کشانەوەی بزووتنەوەی گۆڕان لە هاوپەیمانی ،لە بورکانەی ئەندەنووسیا کاریگەرترە.....!!!!

Friday, 05/11/2010, 12:00

1462 بینراوە


گۆڕان ، وەک بزوتنەوە ئەو حساب و لێکدانەوەییەی بۆ نەدەکرا ، تا ئەو کاتەی ، وەک هێرۆشیما تەقاندییەوە لەگەڵ هاوپەیمانیدا . لێرەدا گۆڕان توانی وەرچەرخانێک لە هەموو هاوکێشە ساغ بووەکان و چەقبەستووەکان و سۆزەکانی هاوپەیمانی دابوویان لە باغا و تاران و ئەنقەرە و ڕیاز بخاتە کەناری نابووتییەوە وەک مار و پەیژە هاوپەیمانی خستە قوورگی هەژدیهاکەوە ، هەر هەموو دەسەڵات هاتنە زمان ،دوور لەو دەریا مەنگی تێیدا خەوتبوون کە باسی هیچ لە یەکێک لە پڕۆژە چاکسازییەکانی گۆڕڕانیان نەدەکرد ، بگرە فرێیان دابووە کەناری ڕەفەی بەرزەکانەوە کە تا کەس دەستی نەیگاتێ. ئێستا هەر بە یەک ئیشارەتی گۆڕان، دەسەڵات ئامادەیە ، پەڕۆی سپی بەرزبکاتەوە بۆ ووتووێژ ؟
گەر بزوتنەوەی گۆڕڕان ڕازی بێت ، من پێم وایە خۆیدەخاتە ، بەردەم شکستێک و پاژگەز بوونەوەیەکیتر لەو سۆزانەی دابووی بە خەڵکی دەنگدەر. جا ئەو کاتە ئەبێت چاوەڕوانی حسابێکی قورس و دژوار بکات لە لایەن جەماهیرەوە.
ئەوەی تایبەتمەندی نوێنەرانی گۆڕانە ، و پێی پەروەردەکراون ، تەنها و تەنها (شەفافییەت و ڕاستگۆییە بە رامبەر جەماوەر)، بەپێچەوانەی ئەو هێزانەی کە چەندەها کار و پڕۆتۆکۆڵی ژێر بە ژێریان هەیە ، وە ئامادەی هەموو سازشێکن تەنها لە بەر ئافەرینێک و دەسکەوتی حیزبی. بۆ نموونە لە خوولی ڕابوردووی پەرلەمانی ئێڕاقدا ،نوێنەرانی کورد دەوامیان کردبوو بە شەفت(لەکام دنییای پەڕلەمانتاریدا ئەمە ڕوویداوە) وە چەندەها فێڵی سیاسیتر . ئەم تۆقینەی دەسەڵات ، تەنها بۆ ئەوەیە ، کە ئۆپۆزۆتسیۆن لاڵ کەن ،تا دەنگیان نەگاتە جەماوەر ، گەر ئۆپۆزۆتسیۆن کارەکانی بە خواست و ویستی ئەوان بوو ،ئەو کاتە لە ئاستیدا دەبن بە سەرتوێژ نەک ماستەکەی.
لەم هەلوومەرجە هەنووکەییەدا گۆڕران دەتوانێت ، ببێت بە نوێنەری ڕاستگۆیانەی ئەوانەی دەنگیان پێداوە و ئەوانەشی
بە سەهوو دانگیان داوە بە هاوپەیمانی کوردوستان. وە بڕوای زیاتری خەڵکی گۆڕرانخواز بگەرێنێیەوە بۆ خۆی وە ئەو سەرمایە جەماهیرییە بپارێزێت بۆ شەرە سیاسییەکانی داهاتوو.
لێرەدا خەڵکی کوردوستان ، دەبێت بپرسێت ، بۆچی گۆڕران لە چاوتروکاندنێکدا، بەم کشانەوەییەی (لە هاوپەیمانی کوردوستان) بوو بە هۆکار و فاکتەری بڕیاردەر لە دۆڕانی پرسەکانی کورد لە بەغا.
باشە لە خوولی بەسەر چوو ، کە گۆڕڕان ناویشی نەبوو ، ئەمان چیان بۆ ناوچە داگیرکراوەکان و سەروەرییەکانی کورد کرد ، لە ١٧% کەی بۆی دەچوون سەد بەشی لە بەر خاتی خۆیان بوو ،(کورد دەڵێت لەبەر خاتری گووڵە گەنمێک ، سەد چۆلەکە ئاو دەخواتەوە). ئەی خۆ ئیسلامییەکانیش لە پەرلەمانی ئێراقی پێشوو لە دەرەوەی (هاوپەیمانی کوردوستان) بوون ، بەڵام بۆ ئەم هاشووهۆشەی لە سەر نەکرا ، تەنانەت بۆ ساتێکیش ناویان نەهاتە نێو ناوان .
ئەزانن بۆ ؟ چونکە ژێر بە ژێر هاوپەیمانی ، ڕێکەوتنیان هەبوو لەگەڵیان ،واتە بێدەنگی ئێوە ، ئەمرکەن چیتان دەوێت بە دۆلاری ئەمریکی حەرام جێبەجێی دەکەین ، ئەوەبوو کردیشیان و کەس ناویانی نەهێنا.
بەڵام ئەمەیان لەگەڵ بزوتنەوەیەکی هاو هزرو ، چاو تێردا پێناکرێت ، کە بە هەموو سەرمایەی ئێڕاقیش دەستەمۆ نابن.
لەوەش زیاتر بۆ ساغی ئەم قسانە، هیچ دووڕوویی و کارێکی ژێربەژێری لە بزوتنەوەی گۆڕراندا پای نییە.

من بۆ شاهێدی مێژوو دەڵێم گەر کێشەی گۆڕان لەگەڵ پارتی و یەکێتی هەڵتەکاندنی ژێرخانی حیزبیان و گۆڕانی ئەخلاقی حیزبیان نە بێت ، ئامادەن بە ملیارەهاش باجەکەی بدەن تەنها بۆ ئەوەی بزوتنەوەی گۆڕران چاو بەستبکەن.
ڕابەڕانی گۆڕڕان لەپێش هەموویانەوە (کاک نەوشیروان) لە ناو یەکێتیدا ، هیچ کێشەی سەروەت و سامانیان نەبووە ، لاپەڕەکانی مێژووی بەڕاست ئەمەیان نووسیوە . ئیتر خەڵکی چاودێر با لەو ڕوانگەی تەسکی خۆیانەوە ڕمڵ لێنەدەن و هەرزانانە بیر نەکەنەوە لە هەڵوێستی گۆڕڕان لە کشانەوەیان لە لیستی هاوپەیمانی کوردوستان.
لە بەیانەکەی بزووتنەوەی گۆڕڕندا هاتووە کە پێشکەشی دەسەڵاتی کردووە وە هیچ کاری لەسەر نەکراوە دەڵێت (وه‌ك هه‌مواركردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆو كاراكردنی په‌رله‌مان‌و به‌دامه‌زراوه‌كردنی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی كوردستان، كه‌ له‌چه‌كداری سه‌ر به‌حیزبه‌وه‌ بكرێنه‌ هێزی نیشتیمانی‌و هه‌روه‌ها رێگرتن له‌كاری حیزبی له‌و دامه‌زراوه‌یه‌و له‌ده‌ستتێوه‌ردانی حیزب له‌داموده‌زگاكانی حكومه‌ت‌و رێكخستنی‌ بودجه‌ی‌ حیزبه‌كان به‌پێی‌ یاساو زامنكردنی ئازادی راده‌ربڕین‌و زۆری دیكه‌ش، كه‌ بۆ هه‌ر یه‌كێكیان فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان، پرۆژه‌یاسای تایبه‌تی پێشكه‌ش كردووه‌.) ،.
ئەمەی گۆڕڕانیش داوای کردووە ، کوردوستان دەخاتە ڕیزی ووڵاتە خاوەن سستێم و یاسا خوازەکان ، من پێم وانییە ، خوازیاربن نیوەی ئەمەش هەموار بکە. بۆیە کارکردن لە دەرەوەی فراکسوێنی کوردستانی ، بۆ گۆڕڕان دەبێتە خاوەنی تۆتۆنۆمی لە بڕیارە چارەنووسسازەکانیدا و ئەرک و هەوڵوو هیمەتی ، ناشاردرێتەوە و شکستە سیاسییەکانیش ، ناخرێتە ملی گۆڕڕان . چونکە گەر هاوپەیمانی کوردوستان ویستی هاوهەڵوێستیان بوایە لە هەولێر دەیان کرد.
چونکە دروستکردنی ماڵی کوردی ، پێش ماڵی عەرەبییە. وە ئەو پڕۆژانەی گۆڕڕان پێشکەشی دەسەڵاتی کردووە دەتوانم بڵێم سەروەرییە بۆ کورد و سستێمی سیاسی ، لەهەمان کاتدا ، لابردنی مۆری حیزبی میلیشیای و سستێمی فەرە میلیشیای
بە سیمای دەسەڵاتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە