پارتى و یەكێتى كێ دەكەن بەنوێنەر؟

Sunday, 11.01.2009, 12:00

1456 بینراوە


ئێوارەى روژى دووشەممە 13ى ئەم مانگە لەریورەسمیكدا بەئامادە بوونى بالێوزى هولەَندا لە عێراق كونسوڵخانەى هوڵەندا لەهەولیركرایەوە كە سڵاح خدرى بەربرسى ئەم كونسوڵخانەیە لە ریورەسمەكەدا ئاماژەى بەوە كرد كە كردنەوەى ئەم كونسولخانەیە ئەبیتە پردیكى بەهیزلەنیوان هوڵەنداو هەریمى كوردستاندا، كە كومپانیا هوڵەندیە وەبەرهینەرەكان ئەتوانن بەمە بەستى كاركردن و ئاگاداربوونى بارودوخە كە بێنە كوردستان.
تائیرە ئەمە شتێکی ئاساییە بەڵام ئەوە ى كە ئاسایی نییە ئەوەیە بیاویكى وەك ئەم سڵاحە بەربرسى ئەم كونسوڵخانەیە، که‌ بەواستەى مالى كوسرەت رەسوڵ ئەم پوستەى پێدراوە ئەگەرنا شایەنى ئەوە نییە بكرێتە که‌سێکی ئاوا که‌ توانای سیاسیی و تێگه‌یشتنی نییه‌، له‌ شوێنی ئاوادا ڕۆڵی پێبدرێت.
ئه‌م که‌سایه‌تییه‌، ماوەیەك لەمەوبەر په‌یمانی وەرگرتنى فیزەیەك بە (هاوكار)ناویك ئەدات و به‌ برى 60 هەزار دولار ، جگە لەوەى کاره‌که‌ی بۆ ناکات و خوی لێده‌دزێته‌وه‌، دواتر لەجیاتى ئەم شەش دەفتەرە خانووەكەى لە گەرەكى حاكمان لیداگیرئەكەن و بەناوى خویانەوە تابوى ئەكەن، ئیستا (هاوکار) بوى نییە داواى خانووەكەیشى بكاتەوە.

سه‌رنج: نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته‌ ناوی چه‌ند که‌سێکی تری تێدا هێنابوو، که‌ له‌ به‌ر نه‌بوونی به‌ڵگه‌ به‌ باشمان زانی ناوه‌کان لابه‌رین و نووسینه‌که‌ش کورت بکه‌ینه‌وه‌.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر