مەردان چاوشینى بەرپرسى مەڵبەندی دەربەندیخان خەریكى چیە .....

Tuesday, 15/09/2009, 12:00

1869 بینراوە


لەدواى ئەوەى لیستى كوردستانى بەتایبەت یەكێتى لە شارى دەربەندیخان تووشى شكستێكى ئێجگار گەورە هات هەربۆیە زوو سەرانى یەكێتى كەوتنە چاكسازى حمە قاشتى لێپرسراوى مەڵبەندى دەرەبندیخانیان لابرد و لە جێگەى ئەو مەردان چاوشینى شكست خواردووى كفریان هێنا. لە سەرەتادا . دوو سێ رۆژ بارەگاى مەڵبەند هەندیك قەرەباڵغ بوو . خەڵك دەهات بۆ پیرۆز بایى . ئەوەشى دەهات زۆر بەى خەڵكى گۆڕان بوو . بەڵام وردە وردە موشتەرى مەڵبەند كەم بووەوە . ئیتر مەردان بەخۆى سەیارەكانى كەوتە فرت و جرت بەكەمپى خوار و ئەملا و ئەولا. ئەوە بوو شوێنێكى گەشتوگوزارى داگیر كردووە . لە گەڵ مستەفاى بەرپرسى دارایی . هەر خەریكى دەعوەت و كردننو شتى لابەلان . لەبەر ئەوەى هیچ كەس لایان لێى ناكاتەوە . بۆیە مەردان ناتوانێت ناو مەڵبەندەكەى خۆى كۆنترۆڵ بكات ئیتر چۆن ئەتوانێت خەڵكى گۆڕان خوازى دەربەن پەشیمان كاتەوە . لەبەرئەوەى هەموو ڕۆژێك هەموو زانیاری و كۆبوونەوەكانى مەردان لاى گۆڕانە . بۆیە هیچى پێ ناكرێت . بۆیە لە چەند ڕۆژى داهاتوودا چاوەڕوانى هەواڵى گەرمى ناو مەڵبەندى دەربەندیخان بن . بزانن مەردان چى دەكات و خەریكى چیە .بەچیەوە خەریكە لەدەربەندیخان .چاوەڕێبن...
كادرێكى مەڵبەندى دەربەندیخان .
تێبینى " فۆتۆ لە سایتى رۆژنامەى زەنگ وەرگیراوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە