەكانی سێدارە و نە گولە و زیندانەكان ناتوانێت كەس بێدەنگ بكات . ئێدی رۆژی ئەمڕۆ گەنجێكی دهۆكی لە ئامەد شەهید دەكەوێت و گەنجێكی قامێشلۆ لە كرماشان و ئەمڕۆ ئێدی نە پەتی سێدراە ونە زیندانەكان ناتوانێت چۆك بە تێكۆشەرانمان دابدات ، ئەمڕۆ شیرینەكان رێگای لەیلاقاسمەكانیان گرتووتە بەر و لە هەر چوار بەشی كوردستانیش لە رێزەكانی ئەو بزاڤەدا كۆبوونەتەوە و لە پێناو ئازادی نەتەوەكەیان تێدەكۆشن. نامەوێ واتای تێرۆرت بۆ روون بكەمەوە لە بەر ئەوەی سیستەمی بە كرێگیراویەتی هەموو خانەكانی لەشی تۆی داگرتووە و تەنیا دەتوانم بە تۆ بلێم جاش چوونكە پیوانەكانی تۆ و هەڵسووكەوتی تۆ بۆ ئەو وشەیە گونجاوتر دەبینم تۆ ئەگەر ناتوانیت هەڵوێستی خۆت لە بەرامبەر لە سێدارەدانی هاو زمانەكانت دەربڕی مافی ئەوەشت نییە كە بە تێرۆریستیان بە ناو بكەی . سیاسەتی داگیركەری و نكۆڵی كردن ئەگەر وێنەی تۆ و هاوتاكانت نەبوایان نەیدەتوانی ئەمڕۆ وڵاتەكەی من بكاتە لانكەی پیاوەكانی ئیتیلاعات و میتەكانی توركیای فاشیست ، پێویستە تۆش ئەوە بزانیت كە ئەگەر بە ئاشكرا لێبوورین لەم گەلە نەخوازی ئەوە سبەینێ رۆژ چارەنووسی تۆش وەكوو سەدام و زەینەلعابەدینی لێ دێت و ئەو كاتەی ئێدی درەنگە .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە