خەڵكى ڕانیە و لادێكانى كوردستان ئەنفلەوەنزاى باڵندەتان بیرنەچێ ڕیسواى كەن جەلال و لیستەكەى

Friday, 10/07/2009, 12:00

2892 بینراوە


ڕانیە وەك سنوورێكى دیار و بەرچاو وەك یەكێك لەو شارۆچكانەى كەتەواو تەواو پەراوێزخراوە لەلایەن دەسەڵاتەوە و تەنها كاتى هەڵبژاردن و شەڕى ناوخۆ ئەو شارەیان بیر دەكەوێتەوە لەكاتێكدا هەموومان دەزانین چەخماخەى ڕاپەڕین و وەدەرنانى دەسەڵاتى دكتاتۆریانەى بەعس لەم شارەوە دەستى پێ كرد و داى بەهەموو كوردستان كەچى هەموو وەفا و ڕێز و خۆشەویستى جەلال و حكومەت و یەكێتى بۆ ڕانیە و هەزاران لادێیى ڕووخاوى بێ خزمەتگوزارى كوردستان كارەساتێكى ماڵوێران كەرى دروستكراوبوو بەناوى ئەنفلەوەنزاى درۆى باڵندە ، ئەو ئەنفلەوەنزایەیى عومەرفەتاح و محەمەدخۆشناوى كرد بەملیاردێر و لەولاشەوە بەسەدان هەزار پەلاوەریان زیندەبەچاڵ و ئەنفالكرد و هەزاران خێزانى هەژارى كوردیشیان نان بڕاو كرد كەبژێوى و ژیانیان لەسەر ئەو پەلەوەرانە بوو ، دەبووایە خەڵكى ڕانیەى دەروازەى ڕاپەڕین ، ڕانیەیى شەهیدان و ڕاپەڕین بەدروشمى ئەنفلەوەنزاى باڵندە جەلال ڕووى ڕەشە پێشوازیان لێ بكردایە ....
من لێرەوە وەك بچوكێك لەئاست گەورەیى خەڵكى قارەمانى ڕانیە و دەروازەى ڕاپەڕین و هەزاران لادێیى كوردستان ئەڵێم ویژدانتان هەبێت و ئەنفلەوەنزاى درۆى باڵندەتان بیرنەچێت و نەكەن دەنگ بدەن بەلیستى كوردستانى لیستى كارەسات و خیانەت و ماڵوێرانى بۆ ئەو میللەتە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە