داواكاریەك لە یەكێتی دیموكراتیخوازانی كوردستانەوە

Saturday, 14/01/2012, 12:00

1330 بینراوە




 
جەماوەری دیموكراتخواز
كۆمەلانی خەڵكی كوردستان
بزووتنەوەی دیموكراسیخوازان لەمەودای كاری حزبی خۆیدا لەساڵانی رابردوودا شانازی بە خەباتی دیموكراتیانەی خۆی دەكات لەپێناو بەدەست هێنانی مافە نەتەوەیی و نیشتمانی و دیموكراتیزەكردنی كۆمەڵگەی كوردی. وەشانازی بەو تێكۆشەرانەوە دەكات كە لەماوەی (18) ساڵەی خەباتی دیموكراسیخوازاندا بەشداربوون. بەڵام بەهۆی ئەو كێشەو مل ملانیە نا تەندروستیەی ماوەی چەند ساڵێك بوو چەند كەسێكی نادیموكراتخواز هێنابوویانە ناوریزەكانی دیموكراسیخوازانەوە هەندێك كادرو ئەندامی دڵسۆز ریزەكانی دیموكراسیخوازانیان بەجێ یەشت و پەیوەندیان بەهیچ گروپ ولایەنیكەوە نەكردووە لەماڵی خۆیان دانیشتوون. ئێمە لەسەركردایەتی یەكێتی دیموكراتیخوازانی كوردستان داوا لەسەرجەم ئەو كادرە دڵسۆزانە دەكەین كەبەهۆی تاكرەوی و پاوانخوازی ئەو چەند كەسەی ببونە كێشە بۆ دیموكراسیخوازان دەست بەرداری دیموكراسیخوازان بوون پەیوەندیمان پێوە بكەنەوە بۆ برەو دان بە كارو چالاكی خۆیان لەناو ریزەكانی یەكێتی دیموكراتیخوازانی كوردستان،دوای لێ سەندنەوەی مۆڵەت لەبزووتنەوەی دیموكراسیخوازان سەركردایەتی كاتی بەپێویستی زانی خۆی رێكخاتەوە بەناوی یەكێتی دیموكراتیخوازانی كوردستان بەهەمان بەرنامەو پەیرەوە كۆنفراسی(3) دیموكراسیخوازان كەساڵی 2003 بەستی لەسلێمانی لەو كاتەدا بەرێز بەهادین نوری سكرتێری بزووتنەوەكەمابوو تا بەستنی كۆنگرە یان كۆنفرانسێك بۆ پێدا چوونەوە بە كارەكانماندا بەبەشتداری ئێوەی دڵسۆزی دیموكراتیخوازان بۆ هاتنەوە ناو گۆرەپانی سیاسی كوردستان بەگروتینێكی نوێوە لە ژێر دروشمی دیموكراسیەت و دەسەڵاتی یاساو مافی مرۆڤ ، دەبا هەمووان لەژێر چەتری یەكێتی دیموكراتیخوازاندا كۆبینەوەونێوماڵی خۆمان رێكخەینەوەو بچینەوە سەر ئەو رێگە راستەی كە لەساڵانی نەوەدەكاندا كارمان بۆ دەكرد تا بگەینە مەنزڵی خۆمان بەشێوازێكی تەندروست بتوانین كار بكەین بۆ بەدەست هێنانی مافە نەتەوەیی و نیشتمانیەكانمان..

سەركەوتوو بێت خەباتی نەپساوەی دیموكراتیخوازان لەپێناو بەدەست هێنانی سەرجەم مافە كانی گەلەكەمان.



یەكێتی دیموكراتیخوازانی كوردستان
14/1/2012 سلێمانی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە