هەوڵدان بۆ لێدانى براكەم بۆ؟

Friday, 31/07/2009, 12:00

1752 بینراوە


لەدواى ئەوەى برا كەورەكەم مامۆستا ئیبراهیم دەستى لە كاركێشایەوە كە لێپرسراوى كۆمیتەى یەكى بەكرەجۆ بوو،لە 25 مانگیش چاودێرێكى لیستى گۆڕان بوو لە بنكەیەك لە گەڕەكى ڕاپەڕین،بەڵام ناحەزان كە زانیبویان كاكەم چەند دەورو تەئسیرى هەبوو لەو گەڕەكەدا،لە كاتى هەڵمەتەكانى هەڵبژاردندا،بەوپێیەى كەسێكى پاك بووە هەتا لەو گەڕەكەدا دەوامى كردبوو،كەلێپرسراوى كەرت بوو لەوێ,خەڵكێكى زۆر لەخۆشەویستى ئەو دەنگیان بە لیستى گۆڕان دا،ئەمەش وایكرد لیستى گۆڕان گەورەترین سەركەوتن بەدەستبهێنێت لە گەڕەكى ڕاپەڕین،ئەمەش ڕقى ناحەزانى زیاتر كردبوو،هەر ئەو شەوە لە كاتى هەڵمەتەكەدا،كەسێك دەنێرن هەتا لە كاكەم بدەن،بەڵام خۆشبەختانە برایەكى ترم لە بنكەكە دێتە دەرەوە،ئەو كەسەى كە هاتووە لە كاكەم بدات نازانێت كە ئەویش برامانە،بۆیە پرسیار لەودەكات و پێى دەڵێت مامۆستا برایمم لە بنكەكە بۆ بانگبكە،براكەشم پێى دەڵێت من براى ئەوم هەرئیشێكت پێى هەیە بە من بڵێ،لە دواى ئەوەى كە براكەم زۆر قسەى لەگەڵ دەكات بەڵام ئەو كەسە خۆى كەشف ناكات لە كوێ و كێ ناردوویەتى،بۆیە براكەم پێى دەڵێت برَۆ لەم ناوە نەمیًنیت مامۆستا برایم لێرە نییە،بەداخەوە نەمانتوانى لە دوایدا ئەو كەسە بدۆزینەوە جونكە دیارە ئەوكەسەیان لەشوێنی ترەوە هێنابوو خەلكى ئەم شارە نەبووە.ئەوەى كە ماوە بیڵێم بۆ هەوڵدەدەن لێیبەن،جونكە سەریشۆڕنەكرد بۆتان،هەموو ئەوشتانەى خستانە بەردەمى قبوڵى نەكرد،جونكە كەسێكى پاك بوو پێى ووتن شەخسیەتى خۆم ناگۆڕمەوە بە هەموو ماڵى دنیاو دزى لە میللەتەكەم ناكەم،ئاوا پاداشتى خەڵكى پاك دەدەنەوە،قوڕتان بەسەر خوا ڕەحمى پێكردن كە پلانەكەتان سەرى نەگرت،ئەگەرنا هەموو دونیام لێتێدەگەیاندن و سوك و ڕیبسوام دەكردن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە