بەرهەم ساڵح بەسەر سامانێکی تردا کەوت!

Thursday, 07/02/2013, 12:00

1398 بینراوە


ئەو زەوییە زۆرەی " بەرهەم ساڵح" و دەسەڵاتداران، که‌ لە مێرگەپان داگیریان کردووە کانی نەوتی تێدایە . بەرپرسانی یەکێتی هەر لە هێرۆی برایم ئەحمەدەوە تا عیماد ئەحمەد و بەرهەم ساڵح و چەندی تر لەبەرپرسەکان دۆڵی شەدەڵە و بەختۆخەیان داگیرکردووە، پاش ئەوەی چەند کۆمپانیایەکی ئەمەریکی هاتن و گەران بەدوای کانزاکانی ژێر خاکە داگیر کراوەکەماندا، ئەوەتانێ نەوتێکی زۆریان دۆزیوەتەوە و بەتەمان دەست بەدەرهێنانی بکەن. ئەوەی شایەنی باسکردنە ئەمانە بێ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ پرسی خەڵک و یان بیر لە نەوەی داهاتوو یان پرسی ژینگە بکەن خۆیان حاکم و بڕیار دەرن . بۆیە دەبێ خەڵکی کوردستان ئەو پاشا گەردانییە بوەستێنێت و نەیەڵێت ئەم مافیایانە لەوە زیاتر ژێرخانی ئەو ووڵاتە هەراج بکەن .
لەکاتێکدا بەرهەم ساڵح لەهەموو دەرکەوتنێکدا خۆی بەکەسێکی شەریف و دەست پاک دەداتە قەڵەم لەم ڕۆژانەدا ووتبووی ، هەر که‌ زانیم ئەم شاخ و داخە پڕێتی لەخێر و بەرەکەت بۆ یە ئەو هەموو دۆنمەزەویەم داواکرد لەمامی گەورەمان .
دەسەڵاتی کوردی ، پێکهاتەیەکی هێندە قێزەوندە لەباشوردا گەلێکیان لەهەموو بەها و جوانیەک ڕووتکردۆتەوە، گەلێکیان وا ئیفلیج کردوە لەهەموو ماڵێکدا چەندین کەسی ته‌مه‌ڵ و بێکارو خانەنشینکراویان دامەزراندوە. بۆیە کەسێک نابینیت لەخەمی سبەینێدا بێت . ژینگەیەکی پڕ فڕوفێڵ و دوودڵی و بێهیوای و گومان تاک بەتاکی کۆمەڵی گرتۆتەوە ، ڕق و قینە لەهەر بستێکی ئەم ووڵاتەدا کۆبۆتەوە ، بەگومانەوە ووتووێژ لەسەر مرۆڤبونمان دەکەین . وای لێ هاتووە هەواڵێ خۆکوژی مرۆڤە بەساڵچۆکانمان لەگەنجەکانمان زۆر تر دێبە بەرگوێ . ئەوەتانێ باوکەکان منداڵەکانیان لەهەژاریدا فڕێ دەدەن ، دایکەکان دەست لە ئابڕووی خۆیان دەشۆن ، بەرپرسانیش کچی فلیپینی و ئاسیاوەی بۆ خزمەتی خانو بەرەکانیان بەکرێ دەگرن. بەرهەم ساڵحەکانیش بەپشتیوانی هێزە پیسخۆره‌که‌ی زرێڤان و دژە تیرۆر و دەزگا سیخوڕێکان نیشتمان هەراج دەکەن . ئەو نیشیتمانەی کە بە گەنجی جێیان هێشت و لەسایەی ڕژێمی بەعس و ئێستاش بەپیری هەراجی دەکەن . بۆیە ئێمە لە سبەینێی نەوەکانمان دەترسین ، دەبا باوک و دایکێکی بەئەمەک بین و نەیەڵین لەوە زیاتر ئەم سەرە بەتاڵانە بەو ئاقارەماندا بەرن .

با نه‌هێڵین لە بەردەمی کامێرای تێڤێکانەوە خۆیانمان وەک پیاوێکی خاوێن و ئاینیی بۆ نمایش بکەن و لەناخیشدا نیشتمان بەدۆزەخ کراوەی بەجێ دەهێڵن . ماوەیەکی تر وای لێدێت بە پاساپۆرتیش ناتوانین بەشەدەڵەدا گوزەر بکەین، بەعسییه‌کان شەقامی شەست مەتری سلێمانیان کردبووه‌ زیندانێکی گەورە ، سەرکردە داوێنپیس و چڵکنەکانیش بەتەلبەند کردنی شاخ و داخ و حیمایەی نەخوێندەوار و داماو زیندانێکیان بۆ دروست کردووین.
لەم ڕۆژانەدا بەکۆڵانێکدا ڕۆیشتم چەند ئۆتۆمۆبێلێکی بەرپرسێکی لێبوو دوو کوڕی پاک و تەمیز و لوسکەلە هاتن بمپشکنن ووتیان ئەوە بۆ دووجار بە بەردەم ئەم ئۆتۆمۆبێڵانەدا دێیت؟ ووتم بۆچی خۆ ناچێتە ئاو ئه‌گه‌ر سەیری بکەم! ووتیان ئەوە هی " ئەرسەلان بایزە" ووتم بۆ ماڵی هاتوە و بۆ ئەم گەڕه‌کە؟ ووتیان نا میوانی ماڵێکە .
ئاها خێردارە. ژیان چەند سەیرە؟ بەرپرسەکان چۆن هەموو شتێکیان بۆ دەچێتە سەر لە ناو میللەتێکی تێکشکاو و خەوتو دەرۆزەکەردا . بۆیە چەند ساڵی تر نابات باشوری کوردستان دەبێتە بیابانەکانی سعودییە، ئەگەر ئەم حاکمانە هەروا لەسەر ئەم کار و خیانه‌تانه‌یان بەردەوام بن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە