راگەیاندنى نارەزاى بنەمالەى شەهیدانى بزوتنەوەى جوتیارانى كوردستان بەرامبەر قسەكانى باپیركامەلا سكرتێرى حزبى كریكاران,,

Thursday, 02/02/2012, 12:00

1390 بینراوە


رۆژى 2/2/2012باپیر كامەلا سكتێرى حزبى كرێكاران لەیادى 17ساڵەى حزبەكەیدا كەلە پشدەر خەڵكیان بە25هەزاردینار بەكرێ گرتبوو بۆقەرەباڵخ كردنى شوینى یادەكە ,واى دایە قەڵەم كە ئەوان میرات گرى بزوتنەوەى جوتیارانى كوردستانن, ئێمە لەبنەماڵەى شەهیدانى بزوتنەوەى جوتیارانى كوردستان بەتوندى ئەم قسانەى باپیر كاك مەلا رەت دە كەینەوە و ڕاى دەگەیەنین ئەوە ئێمەین خاوەنى شەهیدانى بزوتنەوەى جوتیارانى كوردستان كەرۆلەو ئازیزى خۆمان لەپێناو رێبازى چینایەتى جوتیاران و رەنجدەران كردۆتە قوربانى , ئێمە نازانین باپیركامەلا بەكام شەهیدو كام بزوتنەوەى جوتیاران دەڵێت كەئیمە بەهیچ جۆریك لێى ئاگادارنین هەروەها لێرەوە داوا لە سەرۆكى هەریمى كوردستان و مەكتەبى سیاسى پارتى دیموكراتى كوردستان دەكەین كە چاوكراوەتر راستیەكان ببین وبزانن ئەوانەى ئێستا لەپەناى پارتى بەناوى بزوتنەوەى جوتیارانەوە قوت و داهاتى ئەم وڵاتە دەدزن لەئیمە نین و دوارۆژ پارتى باجى ئەو غەڵەتەى خۆى دەدات كە پشتى لەجوتیارانى راستە قینە كردووە و پشتى چەند كەسێكى بازرگانى سیاسى گرتووە هەموو خەڵك باش مێژوى ئەوكەسانە ئەزانێت و ئەوەدەبینن كەئەوانە بەناوى جوتیارانى كوردستان چۆن هەر ڕۆژەى لەوڵاتێكى ئەو روپاى لەگەشت و گەراندان و لەهەرگەرەكێكى هەولێرخاوەن خانویەكى زەبەلاحن ئەوە لەوكاتەدا كە مناڵانى شەهیدانى ئێمە شەو لەبرساو رۆژ لەبێكاریاندا لەفەلەكى نائومێدى دا دەخولێنەوە ئێمە لەراستى دا پارتى بەتاوانبارى سەرەكى دەبینین چوونكە ئەوانەى پارتى شتگیریان دەكات ولەراگەیاندنەكانى خۆیانەوە ئیبرازیان دەكات ,ئەگەرهەرخۆیان بن و بەس نەك پۆلە كەسێك بەڵكو پۆلە چۆلە كەیەكیش بەقسەیان ناكات..
سەربەرزى بۆشەهیدەكانى جوتیارانى راستەقینە 
رورەشى بۆئەوانەى لەسەرحسابى جوتیاران پارتى دەدۆشن


1ـ حەمەسور حسن
2ـ ئەحمەد مەلا 
3ـ بكرحەمە
4ـ مستەفاى كەوگرى گەرمكان
5ـ هەمزە كانى مارانى
6ـ ئەمین محمود
7ـ سوارە بابكر
8ـ رزگار خدر 
9ـ بكرحاجى ئیسماعیل
10ـ هەمزە سورمەرگەى
11ـ كاوە رۆئف چەمچەمالى
12ـ حمەد ئەمین هەمزە
13ـ خالە نادر خۆشناو
14خالید حسن مەولانا

2ى شوباتى 2012


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە