درۆكانى یەكێتى سنورى بەزاندوە

Saturday, 13/04/2013, 12:00

1631 بینراوە








چۆن قوتابخانەكەى بارزانى لێوان لێو بوو لە خیانەت , قوتابخانەكەى تاڵەبانیش لێوان لێوە لە درۆ كردن , باسى شتەكانى تر ناكەم , لە دواى نەخۆش كەوتنى تاڵەبانى و لێدانى جەڵتەى دەماغ و ناردنى بۆ ئەڵمانیا , لەو ڕۆژەوە هەتا ئێستا لە بەچكە جەلالیەكانەوە ڕۆژانە جۆرە ها درۆ دەبیستین و هەر یەكەشى قسەیەك دەكات كە ناچێتە ئەقڵى هیچ كەسێكەوە .
ئەوەى سەیرە لاى یەكێتیەكان ئەوەندە ترسنۆكن ئەگەر ڕۆژێك ناوى تالڵەبانى نەهێنن وا ئەزانن گورگ ئەیان خوات , ئەوەتا بە مردوەیش وازى لێ ناهێنن و وەكو خێوەكە بەردەوام واى نیشان خەڵك و ئەندامەكانى خۆیانى ئەدەن كە تاڵەبانى زۆر باشە و هیچ كێشەیەكى تەندروستى نیە .
 من ناهەقیان ناگرم چونكە تاڵەبانى واى پەروەردە كردون ئەگەر خۆى نەبێت ئەوانە بەرگەى هەڵامەتێك ناگرن , بۆیە هەتا ئێستا هەر ئەیانەوێت بە تاڵەبانى خەڵك بترسێنن , لەو خەیاڵ پڵاویە ى ئەو بەچكە جەلالیانە , ترس لە خۆیان , ترس لە حیزبەكەیان , ترس لە دەستكەوت و دزى و گەندەڵیەكانیان واى كردوە بەردەوام پێمان بڵێن تاڵەبانى و سێبەرەكەى هەڕەشەمان لێ دەكات , بۆیە ناو ناوە كەسێك لە ئەقلأ بچوكەكان دێتە سەر شاشەكان و دەڵێت تاڵەبانى تەندروستى زۆر باشە, ڕۆژێك ووتیان دەى ئەم مانگە دێتە , ئەوە دوو دەى مانگك هات هەر نەهاتەوە , دواى ووتیان هەڤدەى مانگ دێتەوە , ئەویش نەبوو , یەكێك خەریك بوو تەڵاقى ئەخوارد ئەیوت تاڵەبانى تەندروستى زۆر باشە و بە سێ زمان قسە ئەكات , دوایى ووتیان تاڵەبانى بۆ نەورۆز پەیامى ئەبێت ئەویش نەبوو , دوایى ووتیان تاڵەبانى قسە دەكات و وەرزش دەكات و خەڵك دەناسێتەوە و تەوقەمان لە گەڵ دەكات , ئەمەش درۆ بوو دوا درۆى ئەم جەلالیانە ئەوەیە كە فەرید ئەسەسەر د ووتى جەنابى مام جەلال ئەخوێنێتەوە و داواى كردوە ڕۆژنامەى حیزبەكەى بۆ بهێنن ولەو ڕۆژەوە جەڵتە لێى داوە هەتا قسەكەى ئەسەسەرد هەموو ژمارەكانى بۆ بەرن , ئەمە تازە ترین درۆى جەلالیەكانە كە بە بۆنەى نزیك بونەوەى هەڵبژاردنەوە بڵاویان كردوە .
من ئەوەندەى بزانم ئەوەى توشى جەڵتەى دەماغ دەبێت جارێكى تر زیندوو نابێتەوە , جا تاڵەبانیەك قسە بكات و وەرزش بكات و نان بخوات و بەسێ زمان قسە بكات و داواى كوردستانى نوێ درۆنامەى حیزبەكەى بكات ئەى كەواتە بۆ نایەتەوە بۆ كوردستان و بچێتەوە بۆ بەغداد , یان ئەمانە زۆر دورن لە ڕاستیەوە چونكە درۆ دواى مردوو ئەكرێ , جا ئێوە لەو بڕوایەدان ئەگەر تاڵەبانى یەك جار و تەنها یەك جاریش چاوى بتروكانایە سەدان و جارو شەوانە سەدان جار نیشان ئەدرا .
من لە كاروبارى تەندروستى نازانم , بەڵام زۆرم بینیوە لەوانەى وەكو تاڵەبانى دووچارى هەمان جەڵتە بوون هەڵنەستاونەتەوە , ئەگەر نەشمردبن بە قوربانى مردن بوون , تەنها پارچەیەك تەختە و بە كۆمەڵیچك جیهاز كار دەكات و هیچى تر تا مردنى , تاڵەبانیش ئێستا لە ئەڵمانیایە و بە هەمان شێوە بە كۆمەڵێك جیهاز كار دەكات , ئەگەر مابێت , چونكە تا ئێستا كەس نازانێ وەكو مریشكى بەرازیلى لە موجومیدەدایەیان لە سەر قەرەوێڵەیەك كەوتوە و هەناسەش بە جیهاز دەدات , ئەوان ئەگەر ڕاست ئەكەن لە باتى ئەوەى كوردستانى نویێ بۆ ئەبەن , با یەك جار بۆ درۆو ڕاستى نیشانى بدەن , دەى ئەگەر ڕاست دەكەن با بە سێ زمان نا با بە یەك زمان یان تەنها بە ئیشارەت جوڵەیەك بكات ,

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە