ئایا جەلال و تاقمەكەى لە پلنیۆمدا دەگۆڕێن

Tuesday, 13/10/2009, 12:00

1546 بینراوە


كاتێك عومەر فەتاح لابرا وعیماد ئەحمەدیان هێنایە شوێنى برادەرێك ووتى: كاكە ئەمیش بڕێك خەڵك دەوڵەمەند دەكات و دەڕوات، پاش ماوەیەك قسەكەى هاتە دى و دەستى كرد بە دەبەش كردنى ئۆتۆمبێلى گران بەها بۆ ئەو كەسانەى كە غەرق كراون لە موچەى باش و ئیمتیازاتدا، ئەمە هەر وا دەڕوات، بەهەر حاڵ تاڵەبانى كاتێك لەگەڵ كەسانى بێ دەسەڵاتدا دانیشێت ئەگەر كادرى حزبەكەى خۆیشى بن كارێكى وایان پێ دەكات كەس نەوێرێت قسە بكات، تا بتوانێت ئیهانەیان دەكات، هەندێك جار بە گۆچان داركاریشیان دەكات، بۆیە كەس ناوێرێت هیچ بڵێت، شتى ئەوتۆشیان بۆ ناكات، بەڵام لە دزینى سامانى گشتیدا مخەوەلیان دەكات، هەركامیان فرە ناوى بە دزو گەندەڵ دەربچێت ئەوە پۆستى باشتریشى پێ دەدرێت، بەڵام ئەگەر لە گەڵ خەڵكى دەسەڵاتداردا دانیشێت ئەوە دەبێتە قەترەیەك ئاوو واز لە نەتەوەى خۆى و ئایینى و هەموو شتێكى خۆى و ملەتەكەى دێنێت و لە نوكى قۆندەرەوە ماچدەكات تا دەگاتە تەوقى سەر، ئەمەو تاڵەبانى سیاسەتى قەپەشۆفڵ و كەوچكە چایشى هەیە، بۆ هەندێك كەس كە خزمەتى سیاسەتى بكات بە قەپەشۆفڵ بۆى تێ دەكات، بەڵام لەمەملەكەتەكەى تاڵەبانیدا زۆربەى ئەو خەڵكە بڕى كەوچكە چاییەكى بەر ناكەوێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە