كارەبای كفری لە خراپەوە بۆ خراپتر

Monday, 23/08/2010, 12:00

1179 بینراوە


كارەبای شارۆچكەی كفری لە حاڵێكی زۆر نالە باردایە بە هۆی نزمی ڤۆڵتیەی كارەباو بێهێزی كارەباكەیەوە كە هیچ ئامێرێك لە ماڵان بەباشی كار ناكات بە تایبەتی سپلیت و ئەو ئامێرانەی پێویستیان بە كارەبای زۆرە. ئەمەش بۆ كەم تەرخەمی حكومەت و لێنەبرسینەوەی لایەنە پەیوەندیدارە كانی ئەگەڕێتەوە چونكە ماڵی وا هەیە (7) سپلیتیان داگیرساندوەو بۆ هەر سپلیتێكیش ڤۆڵتاجێكیان داناوە سەری مانگیش هەرهێندەی ئەو ماڵانە بڕەپارەی كارەبایان بۆ دێتەوە كە خاوەنی سپلیتێكیش نین یان هیچ ئامێرێكی بكاربەری كارەبای بەرزنین چونكە ئەوماڵە چەتانە سەعاتی كارەباكەیان خراپ كردوەو بە كارمەندی باجگری دائیرەی كارەباكەش ئەڵێن خۆی خرپ بوە.!!!!!!!!!!!. ئەمە لە كاتێكدا ئەگەر بەفەرمی هێڵی كارەبایان ڕاكێشابێت, چونكە زۆربەی ئەوماڵە بەرپرس و چەتانە بە دزیەوە هێڵی كارەبایان ڕاكێشاوە كارمەندانی دئرەی كارەباش لەبەر ئەوەی ماڵی (هینن) ناویان ناهێنن . بۆیە گرنگە حكومەت لە كوردستان بەگشتی و شارۆچكەی كفری بەتایبەت فلتەرێك بۆ ئەوكارە قێزەونە دابنێت, حكومەت بەیەك چاو سەیری هاوڵاتیان بكات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە