رێكخراوی‌ شاره‌وانیه‌كانی‌ جیهان بۆ ئاشتی‌ ئیدانه‌ی‌ داخستنی‌ پارتی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ دیموكراتی‌ كورد له‌ توركیادا ده‌كات

Sunday, 13/12/2009, 12:00

1485 بینراوە


رێكخراوی‌ شاره‌وانیه‌كانی‌ جیهان بۆ ئاشتی‌ و ئۆفیسی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هید له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیدانه‌ی‌ داخستنی‌ پارتی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ دیموكراتی‌ كورد له‌ توركیادا ده‌كات له‌لایه‌ن دادگای‌ ده‌ستوری‌ توركیاوه‌.
له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ به‌ سبه‌ی‌ گه‌یشتوه‌ تیایدا هاتوه‌: پارتی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ دیموكراتی‌ كورد له‌ توركیا توانیویه‌تی‌ زۆرینه‌ی‌ زۆری‌ شاره‌وانیه‌كانی‌ كوردی‌ نیششته‌جێی‌ توركیا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بباته‌وه‌.
هه‌رله‌ به‌یاننامه‌كه‌شدا هاتوه‌ كه‌ رێكخراوه‌كه‌یان پشتگیری‌ بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ ده‌رده‌بڕن كه‌ بایكۆتی‌ په‌رله‌مانی‌ توركیا ده‌كه‌ن.
هاوكات خدر كه‌ریم سه‌رۆكی‌ شاره‌وانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و جێگری‌ سه‌رۆكی‌ شاره‌وانیه‌كانی‌ جیهان بۆ ئاشتی‌ به‌ سبه‌ی‌ راگه‌یاند: وه‌ك رێكخراوی‌ شاره‌وانیه‌كانی‌ جیهان ئیدانه‌ی‌ داخستنی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كومه‌ڵگه‌ی‌ كورد له‌ توركیا ده‌كه‌ین كه‌ پارتێكی‌ كوردییه‌ و پشگیری‌ خۆشمان بۆ ئه‌و پارته‌ دو پات ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ بایكۆتی‌ په‌رله‌مانی‌ توركیا ده‌كه‌ن، وه‌ك خۆشم كه‌ باڵیۆزی‌ ئاشتیم له‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاستدا ئیدانه‌ی‌ ده‌كه‌م.
جێی‌ ئاماژه‌ پێكردنه‌ رێكخراوی‌ شاره‌وانیه‌ كانی‌ جیهان بۆ ئاشتی‌ زیاتر له‌ 180 وڵات شاره‌وانی‌ ئه‌ندامه‌ تێیدا و كه‌ له‌ ئێستادا سه‌رۆكی‌ شاره‌وانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌و رێكخراوه‌یه‌ و نوسینگه‌ی‌ رێكخراوه‌كه‌ش له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ش هه‌یه‌.
شایه‌نی‌ باسه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ رۆژی‌ هه‌ینی‌ به‌ بڕیارێكی‌ دادگای‌ باڵای‌ توركیا ده‌ته‌په‌ وه‌ك پارتێكی‌ سیاسی‌ داخرا و ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌ركرده‌ و په‌رله‌مانتاره‌كانی‌ سزای‌ سیاسی‌ دران، ژماره‌یه‌ك رێكخراو و سه‌نته‌ر و پارتی‌ سیاسی‌ له‌ كورد و جیهانی‌ به‌ به‌یاننامه‌ ئیدانه‌ی‌ ئه‌و كاره‌ی‌ دادگای‌ توركیان كرد.

ئارام نه‌جیم به‌شداری‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ئه‌م هه‌واڵه‌دا كردوه‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە