یه‌کێتی و نه‌خۆشی ده‌روونی
Friday, 26/06/2009, 12:00
1667 بینراوە
ئه‌گه‌ر چاوێک بخشێنین به میدیاکانی یه‌کێتی نیشتیمانیدا و،گووێ له سه‌رکرده‌کانیان بگرین، به‌تایبه‌تی سه‌رکرده عه‌سکه‌رییه‌کانیان هه‌موویان ئه‌وه دووباره ئه‌که‌نه‌وه که یه‌کێتی له‌سه‌رنیمچه به‌ره‌ی و، بیروڕای جیاواز دروست بووه و،به‌رده‌وامیشه تا ئه‌م ساته. .پێی ئه‌چێت تا ئه‌م ساته شتێکی له ڕاستی تێدا بێت،به‌ڵام له‌دوای ئه‌م ساته‌وه واته له‌دوای جیابونه‌وه‌ی کاک نه‌وشیروان و ، براده‌رانی مه‌کته‌بی سییاسی و سه‌رکردایه‌تی و دروست بوونی لیستی گۆڕان ،ناتوانن ئه‌و قه‌وانه کۆنه لێبه‌نه‌وه.چوونکه کرداره‌کانی ئه‌م دواییه‌ی یه‌کێتی زیاتر له تۆتالیتاری و،دیکتاتۆرییه‌وه نزیک بوو نه‌ک له پارتێک که بانگه‌شه‌ی ڕای جیاواز و سۆسیال دیموکرات بۆ خۆی ده‌کات. ده‌رکردن و نانبڕینی خه‌ڵکی که کلتووری حیزبه تۆتالیتاره‌کانه ،ئه‌وه‌ی سه‌لماند که یه‌کێتی به‌ره‌و دیکتاتۆرییه‌کی ترسناک ئه‌چێت. بێ بڕواییه‌کی وا له‌نێو سه‌کرکردایه‌تی یه‌کێتیدا دروست بووه که خه‌لکانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه ی یه‌کێتی تووشی شۆک کردووه، به‌تایبه‌تی که‌سانی دڵسۆز و که‌سووکاری شه‌هیدان.ئه‌م مۆدیله تازه‌یه‌ی که یه‌کێتی پراکماتیزی ئه‌کا یه‌کێتی به‌ره‌و هه‌لوه‌شاندنه‌وه ده‌بات،به گومان بوون له ئه‌ندامی خۆ ،یه‌کێتی توشی هستریا کردووه هه‌ر ئه‌ندامێکیان که هه‌ڵوێست و قسه‌ی نه‌بێت ،گومانیان لێی هه‌یه.بۆنموونه ئه‌گه‌ر چاوێکی خێرا بخشێنین به‌م ماوه‌یه‌ی سایتی چاودێردا به‌ته‌واوی بۆمان روون ئه‌بێته‌وه.ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که ئێستا له‌و سایته‌دا ده‌ر ئه‌که‌ون ،خه‌ڵکانێکی فه‌رامۆش کرابوون له‌ناو خه‌ڵک و سه‌رکردایه‌تیدا،بۆ ئه‌وه‌ی گومانیان له‌سه‌ر لاببرێت ناچارن جار جار ده‌رکه‌ون،ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر کادرێکی پله نزمیش بن. بۆیه له‌کۆتایدا ئه‌مه‌وێت پرسیارێک ئاراسته‌ی ئه‌و که‌سانه بکه‌م که یه‌کێتی به پارتێکی دیموکراتی و،نیمچه به‌ره‌ی ئه‌زانن ئایا له‌دوای ئه‌م کرده‌وانه‌ی یه‌کێتی هیچ ?گۆڕانێک به‌سه‌ر بۆچوونه‌کانیانا دێت
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست