کاتێك پارتی چەند هەنگاوێك پێش یەکێتی و گۆران دەکەوێت لە بەریتانیا

Wednesday, 31/07/2013, 12:00

1571 بینراوە


بەریتانیا پێگەی سیاسی خۆی هەیە لە رووی پەیوەندی و دیبلۆماسی بە وەی تەواوی کۆمپانیا و پارت و دەولەت تەنانەت تاك شەخسیش کاری بۆ بەرژەوەندیەکانی و پاراستن و مانەوەی بە شێوەیەك دەکات ، وەکو کوردیش هەر لە سەرەتاکانی هەشتاکان کەم یان زۆر خەلکانێك بوونیان هەبووە لە هەول دان بۆ گەیاندنی دەنگی مەزلومیەتی گەلەکەمان بە تایبەت دوای شالاوەکانی ئەنفال و هەلەبجە و دواتریش کۆرەوەکە، ئەم جۆرە کارانە کە دکران سنووردار بوون بەلام تەواوی رەوەندی کوردی کاری لەسەر دەکرد و تەنها یەک بەرژەوەندی هەبوو کە تەواوی کۆمەلانی خەلکی کۆکرد بووە کە ئەویش کورد دۆزە رەواکەی ، داوا بەدوای ئەوە دۆسیەی ناسندنی جینۆساید و هەلەبجە و کارەکانی تر بوون بە هەلمەتی کارەکانی بەندە و چەند کەسێکی تری دلسۆزی رەوەندی کوردی و هەندێ لە پارتەکانی کە بوونیان هەبوو بە تایبەت یەکێتی کە زۆرینەیان لەگەل بوو تا ئەو دابرانەی بەشی سەرکی بۆ نێو بزووتنەوەی گۆران و گۆران تا ماوەی پێشوو زۆرینە بوون کە بەداخەوە بە هۆی تەکەتول و خۆ بردنە پێشی کۆنە نەخۆشەکانی نێو یەکێتی ئەوەیان لە دەست داوە و پارتەکانی تریش کەم تا زۆر بوونیان هەبووە جودا لە پارتی بە هیچ شێوەیەک ئەندامانی لە بەریتانیا لەو ئاستە نەبووینە کە ژماردە بکرێن و بە هیچ زۆرێك لە زۆرینەی هیچ کار و چالاکیەک بوونیان نەبووە بەلام پارتی بە ستراتیجیەتێکی تر کاری کردووە و بەرەکەی لە ژێر دەستی زۆرینەی گۆران یەکێتی دەرهێناوە پەیتا پەیتا بە تەواوەتی کۆنترۆلی هەموو چەنالەکانی پەیوەندی و دیبلۆماسی و بازرگانی کردووە ئەوەش بە زیرەکی و شێنەی پارتی چۆن یاریەکەی بردەوە.

ئەم قۆناخە بە دیاری کردنی بەیانی سامی وەکو نوێنەری حکومەت و رازی بوونی هەندێک لە بالەکانی ناو یەکێتی کە لە نەخوێندەواری و ئەحمەقیان بوو نەوەك لەسەر ئادا وە، هەروەها رازی بوون بە ئەمری واقیع لەلایەن ئیسلامیەکان کە هەردەم ئەوانەی بەریتانیا لە سەرکردەکانی یەگرتوو و کۆمەڵ پاشکۆ بوونە و خاوەنی کەسایەتی سەربەخۆی شەقامی توورەی خەلکی کوردستان نەبووینە لە هەمان کات دا هەندێك لە گۆرانەکان بە هەر شێوەیەك بێت رازی بووینە یان لە ژێرەوە یان بە ئاشکرا هەر چەندە ئەوانەی گۆرانیان لە دەست بووە بە هەر هۆیەك بێت زیاتر ئەوانە بووینە کە نەخوێندەوار و نەزان و نەشارەزا بە زمانی ئینگلیزی . جیا لەوان هەندێ حیزبی بچووك کە هەر ئی ئەوە نین ناویان بێنین و چەند خەلکێکی چەلاو خۆر و ئینتهازیەکانی کە بە پارە سەما دەکەن بۆ هەموو کەسێک .
نوێنەرایەتیەکە و پێکهاتە دامەزراوەکەی لە بەیان و ڤیانی خوشکی و براکەی و خەسرۆ جێگری مەسول ناوچە چەند ئەندامێکی تری پارتی بە بێ ئەوەی یەک کەس هەبێت کار بکات لەم نوێنەرایەتیە بێ لایەن بێت یان سەر بە یەکێك لە حیزبەکانی تر بێت کە بەداخەوە ئەوەش هیچ نە لە یەکێتی نە لە مەحارەزە نەرازی بوونی خۆیان نیشان دا یان بایکۆتی کەن وە تەنانەت زۆر جاران بوون بە بەشێك لە کار چالاکیەکانی ئەم تاقمە و وەکو خۆیان دەلێن بە نان و کەبابێك تەلفزێۆنەکان رازی کردووە بۆ گواستنەوەی هەوال و چالاکیەکانیان.
ئەوانەی کە ئێستا نوێنەری یەگرتوو و کۆمەل و گۆران دەکەن نابێت پرسیارێك لە خودی خۆیان بکەن کە بەداخەوە بە داوەت و خواردنەوە کە جار جار داوەت دەکرێن و قەبوولی دەکەن کە وا تان لێ دەکات بە شەرمەزاریەوە دەبێت رازی بن بە هەموو کارو چالاکیەکان کە هیچ تان نازانن چی روودەدات و چی دەکرێت تەنها ئەوە نە بێت کە وەکو زەحتووت لە شاشەکانی تەلەفزێۆنەکەیان دەریان دەخەن کە ئەمەش چەند پارتی تاوان بارە بەم سەپاندنە و کارکردن بۆ خۆی نەوەک بۆ کورد ئێوەش پارتەکانی مەحارەز و یەکێتی هەزار ئەوەندە ، بەیانی سامی باش دەزانێت خەلکە نەفەس نزمەکەی کە سەماکەری هەموو رژێمێک بووینە بە ناوی فیستڤال و کۆو و سیمنار و هتد بە برێك پارە دەتوانێت بیان کات بە دار و دەستەی بەرژەوەندیەکانی بەیان بۆیە تەنها بەژداری ئەو کار و چالاکیانە دەکات کە خۆی پارەکەی بۆیان داوە یان بەشێکی پارەکە لە لای ئەوە هاتووە یان ئەم کەسانە نرخەکەیان ئەو چەند هەزار پاوەندەیە کە لە مولک و مالی خەلک دەدزرێت دەدرێت بەم تاقمە ئینتهازیە ، جیا لە وانیش بەیان بە پارەی خەلک دەزانێت چێن ئەوانەی نیشتمان فرۆش و جاش ئاسان هەن کە بەناوی جیا جیا تەنها بۆ داوەتەکانی بە ناوی کارمەند لە میدیاکانی عەرەبی و بیانی بە برێك پارە بۆ سەپاندنی ئەم نوێنەرایەتیە ریکلامیان بۆ دەکەن .

گرووپی پارتی یان کوردی لە پەرلەمانی بەریتانیا
یاسای لۆبی کردن لە پەرلەمان بەریتانیا رێگای بە هەموو خەلک داوە کە وەکو گروپ یان دەستە کار بۆ بەرژەوەندیەکانی دەولەت یان کۆمپانیا یان رێکخراوی مەدەنی هتد کار بکات بە تایبەت لەم ماوەیە پرێشە زۆرە لەسەر سەرۆك وەزیران کە یاساکە زیاتر توند تۆل بکات بۆ ئەوەی دزی و گەندەلی کەم بکرێتەوە . بۆیە کوردیش دیارە رەوشە ئابووریەکەی رێگای پێداوە کە گروپێکی ئاوای هەبێت لەم پەرلەمانە کە بە پارەی خەلکی کوردستان کارەکانی بەرێوە دەبات بەبێ ئەوەی خەلکی کوردستان بزانیت چۆن و چین کارەکانیان و ئەم گرووپە لەلایەن تاقمێکی دز و گەندەلی نێو دەولەتی بەرێوە دەبردرێت و تەنها لە بەرژەوەندی پارتی کارەکانیان دەکەن بۆنەتە تابوتێك لە ڕیگای پێشکەوتنی خەلکی کوردستان ئەم گروپە پیک هاتەکەی لە نێوان (٢٠) تا (٢١) ئەندام دەبێت لە هەموو حیزبەکانی نێو دەسەڵات و مەحرەزە لە پەرلەمان و لەلایەن (گاری کێنت) و (نەدیم زەهاوی) بەرێوەدبردرێن کە هەر دووکیان کۆنە دزن و تاوانبارن بە دزی مالی خەلک بە تایبەت نەدیم تاوانبارە بە دزیەکەی کۆمەکی خەلکی بەریتانیا لە ١٩٩١ و گاریش دزێکی نەقۆلای ایرلەندای باکوور بووە کەس تا ئێستا نازانێت دەرمالەو موچەیان چەندە و چۆن پارەکانیان بۆ تەرخان دەکرێت زۆر جاران ئەم تاقمە گالتە بە گۆران و اسلامیەکان دەکەن بەوەی لە نێوان چەند گەشتێک دا گەشتێک دەکەن بۆ بارەگاکانیان تەنها چەند دەقەیەك بۆ ئەوەی خۆیان بەبێ لایەن نیشاندەن ئەم جۆرە گەشتانە دەکەن بە پارەی خەلك کەچی گۆران و ایسلامیەکان دەیکەن بە مانشێتی هەوالەکانیان بەىی ئەوەی تا ئێستا لێکۆلینەوەیەکیان کرد بێت لە پاشۆلی ئەم تاقمە کە ئایا چەند لە بەرژەوەندی کۆمەلانی خەلکی کوردستان .

پارەی نەوتەکە بۆ لۆبی کردن
ئەم لینکەی خوارەوە دیارە کە کۆمپانیای گۆلڤ کیستۆن کە کۆمپانیایەکی نەوتیە و بەشی شێری هی پارتیە دابینکردنی پارەی ئەو تاقمە دەکات بە تایبەت دزی نێو دەولەتی کە ناوی(گاری کێنت) کە لە هەمان کات دا گاری لە ئۆفیسی هەر یەك لە پەرلەمانتاران (مەک میەن) و (دێیڤید ئەندرسۆن) کار دەکات و لەهەمان کات دا لە تۆری میدیا رووداو کار دەکات:

ئەم دزە گەورەیە تاکە رێگرە لە گەیاندی دەنگی خەلکی کوردستان لە پەرلەمان و وەکو سەگ بەردەوام لە پەرلەمان تاقیبی ئێمەمان دەکات کاتی دەمانەوێت دەنگی کۆمەلانی خەلکی کوردستان بە پەرلەمانتاران بگەینین کەچی هەندێك لە کەسانی نێو مەحارەزە دەیان ئیمێلی لۆ دەنێرن بۆ ئەوەی لەگالیان دنیشێت و کە دێتەوە کوردستان لە بەردەمی سەرۆکی هەرێم و پەرلەمان و هەتا دوای پێ لەسەر پێ دادەنێت
هەر ئەو تاقمە چەند گرێبەستیان لە ریگای رێکخراوێك بە ناوی وێستمنستەر فاوندەیشن لەگەل پەرلەمان کردووە بە ناوی پەرە پێدانی دیمۆکراسی و راهێنانی ئەندامانی لە پەرلەمان کە چی تا ئێستا لە پەرلەمانتارەکای پارتی زیاتر هیچ لە کەسی تر سوودی لەم گرێبەستیانەی بە پارەی خەلک کراوە نە دیووە ، جیا لە مانە جار جار بە پارەی خەلک لە رێگای ئەم تاقمە و بەیان بە ناوی کۆنفرانس و کۆنگرە و هتد لە کەرتی جودا جودا بە دەیان ملیۆن سەرف دەکرێت و کەس نیە پرسیاریان لێ بکات کە چۆن ئەو پارەی خەلک بە هەردێر دەبن کەچی هەر زوو بەر لە میدیای پارتی میدای بەناو ئازاد میدیا مەحارەزە هەوالەکان بلاو دەکاتەوە یان دیاردەکی تر فێر بووینە لە هینانی خەلک بەناوی خولی ئینگلیزی و خولی بێگەیاندن کە بە دەیان ملیۆن سەرف دەکرێت کەس نیە پرسیار و وولامێکیان ئارەست بکات

ریگا چارە چیە بۆ ئەوەی راگرتنی دزی مالی خەلک لەلاین ئەو تاقمەی بە ناوی نوێنەرایەتی حکومەت
تەنها بە یەک دەستەواژە ئەگەر ناتەوێت ببیتە بە بەشێك لە دزی بایکۆتی ئەم نوینەرایەتیە بکە ئەگڕ نا تۆش بەشێکی لە دزینەکەی کە دەکرێت تا ئەم نوینبەرایەتیە نەبێتە شوێن بۆ هەموو دلسۆزێکی وولات تەنها پارتی بەرێوەی ببات هەموو ئەوانەی بەشداری چالاکیەکانیان دەکەن بەشێکن لە دزی .


عەدنان کۆچەر
خوێندکاری مافی مرۆڤ
کینگستۆن لەندەن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە