بیست ویه‌ک ساڵه من قیبله م

Friday, 20/03/2009, 12:00

1739 بینراوە











بیست و یه ک ساڵ به سه ر عو مری مندا ده‌ ڕوا

جه سته م زامه
ده‌ مم دوراو
بۆ چی له من ناپر سنه وه‌ ؟
من بووم به عه ساكه ی عیساو
به هۆی ناوی ئه وینمه وه‌
هه ر هه مووتان هه ستانه وه‌
بووم به سیمبۆڵی نه ورۆزو
من له ناخا ڕه‌ ش بوومه وه‌
ئاخ که ی ئه بێ؟
ئه م به هاری کو شنده‌ یه
له ناخی مندا سه وز بێ و
لق و پۆپی خۆ شه ویستیم
بنوسنه وه‌

چاوتان تانه ی سه ر چاومه و
بیست و یه ک ساڵی پڕ خه مه
له ناو ڕۆحما خۆی مات داوه‌
که ی ئاو‌ڕێک له چاویلکه ی
نه بینینتان ئه ده‌ نه وه
خۆ من قیبله ی هه رچی گازی
ژه‌ هراوی بووم
بۆچی نوێژی شانزه‌ ی سێتان
به ره‌و قیبله م دانابه سترێ
هه رچی گوڵی باخی منه
سوتاو سوتاو بێناز که وتووه
ئه ی نابینن کلی چاوی که نیله تان
له ڕۆحی من ده‌ ر هاتووه‌
بیست و یه ک ساڵی پڕ خه مه
بووم به سیمبۆڵی نه ورۆزو
من له ناخا ڕه‌ ش بوومه وه‌
ساڵانێکه چاوم چاوه‌ ڕێی چاوی ئێوه‌یه
ڕۆحم تامه زرۆی ماچی دڵتانه و هه ر چاوه‌ڕێیه
هه ر چاوه‌ڕێیه ده‌ستێکی جوانی به باڵای مندا بهێننه وه‌
عنه ب و گووڵان کانی و چه می من سه وز که نه وه‌
به ڵام هه ر نه مدی بێشکه ی لای لایه ی سا واکه ی
عو مه ر
بۆ منداڵانی ئه م ده‌ڤه ره‌ ی من دروست که نه وه
بیست و یه ک ساڵی پڕ خه مه
بووم به سیمبۆڵی نه ورۆزو
من له ناخا ڕه‌ش بوومه وه‌
‌ ئا خر که ی دێن ئاوی چاوی دایکا نی من
له جێی زمزم
ئه که ن به دیاری سه فه رتان
له کۆ بوو‌نه وه‌ی باڵای به غدادا
ئه ی ده‌ ن له به رگ و عه گالی سه رتان
هه ر چاوه‌ ڕوانم له گه وره‌ پیاوێک، خه م خۆرێکم بێ
پێنج هه زار ڕۆحم پێ بداته وه‌
ده‌ هه زارپێڵاوبه ناوچه وانی
باڵای عروبه و گه نده‌ ڵکارنا هه ڵبداته وه‌
به ڵام هه ر نه مدی ...
ئه وه‌ی که من دیم بۆ ئه بێ وابێ؟
هه رچی ته لاری خوای گه نده‌ ڵی یه
له سه ر دڵی من دروست کرابێ
بۆچی هه ر ئه بێ ڕه‌ زو باخی من
بۆ خانمی سیاسی پیاوه‌ باشه کان
زه‌ڵم و تانجه رۆی لێ نه بڕا بێ؟
بۆ چی هه ر ئه بێ جگه ر گۆشه ی من
ببنه باخه وان له ماڵی پاشای سیاسه ت نه زان و
گه نده‌ ڵکا رانا........
بیست و یه ک ساڵ به سه ر عومری مندا ده‌ڕوا
جه سته م زامه
ده‌مم دوراو
بۆچی له من ناپرسنه وه ؟


.... سوید



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە