دەرچووانی پەیمانگای مامۆستایانی رانیە خۆپێشاندانیان كرد

Monday, 23/11/2009, 12:00

1478 بینراوە


سەدان دەرچووی پەیمانگای مامۆستایانی ڕانیە ئەمڕۆ خۆپیشاندانێكیان بۆ بەردەم پەرلەمانی كوردستان ئەنجامداو داوایانكرد كە لەسەر میلاكی وەزارەتی پەروەردە دابمەزرێن خوێندكاران ڕایانگەیاند كە دەرچووانی‌ سالانی 2008 - 2009 چەندین جار داوامان لە پەروەردی‌ رانیەو قەڵادزێ‌ كردووە وەك مامۆستا دابمەزرێین بەڵام هیچ وەڵامێكیان نەبووە. دوای‌ چەندین ڕێپێوان پەرلەمان چوار مانگ لەمەوبەر پێی‌ راگەیاندین كە داواكارییەكانمان ئاراستەی‌ لایەنی‌ پەیوەندیدار دەكا بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێكمان دەست نەكەوتووە. هەروەها سەر سوڕمانی خۆیان بۆ دامەزراندنی‌ 26 لە دەرچووانی‌ پەیمانگاكە دەربڕی كە لە لایەن بەرپرسانەوە بە پشتگیری نایاسایی دامەزنێنراون. لەسەرەتای دەستپێكردنی خوێندنەووە لەزۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگاكان لەدژی دانەمەزراندنیان ڕژانە سەرشەقامەكان و ناڕەزاییان دەربڕی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە