ڕۆژنامەى بارزان و گەندەلیەكانى خاوەن ئیمتیاز

Monday, 06/04/2009, 12:00

1560 بینراوە


ڕۆژنامەى بارزان مانگانە برى 30000000 سى ملیۆن دینار وەردەگرێت و بە خۆرایى دابەش دەكرێت و هەموو كەس وكارى لەم رۆژنامەیە ئیش دەكەن و خاوەن ئیمتیاز رۆژانە تەهدید دەكرى بە كوشتن بۆ خۆى كورى دەلین برۆ دەرى لە هەولیر ئەویش بەردەوامە لە گەندەلى مانگانە نزیكەى 5000 دۆلار وەردەگرێت ومانگانە خانەنشینى برى 4500 دۆلار وەردەگرێتتا ئێستا نزیكەى 50 دەفتەر دۆلارى وەرگرتیە لە حكومەتو 2 سەیارە و 800 مەتر زەوى لە پشت ئیمیرجنسى لەهەولێر و خانوێك لە گوندى ئینگلیزى وەرگرتوە وە لە1-5 كورەكەى دەگەرێتەوە ئەویش دێت هەندێك پارەى حكومەت دەبات و دەگەرێتەوە ئەمریكا
برازایەكى مانگانە برى 600000 وەردەگرێت بێ ئەوەى دەوام بكات وە ڕۆژنامەكەى مانگانە تەنها 250 ژمارەى لێ دەفرۆشێت ئەوەى ترى بە خۆرایی دابەش دەكرێت سەرەتا مانگانە 22500000 وەردەگرت ئێستا سەرۆكى حكومەت بۆى كردۆتە 30000000 سى ملیۆن دینار چونكە بودجەكەى بەش ناكات وە خاوەنى ئیمتیاز(قادر مەحەمەدئەمین) باس لە سەربەخۆى رۆژنامەكەى دەكات بەلام ئەم رۆژنامەیە هیچ سەربەخۆیەكى نیە رۆژنامەیەكى حزبییە بە شێوازیكى نوێ وە خاوەن ئیمتیاز پیاوى مالى بازانییە
رۆژانە لە ئەنجومەنى وەزیرانە بۆ پارە و لەگەل سەركردەكانى پاراستنى پارتى كۆبونەوە دەكات رۆژنامەى بارزان رۆژنامەیەكە  به‌ناو دژى گەندەلیە به‌ڵام خاوەن ئیمتیاز لە هەموو كەس گەندەل ترە باشە رۆژنامەى بارزان سەربەخۆیەكەى لەكێدایە ؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە