ئەبێ کاکە حەمە باجی هەڵەکانی بدات!

Friday, 23/10/2009, 12:00

2194 بینراوە


کەس نیە لە کوردوستان بە هەرچوار پارچەکەوە کەسایەتی سەردەمانی شاخی ئەم پیاوەی لا دیارنەبێت وئاشنای چەباتی شاخی نەبێت،بەڵام لەدوای ڕاپەڕینو ڕەوتی گۆڕانی شاخ بۆ جادەی قیرو تێکەڵ بوون بەکەسانی مشەخۆرو چاوچنۆکو هەلپەرست وە دوورکەوتنەوەی هەڤاڵە دڵسۆزەکانی ڕۆژ گەشت بەو ڕۆژەی کە کاکە حەمە کەسانی دڵسۆزی لێ دوربکەونەوەو کەسانی هەلپەرستو ماستاوچی دەوری بگرن و کۆنە خەفیفەو جاش و ئامرسریەی ئەنفالچیەکان لەدەوری خۆی کۆبکاتەوەو بیانکاتە قارەمان و خەباتگێر وە پلەی حیزبیان پێبدات وەبیان گەیەنێتە سەرکردایەتی حیزبەکەی ومەکتەبی سیاسی،ئەمانە تۆربەزەقی وئاشکرا دەناسرێن،ئێستە بەزەرەبین کۆنە سۆسیالیستێک نادۆزیتەوە لەناو حیزبەکەیا تەنها حسەین خەلیفە نەبێت کە پێسمەرگەی کۆنە ئەوانی کە جگە لە کاکە حەمە هیچیان پێشمەرگە نەبونەو بگرە جاش و خۆفرۆشیش بونە، ناوەڕۆکی بابەتەکەملەسەر ئەوەیە کە ئێستە ئەو جاشوکۆنە خەفیفانە کە کاکە حەمە کردنی بە خەباتگێڕ دەنگۆی ئەوەهەیە کە هەڕەشەیان لەکاکە حەمە کردوە ئەگەر پۆستی وەزیریەکە بۆ خۆی هەڵگرێ ئەوا دۆو دۆخەوا تێکەڵ دەکەن و وازی لێ دەهێنن،لیرەوە بە کاکاحەمە ئەڵێم پەندە کوردیەکەجوانە دەڵێ:- لێم دەرهات و لێم هەڵهات.
ئەبێ باجی هەڵەکانی خۆت بدەیت کە دڵسۆزەکانت

تۆراندو ئەو کۆنە جاش و خەفیفانەت هێنا!
ڕانیە.

پێشمەرگەیەکی دێرینی حسک

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە