كاك كۆسرەت خەرمانى خەباتمان بپارێزن

Sunday, 13/09/2009, 12:00

1584 بینراوە


مەبەستى سەرەكى لەم نوسسینە دوو لایەنە ، یەكەمیان دەستخستنەسەر خاڵێكى یەكجار لاواز و نامۆ كە چەندەها ساڵە جەماوەرى یەكێتى هیلاك كردوە و بێزاریەكى بەحەد لەدەر لە نێوان ئەندامان ودۆستاندا دروستكردوە ، دووەمیان ئەو خەرمانە زێرینەیە كە پێویستە كاك كۆسرەت پێش هەمو كەس پاراستنى بگرێتە ئەستۆ بەتایبەتى بۆ راگرتنى رێزو حورمەتى هەمو ئازادیخوازێكى گەلەكەمانە و بەتایبەتى ئەندام و لایەنگیرانى خودى یەكێتى . ئەوكاتە چێژى بەرهەمى ئەو خەباتە سەختە دەكەین و بەسەرێكى بەرزەوە دەڵێین ئەوە یەكێتیە ، ئەوە خەرمانى خەباتیەتى ، ئەوە بەرهەمە زێرینەكەیەتى ، بەڵام گەر هاتو ئەو خەرمانە رووى لەكزبونەوە و توانەوەكرد ، ئەو كاتە شەرمەزارى هەمو لایەك دەگرێتەوە و شۆرش و پێشمەرگە و ئازادى دەرۆنە قالبى بێ مەبدەئى و چەواشەكردن وتا رادەیەك یەكترخەڵەتاندن . ئەوەى كە بەدىدەكرێت بەداخەوە تاكو رادەیەك حالەتى دووەم ئەورۆ لەئارادایە ورۆژ بەدواى رۆژ زیاتر تەشەنە دەكات و بێزارى و نارەحەتیەكى زۆرى دروستكردوە . لەروى پەرۆشى وبەرپرسیەتى مێژویى ، بەزەرورم زانى لایەنێك یان هۆیەك بخەمە روو كە بەشێك لەو بێزارییە دروستدەكات و بە شێوەیەكى خراپ كاریگەرى دروست كردوە لەسەر كەسایەتى و ناوى بەرێزكاك كۆسرەت بەتایبەتى ویەكێتیش وەكو حیزب . ئەوەى لێرەدا مەقێەدە ، ئەو كەسانەیە كە لە چواردەورى جەنابى كۆبونەوتەوە و بەناوى ئەوەوە سەدان كارى نەشاز و دەستدرێژى و گەندەڵى دەكەن و لەهیچ شتێك سڵ ناكەن و بەكوردیەكەى بونەتە كەڵەگا بەسەر ئەو میللەتەى كە كاك كۆسرەت بەدرێژایى تەمەنى لەپێناو ئازادی ئەودا تێكۆشاوە .
لەهەموشى قەباحەتر ، ئەو مەسئول و كاربەدەستە زەبەلاحانەیە كە لەلایەن بەرێزیەوە دانراون و بەبێ گەرانەوە بۆ حیزبب و حیسابكردن بۆ هیچ مەبدەئێك ، بەزۆرى زۆردار دەیانچەسپێنێت و دەست واڵایان دەكات بەناو دام و دەزگا حیزبى و حكومیدا بە كەیف و زەوقى خۆیان ئەوە بكەن كە دەیكەن . راستە كە لایەنى دیكە لە نێو یەكێتیدا بەهەمان شێوە هەوڵى داوە خەڵكانى خۆیان بچەسپێنن ، بەڵام ئەو كارە زۆر بەخراپى بەسەریان شكاوەتەوە و دەشكێتەوە ، بۆ نمونە كەكاتى خۆى بەرێز كاك بەرهەم سەرۆكى حكومەت بوو ، لەسەر مەبدەئى خزمایەتى ، برادەرایەتى و گەرەك چییەتى سەدەها كەسى هاوێشتە ناو دام ودەزگاكانەوە ، كە فریان بە جمهوریەتوە نەبو ، و بون بەهۆى كاولكردن و تێشكاندنى ئەو شوێنانەى كەكاریان تێدا دەكرد . باشترین نمونەش هێرش موحەرەمە كەبەرێزى بەبێ هیچ حیساب و كیتابێك ، و بەبێ ئەوەى ناوبراو ناوى لە قوتوى هیچ عەتارێكدا هەبێت ، لە پرێكدا كردى بە سەرۆكى دەزگاى ئاوەدانكردنەوە و دوایش بو بە سەرۆكى دەزگاى كارەبا و ئێستاش سەرۆكى وەبەرهێنانە و لەوەش دەچێت كە هەر بە سەرۆكێتى بمێنێتەوە تاكو قور دەكات بەسەر ئەو یەكێتیەى ، كە تەنها ساتێكی ژیانى بۆ تەرخان نەكردوە . بەڵكو بگرە لەوەش خراپتر لە زەمانى یوئێن ، واتە: مونەزەماتى نەتەوە یەكگرتوەكاندا كە لە كوردستان كاریان دەكرد ، ئیعتیرافى بە حكومەتى هەرێم نەدەكرد و بە سوڵتەى ناوچە ناوى دەبردن چونكە جەنابى سەرۆك ئەو كاتە لەكەلأ یوئێن كارى دەكرد و دڵسۆزى ئەان بوو. ئەوەش كە هەندێك شارەزایى هەبێت دەزانێت سوڵتەى ناوچە لە ناوەندەكانى عالەمى چی دەگرێتەوە . ئەم بەرێزە بو بە سەبەبى تێكشاندن و دواخستنى هەمو پرۆژوكانى ئەو دەزگایانە كەسەرۆكیان بوو ، با شارە حەیاتەكەش بۆخوى داتەپێت ؟؟؟؟ ئەو زەرەرانەى كە كاندیدەكانى بەرێز كاك كۆسرەت زۆر زۆر زیاترن ، چونكە بەرێزى ئێستا دەسەڵاتى گشتی هەیە و هەمو چاكى و خراپیەكان بەلاى جەنابى دەشكێتەوە و یەكێتیش دەبێت بە زەحیەى ئەوەل و ئاخرى ئەم دیاردەیە.
لە پێناو بەرژەوەندى یەكێتى و سەربەرزى بەرێز كاك كۆسرەت ، لە خوارەوە ئاماژە تەنها بە هەندێك لەو گەورە دەسەڵاتدارانەدەكەم ، كە منەتیان بەكەس نیە ، چونكە بەرێز كاك كۆسرەت پشتگیریانە و كەس حەدى نیە دەستیان لێبدات هەرچەندە لیستى ئەوانەى كە زەرەر لە یەكێتى دەدەن زۆر درێژترە ، بەڵام ئەم ناوانە لەسەر زیانى هەمو كەسێكە و سرێكى شاراوە نیە لاى كەس . هیوادارم كە ئەمە سەرەتایەك بێت بۆ ئەوەى بەرێز كاك كۆسرەت ئاورێكى جدى لەدەوروبەرەكەى بداتەوە و ئەو هەورە رەشەمان لێ دورخاتەوە كە روى لەناوچەكە كردوە ، هەردەچەندە ئەم بابەتانەمان پێشتر چەندەها جار باسكردوە ، بەڵام كە بە رەهەند وەرنەگیرا كارەساتەكەى هەڵبژاردنمان بەچاوى خۆمان بینى ، گەر ئەمجارەشیان هەر بێمنەتى بنوێنن ، ئەوا ئێمە گەتمان و ئێوە كردتان و مێژوو حەكەم دەبێت :
- سەعدى پیرە : سیفاتى ئاشكراى ئەم پیاوە ، فایلدار ، گەندەڵ ، درۆزن ، انتیهازى ، داوێن پیس . میّژوى سیاسى لەهیچ كاتێدا پاك نەبوە . لەسەرچەواشەكردن و گێرەشێوەنى راهاتوە و ئەركە سیخوریەكەشى ئەوە بوە كەسانى بەشەخێیەت و لێهاتو لە یەكێتى دورخاتەوە . هەمیشە لەسەر چەند حەبلێك یارى دەكات و لە كاتى خۆیدا بەلاى بەهێزەكەیاندا باى دەداتەوە و گاڵتە بەلاكانى تر دەكات . گەر ئاورێك لە هەڵوێستەكانى لە نێو هەولێردا بدرێتەوە زۆر چاك روندەبێتەوە كەیەكم كەس پشت لەیەكێتى بكات لەكاتى لاوازیدا هەر بەرێزێتى . بەدوریشى مەزانن گەر فایلەكانى لایەنەكانى تر ئاشكرابن ، ناوى ئەم جاش یەكێتیە لەسەروى هەمویەوە دەبێت .
- دڵشاد عبدالرحمان : سیفاتى نالایەقى زۆرى لەنێو جەماوەردا باسدەكرێت ، لەوەى كە كاتى خۆى بەعسى بووە تاكو سڵنەكردنەوە لە دزى . هەر لە یەكەم مانگدا كە كرا بە سەرۆكى دەزگاى نەوت سەروى دەملێون دۆلارى ئاودیوكرد ، خودا دەزانێت بۆ كوێندرێ . ئێستاش كە وەزیرى پەروەردەیە دەیەوێت جلى موەحەد بەپارەیكى گران بفرۆشێت بە تەلەبەى هەژار و بێدەسەڵات ، كە ئەمە هیچ یاسا و زەمیرێكى ئینسانى قبولى ناكات. ئەوەش كە سەیرە وەزارەتى پەروەردە گرنگترین وەزارەتە و هەمیشە بەر كۆنە بەعسیەكان دەكەوێت ؟؟؟ ، لاى كەسیش شاراوە نیە بۆچى وەزعى پەروەردەمان وا داتەپیوە . ئەوەى كە پرسیارە كەسى تر نەبو لە نێو یەكێتى و جەماوەرە دڵسۆزەكەى پشتگیرى بكرێت و ئەو پۆستە گرنگەى بدرێتێ .
- عوسمان شوانى : ئەم دەملوسە ماستاوكەرە ، مەغرورە كە دەیان گەندەڵى لە دام و دەزگاكاندا ئەنجام داوە ، لە كارمەندێكى بچوكەوە ، لەپردا بەرز بووەوە و بەبێ وەستان تاكو پلەى وەزیرى فوىتێكرا .كاتێ لە وەزارەتى مالیە بو ، بۆ چونە پێشەوە و خۆ نزیككردنەوە لە مەنسولەكان پارەى ناشەرعى دەخستە سەر حیسابەكانیان . جگە لە فەوزا و خۆبردنە پێشەوە بە هەمو حیسابێك ، شتى ترى پێ نیە . با ئەندامە دێرینە بە تواناكانى یەكێتیش لەدورەوە بێزارى بنوێنن ، ئێستا هۆتێلێکی له‌ هه‌ولێر به‌ پاره‌ی دزراوی خه‌ڵکی کردۆته‌وه‌ به‌ ناوی هۆتێل (مۆناکۆ)..
- ئاسۆ اسماعیل : چەندەها جاركە باس لە دزى ئەم ئەندازیارە دەكرا ، كەلەهیچ شتێك سڵى نەدەكردوە ، بەرێز .... پشتى دەگرد وبەرزى دەكردەوە ، تاكو واى لێهات لەنێو خەڵكیدا وا باوبو كە دەیان گوت "گەر دەتەوێت بەرزبیتەوە ، دزى بكە " . كاتێكیش كە گیرا و سجن كرا زۆر كەس دڵیان بەوە خۆش بو كە پاكسازى دەستیپێكردوە و دزانى دیكەشى بەدوایەوە دەگیرێن، بەڵام وادەرنەچو ، ئێستا لاىخەڵكی واباوەكە ئەێلا لەسەر ئەو دزیە نەگیراوە . ئەوەتە ئازادیش كرا . ئیتر چۆن خەڵك بێدەنگ دەبێت .
- برهان سەعید سۆفى : ئەم كرمانجە لەو نەوعانەیە كە حەزارەتى بەخۆیەوە نەبینیوە و دونیا تەنها لەكونێكى بچوكەوە دەبینێت . باشە چما وابریارنەبو كە وەزیرەكان لە دەورەیەك زیاتر كاندید نەبن ، باشە ئەدى ئەم بەرێزە لە كابینەى پێشووتر وەزیر نەبو . چى ئبداعێكى لەوێ كرد تاكو نەتوانرێت استغناى لەسەر بكرێت . مانەوەشى تەنها لە قودرەتى   كاك كاك كۆسرەت بوو .
- حاجى مەسیفى : لەتەنیشت ئەم ناوەوە دەبێت بنوسرێت "هەزارخۆزگە بە دز". ئەم زاتە لە خۆیدا بەتەنها دیاردەیەكە بۆخۆى . چونكە هیچ سیفەتێكى تێدا نیە شایانى پشتگیرى بێت ، ئەوانەى سەرەوە ناویان هاتوە هیچ نەبێت شتێكیان تێدایە ، بەڵام ئەم خواپێداوە نە عیلم نەشەهادە نە تێگەشتن نە سەقافەت نە نە ... ، فرى بەدەوڵەتەوە نیە ، كەچى بەهەمو شێوەیەك بەرێز كاك كۆسرەت پشتگیرى دەكات . چەندەها جار بەبریار لە كارەكەى دەركراوە ، و بەناقانونى هێشتا لەسەر كارماوەتەوە . راپۆرتەكانى چاودێرى دارایى لەبەرانبەریدا كاریگەریان نامێنێت ، وەكو خۆى دەڵێت قوەت نیە تەئسیرم لێبكات . گەر خەلك لە ژێرەوە دزى دەكات ئەم بە ئاشكراوە دەیكات و بێزاریەكى زۆرى لەنێو دام ودەزگا حزبى و حكومیەكان دروستكردوە كە هەموشى لەسەر یەكێتى و كاك كاك كۆسرەت حیساب دەكرێت .

دیارە ئەو ناوانەى سەرەوە كارمەندى باڵاى حكومین و لەم نوسینەدا ئاماژە بە ناوى كەس نادراوە ، كە لە نێو حیزبدا كاردەكەن ، چونكە ئەوان پەیوەندى راستەوخۆیان بە بەرژەوەندى گشتییەوە نیە ، كەر زەرەیشیان زیاتر بێت ئەوە عیلاقەى یەحیزبەوە هەیە .
لەكۆتایدا ئەوەندە دەڵێم كە مەناسبى حكومى نابێت داگیربكرێت بەڵكو دەبێت كارمەندى شیاو دواى هەڵسەنگاندنێكى باش بۆ دەستنیشانبكرێت ، وخزمەتكردنى میللەت دەبێت ئامانجى سەرەكى ئەو دامەزراندنە بێت ، نەك بەو شێوەیەى كە ئێستا پەیرەو دەكرێت كە زیاتر لە فەرهودكردن دەچێت و هەر یەكێك كەسى خۆى و خزمى خۆى وپشتى خۆى و كورى گەرەكى خۆى بەپەلە فرێبداتە نێو حكومەت و مەناسیبەكانیان پێداگیردەكات . ئەمە سیاسەتێكى چەوتە و ململانێیەكى نارەوایەو وتەنها و تەنها ئەو حاڵەتەی لێدەكەوێتەوە كە ئەندامانى مەكتەبى سیاسى خۆیان دەڵێن وەزعى یەكێتى خراپە .
جەنابى كاك كاك كۆسرەت كە خاوەن ئەو خەرمانە خەباتەیە و شارەزایى تەواوى لە هەمو گیرو گرفتەكان هەیە ، كلیلى چارەسەركردنى زۆر كێشەى لا دەستدەكەوێت گەر ئاورێكى جدى لە دەوروپشتەكەى بداتەوە . بە هەمان شێوە خزمەتێكى گەورە دەگەیەنێت بە یەكێتى و زۆر كێشەى ئێستا و ئایندە چارەسەردەكات گەر سیاسەتی پاڵاوتن و شیاوى بۆ هەمو ئەوانەى پشتگیریان دەكات پەیرەوبكات . تەنها لە پێناو بەرژەوەندى یەكێتى و خەباتى دێرینمان ئەو تێبینیانە دەخەمە روو . والسلام على من اتبع الهدى ...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە