ئا زا دی و خێمه سوتاندن ی به رزانی و تا له بانی!

Sunday, 06/03/2011, 12:00

1157 بینراوە






هێشتا بۆن و به رامی ئه و خێمه سووتانه سه رای ئا زادی سلێمانی، له ئا سمانی ئه و ناوچه یه هه ستی پێده كرێت هه رچه نده ئێسته له جێگه كه یان ئا زایا نه پاره كۆكرایه وه بۆ كڕینی خێمه و ده ست كرایه وه به چالاكی، به ڵام بۆنی زۆڵم و نا هه قی و نا عه داله تی زیاتر به ئا سمانی ئه و ناوچه یه ده بینی.....
بۆیه پێم وایه ئه گه ر ویستت له و ئا زادیه ی كه ده سه ڵات بانگه شه ی بۆ ده كات و ده ڵێت ئه م دیموكراسی و ئا زا دیه ی كوردتسان ده بێت ره نگ بداته وه له عێراق و ئه وانیش ده توانن ئیستیفاده با شی لێ بكه ن.بڕۆ و سه ردانه سه رای ئا زادی بكه له سلێمانی تاكو ئه و مه كرمه یه ی ده سه ڵاتی خۆماڵی كوردی پێی به خشیوین و منه تیش ده كات به سه رماندا ، قه ت دوژمنه كان پێی نه داوین.

ئه و ئا زادیه ی كه ده سه ڵاتی كوردی پێی داوین به جه ماوه ر ده ڵێت ؛

1- ئه گه ر تۆ مانگرتنی هێمنانه ت گرت من كه ره سه و پێداویستی مانگرتنه كه ت ئه سوتێنم.

2- ئه گه ر تۆ ویستت به مۆسقاو شانۆگه ری و گۆرانی هه ڵوێست بنوێنی ئه وه ئێمه گیتاره كانتان به لووله ی تفه نگه كانمان تێكو پێك ده ده ین و ئه گه ر ویستت به قسه و نوكته ی خۆش هه ڵوێست هه بێت ئه وا ئێمه به جنێوو هه ڕه شه و چاو سووركردنه وه لێتان تێكده ده ین.

3-ئه گه ر گوڵتان تێگرتین ئه وه ئێمه به ردتان تێده گرین.

4- ئه گه ر به ردمان تێبگرن ئه وا ئێمه فیشه كتان تێده گرین.

5-ئه گه ر هاتوو چارتان نه ماو ویستان ئێوه ش فیشه ك به كار بهێنن ، ئه وا دڵنیا بن ئێمه چه كی كیمیا وی به كار ده هێنین. هه ر وه ك چۆن سه دامی مامۆستامان كاتی خۆی به كاری هێنا به رامبه رتان.
6- ئه گه ر هه وڵی ئه وه بده ن خه ڵكی شارو شارۆچكه كانی تری كوردستان بخه نه بازنه ی خۆپیشانه كانه وه ، ئه وه دڵنیا بن ئێمه ش تورك و فارس و عه ره بتان بۆ دێنین..!!!ئه گه ر سه رنج بده ن ئێسته هێزێكی عه ره به كانی عێراق له كه لارو ناوچه كانت تری گه رمیانن وله چه مچه ماڵ و بازیانیش بینراون، ئه مه وه كو هه نگاوی یه كه م.

به عسیه كانیش زۆر با ش له بیرمه هه میشه ئه یا ن ووت (شیمال حه بیب) زۆر یش له نێو شاره كانی كوردستان خۆشه ویستی خۆی بۆ شاری سلێمانی پیشان ده دا...ئه و سه رده مه با ش تێده گه یشتین هه ر كاتێك پێداگری سۆزی بۆ سلێمانی ده ربریایه ده مانزانی نیازێكی گڵاوی هه یه بۆ ئه م شاره..!!!

ئه گه ر به دیقه ت سه یری بكه ن هه مان ئه شكالیه ت و سیناریۆ له فایل داره كانی ئه مرۆی كوردستانیش به دی ده كرێت...چه ند ساتێك نابێت مه سعود به رازنیش خۆشه ویست خۆی بۆ ده ر بڕین و سۆزداری خۆی نیشا ن دا، من له نوسینێكمدا هۆشداریم دا كه پیلانێكی گڵاو به رێوه یه...ئه وه بووله گه ڵ شێخ جه لال تا له بانه ئا مۆزای كه هه ردوو شێخن و شێخیش هه میشه خۆیان به ئا مۆزای یه كتر ده زانن ئه گه ر له هه ر شوێنێكی ئه م سه ر زه مینه بن...له سه ر ئه و په نده ی ده ڵێت (خزم گۆشتیشت بخوا ت ئێسكت ده هێڵێته وه) بۆیه هه ر كاتێك ئه م دوو ئا مۆزایه كه لێیان ده قه ومێت به هه نای یه كتره وه ده چن.له بیرتان نه چێت سه دامیش خۆی گه یانده وه مێخه مبه ر و له سه ر ئه م بنه مایه ئه ویش شێخ ده رچوو..بۆیه ئه م سێ زاته هه می‌شه سه یر بكه یت خه لكیان به كوشت داوه و به ڵام له گه ڵ یه كتر باوك و برا بوون...تا كو كار گه یشته ئێعدام كردنی سه دام حسێن ، تا ڵه بانی هه ر وه ك چۆن مامۆستای به ها نه یه خۆی له وه دزیه وه كه ئێمزای كوشتنی سه دام بكات و مه سعودیش بێ ده نگی هه ڵبژارد...بیرتان بێنمه وه كاتێك پیلان دانرا بۆ گرتنی نزار خه زره جیش كه وه زیری به رگری عێرا ق بوو كاتی سه دام كه ئه ویش هه ر له شێخه و ئا مۆزای ئه مانه به گوێره ی یا سای شێخا یه تی ، بۆیه كه وتنه پاكانه بۆی تاكو ده ست گیر نه كرێت...ئه گه ر دیقه ت به ن ئه و تانباره گه و ره یه هه نووكه ش له دوبه ی و ئیمارات ژیان به ئا را می به سه ر ده بات...زۆرن نموونه ی ئه و شێخا نه ، عێزه ت دوری جێگری سه دامیش یه كێكی تره له و كه سانه ......

ئه گه ر سه رنجتان دابێت سه ره تا مه سعود به شه رمه وه هاته سه ر شاشه ی ته له فزیۆنه كه یان و به هه نا سه سواری لێدوانێكی 3 ده قه یی دا، به ڵام دوای ئه وه ی تا ڵه بانی گه یشته خزمه تی و به ڵێنی پێدا و دوای چاو پێكه وتنی مه سعودو تا ڵه بانی،مه سعود ئه م جا ره لێدوانێكی تری داو كه مێك به جورئه ته وه قسه ی كرد.

هه میشه خه ڵكی دڵسۆزو ئه وانه ی له م دوو كه سایه تیه وه نزیك بوون، پێیان وایه تاكو ده سه ڵات له ده ست ئه م دووانه ده رنه هێنرێت ، یان یه كێك له م دوو زاته له ناو نه چن ئه وا زۆر ئه سته مه بتوانرێت ئه و كۆمه ڵگایه هه ناسه یه كی ئا زادی بدات..
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە