بەرێز مامۆستایانی ئاینی مەڵاو ئامۆژگارانی هەولێر تکایە

Friday, 25/02/2011, 12:00

1496 بینراوە


ئێوە بەردەوامن و بەردەوام بوینە لە روو بە رووبونەوەی گەندەڵ و گەندەڵ کاران  ئێوە رۆژانێک خراپە و گەندەڵی و تاوانی دەسەڵاتان بۆ ئێمە بەسا دەکرد کە کەس نەدەوێرا سەیری  پارتی و دەسەڵات دارانی هەولێر بکات دەست خۆش بۆ ئێوە  پەیامی ئێمەی گەنج وەک گرووپێک لە مزگەورەکانەوە یەیانی چاوەرێی مەوقیفی ئێوەین
بەرێز مامۆستا مەسعود کانی کوردەیی خۆت باش ئەوەدەزانیت کە جەماوەرت لە هەولێر زۆر لە هی پارتی زۆرتر ە وە خەڵکێکی زۆر پشتیوانتن و گوێرایەلتن تکایە تکایە خەلكی مەرەنجێنە و داوی راگەیاندنەکانی پارتی قبوول نەکەیت کەوا ئەم شەو داوایان لە مەلاکان کرد کەوا بەخەلك رابگەینن خۆپیشاندان نەکەن
تەنها ئەوەندەش نا بەڵکوو ئێمە داوامان وایە جەنابیشتا بە شێوەیەکی هێمنانە بێنە رێزی پێشەوەی خۆپیشاندانەکە  به‌ڵکو خەڵک ئامۆژگاری بکەیت کە خۆپیشاندانەکە نەشێوێنن چونکە پارتی ئەوەی دەوێت ببێتە هەرا و بارگرژی بۆ ئەوەی هەنجەتی بەدەست بێت خەڵک بگرێت و ئازاری خەڵک بدات، بەشدریت و هەموو مامۆستایانی تر بەرگری کردنە لە حەق و مافی خەڵک کە ئەماش فەرمانی خودایە زۆر ئومێدمان بە تۆیە و پشتمان بە خودا قایمە
گروپی مزگەوتەکان گرووپی بەرگری کردن لەحەق و نەهێشتنی فەساد و گەندەڵی
سەرکەوتن بۆ داواکاریەکانی میلەت رووخان و ریسوایی بۆ دژی میلەت و گەندەل و فەساد کاری
2011/ 2 / 24

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە