بۆ PKK هەڵوێستى پێویستیان نیە لە باشور؟؟

Thursday, 21/04/2011, 12:00

1172 بینراوە


لە ڕۆژێكى وەك ئێستا و لەڕەوشێكى وەك هەرێمى كوردستان كە هەڵوێستى دەستبەجێو خێرای ئەوێت لە هەموو ئەو هێزە كوردیانەى كە پانتاییان لە باشوردا هەیە.كەچى دەبینین PKK وەك هەندێ كەسایەتى بیانى كە لە ئەوروپا هەڵوێست وەردەگرن لەبەرامبەر حكومەتى هەرێم ئەمانیش هەڵوێس وەردەگرن، كە دەبوو وەك هێزێكى باشورى كە خۆى بە خاوەنى سەدان شەهیدى باشور دەزانێ هەڵوێستێكى جدیانەى هەبووایە.
PKK لە نەوەدەكانەوە هاتۆتە ناو هەرێمى كوردستانەوە و خەباتى خۆى لە چیاكانى بەڕێوە بردوە هەر لە چیاكانى باشورى كوردستانیش خۆى دەپارێزێتو بە سەدان كیژى لاوى ئەم هەرێمە چونە ناو ڕزەكانى گەریلاوە، هەروەها زۆربەى گوندەكانیشمان بەردەوام هاوكاریان پێشكەش ئەكەن زۆرێك لە خێزانەكانى ناو شارەكانى سلێمانىو هەولێرو گدهۆك بە سەروەتو ماڵو مناڵیانەوە بە كیژولاوەكانیانەوە لە خزمەتو تێكۆشاندابوون لەگەڵیانو بەسەدان شەهیدیشماندا لە ناو خەباتى PKK دا. وە هەركات وایان تێئەگەیاندین كە خەباتى ئەوان بۆ سەرجەم كوردستانە نەوەك بۆ تەنها پارچەیەك لە كوردستان، هەر لە پێناوى كوردستانى گەورەدا دەچونە ناو ڕیزەكانیانەوە، بینیشمان كە كێشەى گەورەیان لەگەڵ حیزبە دەسەڵاتدارەكانى كوردستان زۆربوو هەر لە یەكێتىو پارتى بە سەدانیان لێ شەهید خستوون. ئەمان لەگەڵ پارتى و یەكێتى هەر لە دامەزراندنو دروستبوونو ئایدۆلۆژیایانەوە هەر لە ئارمانجو ستراتیجیانەوە لەیەكترى زۆر جیاوازنو دژایەتیەكى تەواویان لە نێواندا هەیە. هەروەها بینیمان بۆ چەندجارێك وەك كارتى سیاسى حیزبە دەسەڵاتدارەكانى هەرێم بەكاریان دەهێنان بۆ خۆنزیككردنەوەو خزمەتكردن بە دەوڵەتى توركیا لەم پێناوزەشدا دوجار چەكدارانى پارتى پێش ئارتەشى توركیا كەوتن بۆ ناو چیاكان و بۆ سەر سەنگەرەكانیان تا وەدەریاننێن لە ناو چیاكانداو شەهیدیان بكەن. هەروەها بۆ ساڵى 97 دەبابەیان هێنایە سەر بارەگاكانیان لە ناو شارى هەولێر و بە دەیانیان لێ شەهید كردن بە دەیانیشیان لێ بێسەروشوێن كردن هەموو بارەگاكانیشیان تاڵان كرد. وە هەموو ماڵە دۆستەكانیشیان ئاوارەى سلێمانى كرد، دووبارە لەلایەن یەكێتیەوە ناو سلێمانیشیان لێ كردن بە كونە مشكو بە دەیانیان لێ گرتن و بارەگاكانیشیان تاڵان كردن هەروەها ماڵە دۆستەكانیشیان گرتن، بە حاڵەحاڵ لەلایەن حیزبە بچوكەكانەوە هەندێ لە ئەندامانى كارى سیاسیان لە ناو سلێمانیەوە ڕزگاركرانو ڕەوانەى ناو قەندیل كرانەوە. بەم حاڵەشیانەوە ماڵە شەهیدەكانیان دۆستەكانیان هەر چاونەترسانە هاوكاریان دەكردنو هەر لەگەڵیاندابوون. هەروەها حیزبە دەسەڵاتدارەكانى هەرێمى كوردستان بەردەوام رێگەیان داوە بە دەوڵەتى توركیاو ئێران بۆ لەناوبردنیان تۆپبارانى گوندەكانى سەر سنورى كوردستان بكەن كە بارەگاكانى ئەوانى تێدایە بێ گوێدانە ماڵو گیانى گوندیەكانى كوردستان.
ئێستا لە ژێر ناوى پارتى چارەسەرى كوردستان بە هاوكارى ئەندامانو ماڵەشەهیدەكانو دۆستانو لایەنگرانیانەوە كارو خەبات هەر بەڕێوە دەبەن لە ناو هەرێمى كوردستان، وە هەركات خەباتیان لەژێر ناو ئازادى ژنانو تەواوى گەلى كوردو یەكسانىو دادپەروەرى كردوە، هەركات لە دژى گەندەڵیەكانى دەسەڵاتى حكومەتى هەرێم بوون.
بە هەموو ئەمانەوە تێنەگەیشتین بۆ لە كاتى هەڵبژاردنى سەرۆكى هەرێم ئەوان دەنگیان بۆ مەسعود بارزانى دا، كە بەمە ناڕەزاییەكى زۆرى دۆستانى خۆیان ڕوو بە ڕوو بۆوە. وە ئێستاش لەم ڕەوشە ئاڵۆزەى هەرێمدا كەوا هەموو گەل دەنگى ناڕازى لە حكومەتو سەركردەكانى بەرزكردۆتەوە شۆڕشى سپى دەستپێكردوە لە دژى گەندەڵى و نادادپەروەرى لە كوردستاندا لە لە هەموو چینەكانى كۆمەڵو لە هەموو ناوچەكانى سەر بە شارى سلێمانى 60 ڕۆژ زیاترە لەسەر شەقامەكان خۆپیشاندان ئەكرێت، چەكدارانى حیزبە دەسەڵاتدارەكان گنجانو خوێندكارانو ڕۆشنبیرانو مامۆستایانى ئایینى مامۆستایانى زانكۆكان دەگرنو ئەشكەنجەیان دەكەن شەهیدیان دەكەن، لە هەوڵدان بە توندو تیژى دەمى هەموو گەل گرێبدەن، كەچى PKK خاوەنى هەڵوێستێكى جدى نیە لەم ڕەوشەى ئێستاى هەرێمى كوردستان، وا دەردەكەوێ كە كێشەى گەلى هەرێم بە كێشەى خۆى نازانێ، بۆیە هیچ خەباتێكیش لە پێناو گەورەكردنى دەنگى شەقامى ئازادى خوازى هەرێمى كوردستان ناكات، وە یاخود لە پێناو هاوسەنگى سیاسى لەگەڵ پارتىو یەكێتى خۆى بێ ڕۆڵ هێشتۆتەوە.
كاتێكیش گفتوگۆ لەگەڵ هەندێ لە كادیرەكانیان دەكرێت كە بۆچى هەڵوێستێكى وا ساردو سڕیان هەیە؟ لە وەڵامدا ئەڵێن: وەڵا ئەم خۆپیشاندانانە كۆمەڵو یەكگرتو لەگەڵ گۆڕان قۆرغیان كردوە بۆ ئامانجەكانى خۆیانو وا كەسى بەتواناشیان لەگەڵ نەماوە خەڵكێ تۆزێ ڕۆشنبیربێ ناچێتە ناویانەوە چونكە هەركەس دەزانێ سبەى دەسەڵات بكەوێتە دەستى ئۆپزیسیۆن لەیەكێتىو پارتى خراپتر ئەبن ئەوانیش تەنها بۆ خۆیان و بۆ دەسەڵاتو كورسى ئەیكەن نەوەك بۆ بەدیهێنانى ئازادى تەواو بۆ گەل.
ئەم هەڵوێستەى PKK خەڵكى باشور تەواو زویر دەكات لە خۆى وە ئەوەش دەردەخات كە ئەوان تا ئێستا نەیانتوانیوە شیكردنەوەیەكى تەواویان هەبێ لە ڕاستیەكانى هاوڵاتى هەرێمى كوردستان و ڕەوشى سیاسى ئەم هەرێمە.نرخاندنیشیان بۆ خۆپیشاندانەكان هەمان نرخاندنى دەسەڵاتەو نایانەوێ ئەم دەنگە ئازادانەى ئەمڕۆ شەهید لە پێناوى نەهێشتنى گەندەڵى دەدات، بە دەنگى تەواوى گەلى كوردى ببینن بۆیە بچوكى دەكەنەوە لە ناو ئۆپزیسیۆندا. بەڵام با چاك بزانن گەورەترین ئەرك لە ئەستۆیانە لەم ڕەوشەدا لە ناو هەرێمى كوردستان، گەر بە ئەركى خۆیان دەرنەكەون و لەگەڵ دەنگى شەقامدا نەبنو پشتیوانىو خەباتى خۆیان بۆ گەلى هەرێمى كوردستان دەستپێنەكەن وەفادار نەبن لە بەرامبەر خوێنى شەهیدانى ئەم هەرێمە هەروەها واز لەو هەڵوێستەیان نەهێنن كە لەبەرامبەر ئۆپزیسیۆن هەیانە ئەوانیش دەچنە ڕیزى یەكێتىو پارتى، واتە (گەلى باشور) هەرێمى كوردستان تەواو بونى ئەوانیش ڕەتدەكاتەوە لێرە.
20/4/211

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە