رژێمی تیرۆریستی ئێران رێگه‌ی نه‌دا ته‌رمی فه‌تاحییان به مه‌راسیم به خاک بسپێردرێت.
Friday, 13/11/2009, 12:00
1803 بینراوە
ئیحسانی فه‌تاحیان که له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه له سێداره درا،ته‌رمه‌که‌ی به مه‌رجی ئه‌وه‌ی به مه‌راسمی جه‌ماوه‌ری به‌خاک نه‌سپێردرێت،ڕاده‌ستی بنه‌ماله‌که‌ی کرایه‌وه.
جه‌وانی کورد ئیحسانی فه‌تاحیان که له 11 ئه‌م مانگه‌دا له زیندانی ناوه‌دنی شاری سنه‌ی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان له سێداره درا ،ته‌رمه‌که‌ی به مه‌رج ڕاده‌ستی بنه‌ماله‌که‌ی کرایه‌وه.
به پێی زانیاری به‌ده‌ست خراو له شاری کرماشانه‌وه،به‌پرسانی ئێرانی دوێنێ بانگی باوکی ئیحسانیان کردوه و پێیانراگه‌یاندوه:
به‌مه‌رجی مه‌ڕاسمی جه‌ماوه‌ری بۆ ڕێک نه‌خرێت ،له خاک سپاردنی دا ته‌نها بنه‌ماڵه‌که‌ی ئاماده‌بن ته‌رمی رۆله‌که‌ی ڕاده‌ستیان ده‌کاته‌وه.
زانرا ته‌رمی ئیحسان پاش وه‌رگرتنه‌وه‌ی له گۆڕستانی باخچه‌ی فرده‌وس له شاری کرماشان به خاک سپێردرا.
وێرای ئه‌وه‌ش رژێمی ئێران رێگه‌شیان نه‌دا ناوی ئیحسان له سه‌ر گلکۆکه‌ی بنوسرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست