ئیمه‌یڵێکی به ئاشکرا بۆ کاک ئه‌ژده‌ر وه‌هبی!!
Tuesday, 29/12/2009, 12:00
1041 بینراوە
بڕوا ناکه‌م که‌سێک هه‌بێ به‌رنامه‌ی(ئه‌ژده‌ر شۆ)ی دیتبێت په‌ی به شیرینی گفتوگۆ و قسه‌کانی یا ڕێزداری ئه‌ژده‌ر نه‌بردبێ،منیش کاتێ بۆ یه‌که‌م جار له ستۆکهۆڵمی پایته‌ختی سوید ئه‌م به‌ڕێزه‌م دیت و ناسیم هه‌ر به‌هه‌مان مۆڕاڵی ئێستاکه‌ی بوو ده‌م به‌پێکه‌نین قسه شیرین مرۆڤێکی پاک له‌و کاته‌وه هه‌میشه خوازیاری سه‌رکه‌وتنی له ژیانی و کاره هونه‌رییه‌کانی ئه‌و مرۆڤه به‌ڕێزه بووم
ئێستا کاک ئه‌ژده‌ر پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌یه‌کی هونه‌رییه له تێڤێ ی کۆڕه‌ک به ناوی (ئه‌ژده‌ر شۆ) هه‌ر دوای ده‌رچوونی چه‌ند به‌رنامه‌یه‌ک زۆرێک له خه‌ڵکان به‌نووسین له‌ته‌ک ده‌ستخۆشی و پیرۆزبایی پیاهه‌ڵدان و به پێرفێکت به‌رنامه‌که‌یان له قه‌ڵه‌مداوه،بێگومان منیش له‌ڕێگه‌ی ئه‌م نووسینه‌وه ده‌مه‌وێ ده‌ستخۆشی له برای به‌رێزم بکه‌م هه‌رچه‌نده ده‌زانم له‌کاتێکی دره‌نگه،به‌ڵام هیوادارم جیاوزی پیرۆزباییه‌که‌م له‌که‌موو کوڕی دره‌نگییه‌که‌م که‌مکاته‌وه،جیاوازی پیرۆزباییه‌که‌ی من به چه‌ند پێشنیارێک له بیر‌و ڕای خۆمه‌وه ده‌مه‌وێ ده‌ست خۆشیت لێبکه‌م هیوادارم که پێشنیاره‌کان به‌سوودو له‌جوانکردنی پڕۆگرامه‌که‌ت بێ ئه‌گه‌ر نا هه‌رخۆمان مه‌منون.
پێشنیاری یه‌که‌مم ده‌مه‌وێ له‌دواهه‌مین بڕگه ده‌ست پێبکه‌م که هه‌رجاره‌ی یادو به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندێکه،من وای به‌باش ده‌زانم پێش ئاماده کردنی هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ک پلانی ته‌واو هه‌بێ که به‌نیازی هونه‌رمه‌ندێک بانگهێشت بکه‌ی پێویسته بیر له دواهه‌مین گۆرانی بکه‌یته‌وه،که واباشتره یادی هونه‌رمه‌ندێک بکرێته‌وه‌که‌ده‌نگو ته‌به‌قه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌نگو ته‌به‌قه‌ی هونه‌رمه‌ندی میوان بگونجێ ،بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ مافی گۆرانی و هونه‌رمه‌نده یادکراوه‌که بداتن،ئه‌گه‌رچی وله‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به‌ده‌نگه ناسک و خۆشه‌که‌ت خۆت به‌م کاره هه‌ڵده‌ستی ،به‌ڵام له‌وانه‌یه هه‌موو جار نه‌توانی مافی گۆرانیه‌که به‌ته‌واوی بده‌ی که له‌گه‌ڵ ته‌به‌قه‌ی ده‌نگی تۆ یه‌ک نه‌گرێته‌وه ،بۆ نمونه کاتێ له‌به‌رنامه‌که‌ت هونه‌رمه‌ند میکائیل میوان بوو هه‌لێکی زێڕین بوو گۆرانیه‌ک به‌ده‌نگی میکائیل هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی گه‌له‌که‌مان خاڵه تایه‌رتان به‌سه‌رکردباوه،هه‌مان کات که هونه‌رمه‌ندی ڕوح شیرین کاکه محه‌مه‌د ره‌ئوف که‌رکوکیت لا میوان بوو،یاد و به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی مامۆستا عه‌لی مه‌ردان پڕ به‌پێست ده‌بوو به‌ده‌نگی هونه‌رمه‌ند که‌رکوکی،بۆیه ده‌ڵێم برام له‌م بڕگه‌یه خۆش به‌و بیده به‌میوانه‌کانت.
پێشنیاری دووه‌مم بۆ کاک ئه‌ژده‌ر که له‌پێش هه‌مووان بۆ خۆی باشتر ده‌زانێ موسیکژه‌ن وئاوازدانه‌ره‌کان له‌م بواره‌وه‌ک سه‌ربازێکی وون کاری هونه‌ری ده‌که‌ن زۆر به‌که‌می له‌به‌رنامه کانی ڕاگه‌یاندن ده‌رده‌که‌ون و که‌متر ده‌ناسرێن له‌پاڵ ئه‌و هه‌موو ماندووبوونه‌یان ،ئه‌گه‌ر کاک ئه‌ژده‌ر هه‌رجاره‌و موسیک ژه‌نێک ،یا ئاوازدانه‌رێک له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی بانگهێشتکراوبانگ بکا ،به‌دڵنیاییه‌وه به‌رنامه‌که جوانتر و ڕازاوه‌تر ده‌بێت،گفتوو گۆ هونه‌رییه‌کانیش به پێزتر ده‌بێت،ئه‌مه‌ش ده‌بێته سه‌روه‌رییه‌کی دی بۆ کاک ئه‌ژده‌ر مۆسیکژه‌نان و ئاوازدانه‌ره‌کان له ناخ و مانووبوونی هونه‌ری خۆیان بدوێن.
پێشنیاری سێیه‌مم ئه‌و به‌شه‌ی بۆ خه‌ڵک ته‌رخان کراوه له ناو ستۆدێۆکه و بوونی خه‌ڵک له‌ناو پڕۆگرامه‌که،کۆپیه‌کراوی زۆربه‌ی به‌رنامه‌کانی ئێستای تێڤێنه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕێزتان له‌م کۆپی کردنه ڕزگارتان بێت و باری سه‌ر شانیشتان سوک تر بێ ڕێگه‌یان بده به پرسیار کردن به‌شدار بن له پڕۆگرامه‌که‌ت نه‌ک به‌س به قسه پێیان بڵێن چه‌پڵه لێده‌ن،له‌وانه‌یه زۆر پرسیار به‌خه‌یاڵی تۆ دانه‌یه ئه‌وان بتوانن بی وورووژێنن،یان زۆر پرسیار‌و وه‌ڵامی شاراوه هه‌یه‌ده‌کرێ له‌ناو ئه‌م به‌شه خۆی ده‌رهاوێژێ ،به‌رنامه‌که‌شت ده‌وڵه‌مه‌ند تر ده‌بێ له بڕگه.
پێشنیاری چواره‌مم له پڕۆگرامه‌که‌ی به‌ڕێزت کاتێکی باشت به‌ده‌سته‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی زیاتر میوانه‌که‌ت بدوێنی و بتوانی قسه له‌گه‌ڵ ناخی ئه‌و هونه‌رمه‌نده بکه‌ی، باهه‌ر قسه‌کردن نه‌بێ له بواری هونه‌ره‌که‌ی با بکرێ لایه‌ن و بواره‌کانی تری ژیانی هونه‌رمه‌ندانمان بۆ ئاشکرا بکه‌ی ،بڕوا بکه زۆربه‌مان تا ئێستا هونه‌رمه‌ندانی کوردستان به باشی ناناسین ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ له کوێ له‌دایک بووه که‌ی ده‌ستی به‌هونه‌ر کردووه،چه‌ند گۆرانی ...هه‌ندێ له‌و زانیارییانه،دڵنیاش به زۆر به‌ی هونه‌رمه‌ندان به خۆشته‌وه زۆر نهێنی له‌ناختان هه‌یه ده‌تانه‌وێ ده‌ری ببڕن له به‌رنامه‌کان ڕێگه‌تان بۆ ئاسان نه‌کراوه تا باسی بکه‌ن،وه‌ک بۆ چوونتان حه‌زتان ئاره‌زووتان بیر‌و ڕاتان پێشنیارتان داواکاریتان باسکدن له ڕابردووتان ماندووبوونتان هه‌ست ناسکیتان سۆزداریتان مرۆڤایه‌تیتان هه‌ڵوێستتان به‌سه‌رهاتتان....هتد،له‌وانه‌یه بڵێ ی ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه بخوازی به 10 ئه‌ڵقه‌ی به‌رنامه ده‌ره‌قه‌ت نایه‌م،به‌ڵام من ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر ووردبینانه و پرسکردن به‌خه‌ڵکی به ئه‌زموون و شاره‌زا له‌م بواره بکه‌ی به چه‌ند پرسیارێکی پووخت وه‌ڵامی زۆر به‌سوود وه‌رده‌گریه‌وه و به‌رنامه‌ت زیاتر شیرین ده‌بێ و دووباره خوازیارم هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بی.
29/12/2009
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست