د.سه‌لاحددین لە جینۆسایدكردنی قوتابیان بەردەوامە

Saturday, 12/09/2009, 12:00

1742 بینراوە


(د.سه‌لاحددین عبدالرحمن) مامۆستا لە كۆلیژی ئەندازیاری بەشی شارستانی زانكۆی ێلاحددین لە هەولێر. مامۆستای وانەی(steel design)ە. لە تاقی كردنەوەی خولی دووەم لە رۆژی 9/9/2009 دووبارە قوتابیانی قۆناغی چوارەمی بەشی شارستانی جینۆساید كردو بەوپەڕی بێ ویژدانیەوە و بە گرانترین پرسیار كەوتە گیانی قوتابیان و هەمان سیناریۆی خولی یەكەمی بەكارهێنا.
دوای تەواو بوونی تاقیكردنەوەكە جۆرێك لە بێ ئومێدی قوتابیانی گرتەوە تەنانەت چەند قوتابیەكی كچ دەستیان كرد بە گریان و دەیانگوت:(ئەو مامۆستایە بێ ویژدانە و ئەخلاقی نیە ,چونكە گەرمامۆستا ویژدان و شەرەفی هەبێت دواڕۆژی قوتابی نافەوتێنێت).
لە قوتابیەكی ترم پرسی چۆن بویت لە تاقی كردنەوەكە وتی:(زۆر خراپ بووم, دەرناچم تەنها لە دەرسی ئەو بێویژانەش كەووتوم ,ئاخر تخوا گوناه نیە یەك ساڵ راسب ببم لەسەر یەك دەرس). خوێنەرانی خۆشەویست ئەم مامۆستایە یەكەمین جاری نیە بەو شێوە نامرۆڤانەیە رەفتاربكات بەڵكو لەوەتەی بە مامۆستا دامەزراوە لەو بەشە هەموو سالێك ئەم وەزعە دروست دەكات و بە دەیان قوتابی لەسەر دەرسی ئەو بێویژدانە راسب دەبن یاخود لە كۆلیژ دەردەكرێن.سەڕەڕای ئەمەش ئەگەر سەیری محازەرەكانی بكەی مەنهەجی یەك ساڵی لە15 لاپەرە تێپەر ناكات ,ئەو 15 لاپەرەیەش هیچ پرسیارێكی تێدا شیكار نەكراوە, كەچی پرسیاری تاقیكردنەوەكانی وەها گران دەهێنێتەوە تەنانەت هەندێ قوتابی ناچنە تاقی كردنەوەكە دەڵێن ئێمە هەر دەرناچین بۆ كات بە فیڕۆ بدەین ,دەرسێكی تر بخوێنین باشترە .
تاوەكو ئێستاش راگرایەتی كۆلێژی ئەندازیاری هیچ لێپێچینەوەیەكی لەگەڵ ئەو مامۆستایە نەكردوە, كە تەنها ئارەزووی راسب كردنی قوتابییە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە