لەستۆکهۆلم ڕێز لە شەهید بەناز جەواد و نارەزایەتی دژ بەناعەدالەتی کۆمەلایەتی دەسەلاتی کوردی دەردەبڕدڕیت

Wednesday, 14/09/2011, 12:00

1522 بینراوە


 
لەدڕیژەی ئەو نارەزایەتی و ناعەدالەتیە بەرفراوانەی رۆژ لەدوای ڕۆژ کۆمەلگای کوردی لەهەرێمی کوردستان گرتۆتەوە ، ڕۆژی ٢٨ ی ئۆگستی بەناز جەواد ده‌رچوی‌ به‌شی‌ كارگێڕی‌‌و یاسای‌ په‌یمانگه‌ی‌ ته‌كنیكی‌ هه‌ولێره‌ ، بەهۆی بێکاری و هەژاری و دانەمەزراندنی لەهیچ فەرمانگەیەکدا ئاگری لەجەستەی ٢٢ سالەی بەهاری تەمەنی خۆی بەردا ، وەک لوتکەی نارەزایەتی بەرامبەر سیاسەتی ناعەدالەتی دەسەڵاتی کوردی بەداخەوە ٦ ی ئەم مانگەش گیانی پاکی گەیشتە کاروانی نەمرانەوە
ئێمە لێرەدا وەک گروپی ١٧ شوبات پرسە و سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەو هاوڕییانی یەکێک لە شەهیدەکانی تری سیمبولی عەدالەتی کۆمەلایەتی (بەناز جەواد )رادەگەینین هاوکات داوا دەکەین
١/. گەنجانی کورد خۆیان لەسوتاندن دوورە پەرێز بگرن و بەشێوازی مەدەنی و جەماوەری درێژە بەنارەزایەتیە کانیان بدەن
٢/ داوا لەسەرجەم پارت و ناوەند و ڕێکخراو کەسایەتیە بەڕیزەکان دەکەین ، لەسەرجەم ولاتەکان بەشێوازی جۆراو جۆر درێژە نارەزایەتی دژ بەناعەدالەتی کۆمەلایەتی دەسەلاتی کوردی دەرببڕن و هاوکات لەڕێگای گردبونەی جەماوەری و کۆرو سیمنار و پیشانگا و پرسەدانان بۆ (بەناز جەواد) دەست بەکارو چالاکی بکەن . چونکە ئەو هاوشێوەی شەهیدان سەردەشت و سۆران و سەرجەم شەهیدانی ١٧ شوبات بەدواوە قوربانی ئەم دەسەڵاتەیە .
٣/ هەر لەم روانگەوە وەک وەفادریەک بۆی بەتایبەتی لەوپەیامەی کە لەڕێگای هاوڕێکانیەوە بۆ خەلکی ئازادیخوازی جێهێشتووە کەئە و بەهۆی بێکاری و هەژاری لەم ولاتەدا خۆی سوتاندوە ، بۆیە ئێمە لە ڕۆژی شەممە کاتژمێر 16:30 بۆ 18:00 لەسەنتەری شار ی ستۆکۆلم لەولاتی سوید گردبونەوە و نارەزایەتیەک ساز دەکەین بۆ گیانی پاکی بەناز جەوا د دەست پێ دەکەین هیوادارین هەموو لایەک بە مۆم و گوڵەوە ئامادەبن
شوێنی گردبونەوەی نارەزایتیەکە
سەنتەری شار لەستۆکهۆلم ..گۆڕەپانی سیڕگلستۆری
کات 16:30 بۆ 18:00
بۆ پەیوەندی کردن
٠٠٤٦٧٣٥٣٦٦٧٥٧
ئمێل 17_se.hotmail@shubat
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە