گۆرانكاری لە كەركوك یان تێكدانی ئیدارەی كەركوك

Tuesday, 22/03/2011, 12:00

1421 بینراوە




دیارە پارتی و یەكێتی ماوەی نزیكەی هەشت ساڵە كەركوك بەرێوە دەبەن خۆیان بكوژو ببڕی ئەم شارە بوونە هەر كەسێكیش زمانی گەڕابێ زمانیان بڕیووە جوڵابێتەوە قاچیان بڕیووە بە دەیان كەسی بێتاوانیان كوشتووە لەم شارەدا تەنیا لەبەر ئەوەی لەگەڵ بەرژوەندی ئەواندا نەبووە یان بەرژەوەندیانی نەپاراستووە دیارە لەساڵەكانی 2004 بەدواوە تاكو ئێستا خەلكێكی زۆر كوژراوە بە تایبەتی ساڵی2005 و2006 مدیر دائیرەیەكی زۆر كوژرا دیارە لە دەمی خۆیانەوە بیستراوە زۆربەی هەر مافیاكانی ئەو دوو حیزبەبوو بۆ پاراستنی بەرژەوەندی خۆیان لە دوارۆژ دەردەكەوێ ئەبێ ئەوانە بدرێنە دادگاو جەزای خۆیان وەربگرن , ئەو كوشتن و بڕینە لە لایەن ئاشایش و دەزگا حیزبیەكانی هەردوو بنەماڵەوە دەكرا نمونەی نەریمانی مەنتوجات و مدیر دیفاع مدنی و شیخ غازی تالەبانی و.....
دبارە كە گۆرانكاری دەكرێ ئەبێ لە بنچینەوە بكرێ لیستی برایەتی 26 كورسی هەیە لە 41 كورسی بۆ نەیان توانیوە ئامانجەكانی كورد بهێننە دی لە بەر ئەوەی حیزب دەسەلاتداربووە محافز و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاو سەرۆك كۆمارو جێگری سەرۆك وەزیران و سەرۆكی پەرلەمان و....هتد.
سەرجەم كورد بوونە هیچیان بۆ كورد پێ نەكرابێ دكتور نجمالدین چی پێئەكرێ بە تایبەتی هەرچی دزو درۆزنی كەركوك لە دكتور كۆبونەتەوە ئەوانەی سەرەتا فەرهود و تاڵانیان ئەبرد بەرەو سلیمانی دواتر ئەرزە فرۆشتن و دزی كردن و بێ ئەخلاقی نەما لەكەركوك نەیكەن . ئەی دكتور تۆ ئەوەندە خەمی كەركوكتە بۆ لە ماوەی 40 سالی ڕابوردوو كەركوكت لە بیر نەبوو تەنیا نەخۆشێكی كەركوكت چارەسەر نەكردووە, یان هەستت كرد شوێنی بەتاڵ هەیە بۆ گەندەڵی ئەی وا ئەزانی خەڵكی نازانێ تۆ كۆمپانیای نەوتت هەیە , یان براكەت كە زاوای كاكەمەدە نیوەی كەركوكیان خواردوو كۆمپانیات بۆیان ئامادە كردووە , یان رەمەزان حاجی رەشید ی ئالتونچی جاران و خاوەن كۆمپانیای ئێستا بۆ دزی خۆتان ئامادە كردووە قەولی بە دەیان شركەی بیانی و...هتد داوە . تۆ دزێكت كردە سەرۆك شارەوانی كۆنە بەعسی و ناشیرن لەناو خەڵكدا چ گۆرانكاری روی دا جەنابیشت هەر وەك ئەوانەت پێدەكرێ .ئەگەر دڵسۆزی و ڕاست دەكەی مناڵەكانت بێنەوە یان ڕۆژی دەست بەكار بونت سقوت جنسیە ی ئەمریكی بكەو بڵێ وەعد بێ باقی ژیانم بۆ كەركوك تەرخان دەكەم بەڵام تۆ بودەڵەی و گەندەڵی تەنیا جاران مرافقی مەلا بارزانی و ئێستاش مرافقی تاڵەبانی بۆیە دەست نۆێژی كەركوكت نیە ئەبێ كەركوك بڵێن هەزار خۆزگە بە كفن دز ئەوەندە دزو درۆزن دەورت دەدەن و تەعدا لە خەڵكی كەركوك دەكەن و زەوی داگیر دەكەن و كۆنترۆڵی ئیش وكارو بودجەی پرۆژەكان دەكەن.
22-3-2011
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە