فەرهاد پیر باڵ پەیامەكەت گەیشت

Sunday, 16/08/2009, 12:00

1770 بینراوە


بەڕاستى ئەم بەڕێزە هەرجارێك دەستكارى دەكات خراپ ترى دەكات بۆیە ئەڵێم كڕبە پەیامەكەت گەیشت چونكە وەك چیرۆكى(فیلەكەت ئەى خاوەن شكۆ) ى لێكردین لە ناڕازی بوونى گەل بەرامبەر فیلەكەى خاوەن شكۆ ناڕەزایانى گەلى كۆكردەوەو بردەیە بەردەم خاوەن شكۆ لەوێ بایدایەوەو ڕەزامەندى پیشاندا بەرامبەر فیلەكەى خاوەن شكۆ هەڵبەت كاك فەرهاد یش هێندە غیرەتى هەبوو بۆیە لەوێدا فیلە كەى خاوەن شۆى پایە داروو پیرۆز كرد
من گومان لە ڕاست گۆى پیر باڵ ناكەم چونكە لەچاو پَكەوتنە كەیدا بڕیارى دا ئەبێت مزگەوتەكانیش خۆیان ساغ بكەنەوە جەنابى خۆى ساغ كردەوەو تەواو ئەڵێ دەنكم بە لیستى كوردستانى نەداوە من ئەڵێم درۆت فەرموو چاكى مەكە با خراپ نەبێت لەسەر عەرشى ڕاستى خۆت دانیشە بۆ دەم لەپاشه‌ڵی كەرەوە دەنێى؟
ئەو گۆڤارەى كەجەنابت چاوپێكەوتنت لە تەكدا كرد (كلیل)لە بەرگەكەى دا جوامیرى تۆو سەرۆ كەكەتى بەیەكەوە بڵاو كردۆتەوە من لەیەكەم خوێندنەوەى نوسینەكانتا ئەم زانى دەم هەراشیی و بازاڕى دەدوێیت هیچى ترت لەباردا نییە!
پەیامەكەت گەیشت سەرى ئێمەش مەئێشێنە. نووسین و ئەده‌بى كوردى بە تۆ دەوڵەمەند نابێ من نازانم كام كاڵفام بێ بنەماى مەعریفى بێ هەڵسەنگاندن بێ بەراورد و بێ هیچ پێشینەیەك ئاوا ڕاستە و خۆ بڕیار ئەدا دوژمنایەتى بە لایەنى كەمەوە (400)هەزار كەس لەهەموو چینوو توێژەكان بكات تۆ ئەتەوێت بڵێت نەكڕاویت؟
یان نەترساویت بەڵام بێ پاساویت كەواتە لەیەكەم هاتنەوەت دا بڕیارى دوژمنایەتى گەلت داوە ئەى كوا خەوەكانت؟ كوا میزەكانت؟ كوا هەڵۆ كانت؟ كوا یاخی بونەكانت؟ من ئەڵێم خۆت ونبكە و بڕۆ عەیامت تەواو پەیامەكەت گەیشت

نەبەز: نەرویج

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە