كاك نەوشیروان ئەمجارەیش هەر لە ساڵحى تۆیە !!!

Tuesday, 14/04/2009, 12:00

1728 بینراوە


خوێنەرى زێدە ئازیز دوواى ئەو چاوپێكەوتنە ڕۆژنامەنووسییەى كاك نەوشیروان لەگەڵ ڕۆژنامەى شەرقولئەوسەتدا ڕۆژى 12ى4 سایتى چاو كوێر لەزارى ئەندامێكى سەركردایەتى یەكێتییەوە كەنەیوێراوە ناوەكەى ئاشكرا بكات وەڵامى نەوشیروان مستەفاى داوەتەوە بۆیە منیش لەم نێوەندەدا دوو قسەم هەیە بەم شێوەیەى لاى خوارەوە :
1 / وەڵامەكە زۆر ترسنۆكانە دراوەتەوەو بووختانى زۆرى داوەتە پاڵ كاك نەوشیروان و بە پیاو كۆۆژ و هەڵگیرسێنەرى شەڕى ناو خۆ و مفاوەزات و چى و چى ناوى دەبات خۆیشى لەو ڕاستیە شاردۆتەوە كەكاك نەوشیروان ئەندازیارى سەرەكیى ڕاپەڕین بووەو قیادەى وەزعەكەى كردووە لەو دەمەدا سەركەوتنى ڕاپەڕینیش شەرەفێكى گەورەیە بۆ كاك نەوشیروانى گەندەڵ تۆقێن و ئەندازیارىى گۆڕان
2 / پێدەچێت وەڵامەكە ئازاد جووندیانى دابێتیەوە چوونكە هەمیشە پیاوێكى بوودەڵەیەو لەپشت پەردەوە ئامادەیە هەموو شتێك بكاو تەپڵى شەڕ گەرم بكا لە پێناوى مانەوەى خۆیى و كەسووكارەكەیدا هەرچەندە ئێستا لە تووركیا خەریكى سەفا و كەیف سازییە بەڵام دیارە لەڕێگەى ئیمەیلەوە وەڵامەكەى ناردۆتەوە
3 / هێندە تەنگاوە بەو قسەیەى كاك نەوشیروان كەووتویەتى مەكتەبى سیاسى ڕۆڵى مەجلیسى قیادەى سەورەى جاران ئەبینێت ڕانەوەستاوە تا مەكتەبى سیاسى وەڵامى كاك نەوشیروان بداتەوە بۆیە بەهەڵەداوان كاك نەوشیروانى بە عزەت دوورى بەراوورد كردووە و كەوتۆتە وێزەى كاك نەوشیروان ئەمەش بۆ كەم كردنەوەى سەنگ و قوورسایى كاكە نەوەیە لە هەڵبژاردنى داهاتوودا كە سەركەوتنێكى باشى لێ چاوەڕوان دەركێت
4 /كاك نەوشیروان بەهیلاك لەقەڵەم ئەدات لەڕووى دەروونیەوە و دەڵێت چى بە دەمیدا بێت دەیڵێ بەڵام نازانێت كە خۆى بەیەك ووتەى كاك نەوشیروان نەك دەروونى ماندوو بوە بەڵكوو كێچ كەوتۆتە كەوڵى و نەشیزانیووە چۆن وەڵام بداتەوە و پێش مەكتەبە سیاسیەكەى خۆى كەوتووە و كەوتۆتە چەندین هەڵەى مێژوویى و تەنانەت زمانەوانیشەوە
5 / داوا لەكاك نەوشیروان ئەكات لەسەر هەڵەو پارەو تاوان تاشەبەردێك دابنێ ، منیش ئەڵێم هەلە كامەیە ئەگەر لەكاتى ئەنفالدا پێشنیازى گفتوو گۆ بكەیت لەگەڵ ڕژێمدا بۆ ئەوەى ڕێگە لە بزربوونى 182 هەزار كوورد و ڕووخانى پێنج هەزار گووند بگریت هەڵەیە یان لەشەڕى ناو خۆدا یەكێتى بە جێ بێڵیت بۆئەوەى دژى براكووژیى بیت و ڕۆڵەى كوورد بەدەستى كوورد بە كووشت نەچێت هەڵەیە ئەگەر داواى شەفافیەت بكەى لە سەرچاوە دارییەكانى یەكێتیدا تا جەنابتان و هاو بیچمەكانتان نەیدزن هەڵەیە ئەگەر سەر پەرشتى لیژنەكانى ئیختیالات كاك نەوشیروان كردبێتى لە زەمانى ڕژێمدا بۆ كووشتنى پیاو خراپان و پیاوانى ڕژێم و بە سزا گەیاندنیان هەڵەیە و تاوانە یان جەنابتان لەكوونى دەرزیەكەوە سەیرى دوونیا ئەكەن وادەزانن كەس مێژووى بیر نەماوە و جەنابیشتان ناناسێت ئەگەر لەكاتى پرۆسەى ئازادى عێراقدا كاك نەوشیروان دەستى گرتبێت بەسەر بەڵگەنامەكانى موخابەراتدا و فاییلى شەخسیى یەك بەیەكى وەكوو ئێوەى ئاشكرا كردبێت هەڵەیەو تاوانە
لەكۆتاییدا دەڵێم ئەگەر كاك نەوشیروان عزەت دوورى بێت ئیعترافە بەوەى كەكوورد پیاوى عاقڵ و خەبات گێڕى تیا نەبووە بە جەنابیشتانەوە بۆیە هەق وایە خەڵكى كووردستان جارێكى دیكە دەنگ نەدەن بە پارتى و یەكێتى لەبەر ئەوەى زۆرترین كەسانى فایلدار و دزوو گەندەڵ و نۆكەرى هەردوو بنەماڵەى مافیایان لە خۆ گرتووە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە