بۆ مه‌سعود بارزانی ته‌زویرچی: باخی خانزاد بۆچی ده‌فرۆشیت و ئه‌وه‌نده‌ش‌ دژی ژیان و سه‌و‌زییت؟..

Friday, 18/09/2009, 12:00

2136 بینراوە


سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵ پێیراگه‌یاندین، باخی خانزاد که‌ به‌رامبه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی کۆمارییه‌ له‌ هه‌ولێر به‌ رووبه‌ری 42،000 چلو دوو هه‌زار مه‌تر دووجا دراوه‌ته‌ که‌سێکی نزیک له‌ مه‌سعود و نێچیر ، به‌ناوی (عبدالموهه‌یمن بارزانی) به‌ مساته‌حه‌ بۆ ماوه‌ی 25 سال ، ئێستا ئه‌و تاڵانچییه‌ به‌ پشتیوانی مه‌سعودی ته‌زویرچی و نێچیری موراهیق وهه‌روه‌ها به‌ پشتیوانی سه‌رۆکی ده‌زگای وه‌به‌رهێنان هێرش موحه‌ره‌م که‌ هیچی لا موحه‌ره‌م نییه‌ ، ده‌یه‌وێت بیفرۆشێت و ، هه‌ر 1مه‌تر دووجای به‌ 60 دۆلار داوه‌ که‌ بڕی پاره‌که‌ی ده‌کاته‌ زیاتر له‌ دوو ملیۆن و پێجنسه‌د هه‌زار دۆلار(2،500،000).
خوێنه‌ری خۆشه‌ویست وه‌ک سه‌رچاوه‌که‌ ده‌ڵێت ئه‌م پارچه‌ زه‌وییه‌ باخێکی گه‌وره‌یه‌ به‌سه‌دان دار و دره‌ختی گه‌وره‌ی تیایه‌ که‌ بۆ شار و ژینگه‌که‌ی زۆر پێویسته‌ ، به‌لام ئه‌و بنه‌ماڵه‌ بێویژدان و بێکه‌رامه‌ته‌ی مه‌سعود وه‌ک گورگی هار به‌ربوونه‌ته‌ گیانی هه‌ولێر و خه‌ڵکه‌که‌ی به‌ هۆی ئه‌و پارێزگاره‌ لاوز و سووکیان‌(نه‌وزاد هادی) وا خه‌ریکه‌ ژینگه‌ی هه‌ولێر کاول ده‌که‌ن.. له‌ کاتێکدا که‌ شاری هه‌ولێر ماوه‌یه‌که‌ تۆز و خۆڵبارین رووی تێکردووه‌ پێویستی به‌ یه‌ک دره‌خت هه‌یه‌ بۆ به‌رگرتن له‌و خۆڵبارینه‌ که‌چی بنه‌ماڵه‌ی دڕنده‌ی مه‌سعود ئه‌و باخه‌ی خانزادیش به‌ خه‌ڵکی هه‌ولێر ره‌وا نابینن و ده‌یانه‌وێت بیفرۆشن و بیکه‌ن به‌ بینایه‌کی کۆنکریتی.
http://www.sbeiy.com/ku/newsdetail.aspx?id=20345&cat=1
خوێنه‌ری خۆشه‌ویست ئه‌و بنه‌ماڵه‌ ته‌زویرچییه‌ ماسته‌ر پلانێکی بۆ هه‌ولێر داناوه‌ که‌ سه‌د له‌سه‌د له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خه‌ڵکی هه‌ولێره‌ ،هه‌موو ئه‌وانه‌ش ده‌کات دیاره‌ به‌ هۆی گه‌وره‌ترین ئه‌ڵقه‌ له‌ گوێ نه‌وزاد هادی که‌ که‌سێکی نه‌فس نزم و خۆفرۆشه‌ بۆ بنه‌ماڵه‌ی ته‌زویرچی مه‌سعود ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تاوانبارێک له‌ پاڵ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود هه‌بێت دادگایی بکرێت له‌ مه‌ڕ تێکدانی ژیاری کورده‌واری له‌ هه‌ولێر، ده‌بێت نه‌وزاد هادی بێت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە